ڕۆیته‌رز - ئۆسلۆ – حکومه‌تی نه‌رویج ڕایگه‌یاند به‌نیازه 13 ملیۆن دۆلار بۆ په‌ره‌سه‌ندنی پاراستنی تۆ‌و ته‌رخانکات، ئه‌مباری تۆ‌و له دورگه‌ی جه‌مسه‌ری باکووره، به‌ر له 10ساڵ بۆ پاراستنی به‌رده‌وامیی خۆراکی جیهان بنیات نرا.
ئه‌مباری تۆوی جیهان که به "سڤالبارد" ناسراوه، وه‌ک به‌ستویه‌تی سروشتی به‌کاردێت، بۆ پشتیوانی بانکه‌کانی جینات له‌جیهاندا له‌کاتی که‌وتنه‌وه‌ی ڕووداوی سروشتی، یاخود که‌وتنه‌وه‌ی جه‌نگی ناوه‌کی و گۆڕانکاری که‌ش و هه‌وای جیهان. ئه‌مباره‌که نزیکه‌ی 900 هه‌زار جۆر تۆ‌و له‌خۆ ده‌گرێت.
وه‌زاره‌تی کشتوکاڵی نه‌رویج له بڵاوکراوه‌یه‌کدا ده‌ڵێت "نوویکردنه‌وه بریتیه له‌دروستکردنی تونێلێکی نوێ له‌کۆنکریت و خانه‌یه‌کی خزمه‌تگوزاری بۆ له‌خۆگرتنی ئامێری وزه و ساردکردنه‌وه بۆ کاتی نائاسایی، هه‌روه‌ها ئامێری ئیلیکتریک که گه‌رمی بۆ کۆنترۆڵکردنی پله‌ی گه‌رماو سه‌رمای تونێله‌که دابین ده‌کات.
توانه‌وه‌ی پێشبینی نه‌کراوی به‌سته‌ڵه‌کی باشور له‌ساڵی 2016دا بوه هۆی چوونی ئاو بۆ ناو ده‌رگای تونێله‌که‌ی ده‌چێته سه‌ر ئه‌مباره‌کان. به‌ر له 10ساڵ نه‌رویج ڕایگه‌یاند بۆ بنیاتنانی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه 9 ملێۆن دۆلاری خه‌رج کردوه.
له ساڵی 2015دا دوای ئه‌وه‌ی له‌چه‌نگی ناوخۆی سوریادا له نزیک شاری حه‌له‌ب ئه‌مبارێکی هه‌ڵگرتنی تۆ‌و کاولکرا، ئه‌و جۆره تۆوانه له ئه‌مباری "سڤالبارد" دوباره ڕوێنرانه‌وه و به‌رهه‌م هێنرانه‌وه.
وه‌زیری کشتوکاڵ جان جۆرج دیل ووتی "ئه‌مه ئه‌وه ده‌رده‌خات ئه‌مباری دابین کردنی تۆ‌و بۆ جیهان، جێگای دڵنیابوونه بۆ دابینکردنی خۆراک بۆ نه‌وه‌کانی داهاتوو".