له پێناوی كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی به‌نداوه‌كه ڕێژه‌ی به‌ردانی ئاوی له 50 مه‌تری سێ جا له چركه‌یه‌كدا زیاد كرد بۆ 290 مه‌تری سێ جا له چركه‌یه‌دا، ئه‌مه‌ش ڕێژه‌ی كاره‌بای به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان بۆ چوار هێنده زیادی كردووه.
ڕه‌حمان خانی به‌ڕێوبه‌ری به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان له لێدوانێكیدا بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا وتی كه ئه‌وان ناچار بوونه ڕێژه‌یه‌كی زۆر له ئاوی ده‌ربه‌ندیخان به‌ربده‌نه‌وه تاكو هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر به‌نداوه‌كه نه‌مێنێت، ئه‌مه‌ش داهاتی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخانی به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادكردووه.
ڕه‌حمان خانی وتیشی كه به‌هۆی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ی ڕابردوو ئه‌وان ناتوانن ئاوی زۆر كۆبكه‌نه‌وه و هه‌ربۆیه ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بایان به‌رزكردووه‌ته‌وه بۆ چوار هێنده.
له ڕۆژی 12ی 11ی 2017 بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 7.3 به پله‌ی ڕێخته‌ر ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئێرانی هه‌ژاند، كه له‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌دا به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان زیانی به‌ركه‌وت. ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی له‌و كاته‌وه به‌ڕێوبه‌رایه‌تی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان به‌شێك له ئاوی به‌نداوه‌كه به‌ربدنه‌وه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر به‌نداوه‌كه.
Your browser doesn’t support HTML5