به‌هۆی به‌کتریای لیستریاوه‌ له‌ ئوسترالیا 3 که‌س گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی ئوسترالیا ڕایگه‌یاند 3 که‌س به‌هۆی خواردنی کاڵه‌که‌وه‌ تووشی به‌کتریای لیستریا بوون و گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، پێشبینی ده‌کرێت تووشبوونی زیاتری لێبکه‌وێته‌وه‌.

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆراک له‌پێگه‌ی له‌سه‌ر ئینته‌رنێت بڵاویکرده‌وه‌، به‌کتریاکه‌ له‌ڕێگای کاڵه‌کی جۆری "کانتالۆب" بڵاوبۆته‌وه‌، له‌باخچه‌ی ولایه‌تی "نیوساوث ویڵز" له‌ ڕۆژهه‌ڵات، ده‌ستبه‌چێ کاری کۆمپانیاکه‌ ڕاگیراوه‌ و لێکۆڵینه‌وه‌ی لێده‌کرێت. به‌ڵام به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆراک ناوی کۆمپانیاکه‌ی ئاشکرا نه‌کردوه.

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندره‌وستی "نیو ساوث ویڵز" دره‌نگانێکی هه‌ینی ڕایگه‌یاند هه‌موو قوربانیان که‌ 15 که‌سن و به‌ته‌مه‌نن، له‌سه‌رانسه‌ری وڵاتدا، له‌ ڤیکتۆریاوه‌ بۆ تسمانیا.

دکتۆر خاتوو ڤیکی شێپه‌رد به‌رێوه‌به‌ری ناوه‌ندی ته‌ندروستی نه‌خۆشیه‌کانی بڵاوده‌بنه‌وه‌ له‌ "نیوساوث ویلز " له‌بڵاوکراوه‌یه‌کدا بۆ میدیا ووتی "ئه‌توانین پشتڕاستیکه‌ینه‌وه‌ 13 حا‌ڵه‌ت له‌ کۆی 15 به‌رله‌وه‌ی نیشانه‌کانی نه‌خۆشیان لێده‌رکه‌وێت کاڵه‌کیان خواردوه‌. ووتیشی ئه‌و که‌سانه‌ی کاڵه‌کیان به‌ر له‌ 1ی مانگی 3 کڕیوه‌ ده‌بێت به‌زووترین کات فڕێیده‌ن و بیفه‌وتێنن".

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی خه‌ڵکی دڵنیاکرده‌وه‌، هه‌موو کاڵه‌که‌کان له‌بازارد کۆکراوه‌ته‌وه‌. پێشبینیش ده‌کرێت حه‌ڵه‌تی‌دیکه‌ ده‌رکه‌وێت، به‌وپێ‌یه‌یی ده‌رکه‌وتنی نیشانه‌کانی ‌دوای خواردنی کاڵه‌کی پیسبوو ده‌گاته‌ 6 مانگ.

نیشانه‌ی نه‌خۆشیه‌که‌ وه‌ک هه‌ڵامه‌ت وایه‌، سه‌رباری ئه‌وه‌ش‌ ‌هێڵنجدان و سکچون.

به‌کتریای لیستریا له‌ خاکی کێڵگه‌دا هه‌یه‌، زۆر که‌س تووشی نابن، به‌ڵام بۆ ئه‌وکه‌سانه‌ی به‌رگری ته‌ندره‌ستیان لاوازو له‌وانیه‌ ببێته‌ په‌ره‌سه‌ندن و هۆی مردن.

ناوندی نیشتمانی بۆ نه‌خۆشیه‌ بڵاوبوه‌کان ووتی، لیستریا به‌کتریایه‌کی ده‌گمه‌نه‌ له‌ ئوسترالیا، به‌ڵام بڵاوبوونه‌وه‌ی له‌مانگی ڕابردودا له‌باشووری ئه‌فریکا بوه‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانی 170 که‌س.

ئاستی تووشبوونی ئینفله‌وه‌نزا له‌ئه‌مریکا که‌م ده‌بێته‌وه‌

به‌رپرسانی ته‌ندروستی ئه‌مریکا ده‌ڵێن خراپترین وه‌رزی ئینفله‌وه‌نزای ئه‌مساڵ که‌ به‌نائاسایی داده‌نرێت، ئه‌هوه‌نتر ده‌بێته‌وه‌.

ڕاپۆرتی هه‌فتانه‌ی ناوه‌ندی ته‌ندروستی و به‌رگری له‌نه‌خۆشیه‌کان ڕایگه‌یاند، ئینفله‌وه‌نزا له‌ سه‌ره‌تای مانگی 2دا له‌به‌رزترین ئاستیدابوو، له‌ئێستادا به‌ره‌وه‌ که‌مبوونه‌وه‌ ده‌چیت. سه‌رباره‌ی ئه‌مه‌ به‌رپرسانی ته‌ندروستی ده‌ڵێن هه‌رچه‌نده‌ دۆخه‌ سه‌ختکه‌ تێپه‌ری، به‌ڵام هێشتا بنبڕ نه‌بوه‌ و پێده‌چێت بۆ چه‌ند هه‌فته‌ی‌دیکه‌ به‌ره‌ده‌وام بێت.

به‌پێی ڕاپۆرته‌که‌ تا ئێستا 45 ولایه‌ت هێشتا په‌تای ئینفله‌وه‌نزای تێدا بڵاوه‌.

ولایه‌تی ئیندیانا ڕایگه‌یاند بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ 244 حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدانی په‌یوه‌ندیدار به‌ ئینفله‌وه‌نزای تێدا تۆمار کراوه‌. له‌%75 حاڵه‌ته‌کانی مردن که‌سانی ته‌مه‌ن 65 و به‌ڕه‌و ژوور بوون، 9 که‌سیش ته‌مه‌نیان له‌ 25 ساڵ که‌متر بوه‌.

له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانی، به‌رپرسانی ته‌ندروستی ده‌ڵێن، 144 منداڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

وه‌رزی ئینفله‌وه‌نزا له‌ کۆتایی مانگی 12وه‌ ده‌ستپێده‌کات و له‌مانگی 2 دا ده‌گاته‌ ئه‌وپه‌ری. له‌ساڵی ڕا‌بردوودا له‌سه‌ره‌تای مانگی 12دا به‌فراوانی له‌زۆر له‌ ولایه‌ته‌کان بڵاوبویه‌وه‌.

ئه‌و جۆره‌ ڤایرۆسه‌ی ئه‌مساڵ بڵاوبوو ناسراوه‌ به‌ A(H3H2) که‌ به‌راورد به‌ جۆره ڤایرۆسه‌کانی‌که‌ی ئینفله‌وه‌نزا بۆ ده‌رمان و ئه‌نتیبایه‌تیک زیاتر خۆڕاگره‌. زاناکان ده‌ڵێن پێشبینی کردنی ده‌سپێکی وه‌زری ئینفله‌وه‌نزا سه‌خته‌.

هۆکارێکی‌که‌ بۆ له‌ ئه‌مساڵدا له‌کۆنترۆڵکردنی ئه‌و په‌تایه‌ گرفت هه‌بووه‌؟، به‌رپرسانی ته‌ندروستی ده‌ڵین ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و کووتانه‌ی به‌کار هات، سه‌رکوتنی به‌ده‌ست نه‌هینا و لێکۆڵینه‌وه‌ له‌و هۆکاره‌ ده‌که‌ن بۆچی ئه‌و کوتانه‌ لاواز بوو.

ئینفله‌وه‌نزا نه‌خۆشیه‌که‌ تووشی کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان ده‌بێت، نیشانه‌کانی بریتیه‌ له‌ تا، کۆکین، ئازاری ماسوڵکه‌، سه‌رئێشه‌ و هیلاکبوون، زۆر له‌وانه‌ی تووش ده‌بن له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ک بۆ 2 چاک ده‌بنه‌وه‌، به‌ڵام هه‌ندێک که‌س لایان په‌ره‌ده‌سه‌نێت و تووشی هه‌وکردنی بۆری هه‌ناسه‌و لووت و قوڕگ و سیه‌کان ده‌بن.

کۆمپانیاکانی جیهان به‌نیازن تۆڕی ته‌له‌فوون له‌سه‌ر مانگ دانێن

گه‌وره‌ کۆمپانیاکانی ته‌کنه‌لۆجیای جیهان له‌نه‌خشه‌یه‌کدا هاوکارن بۆ دانانی تۆڕی ته‌له‌فوونی ده‌ستی له‌سه‌ر مانگ له‌ ساڵی دهاتوودا.

کۆمپانیای فۆدافۆنی ئه‌ڵمانی و نۆکیا و ئاودی، کارده‌که‌ن بۆ تۆڕێکی گه‌ڕۆک له‌سه‌ر ئۆتۆمۆبێلی ڕۆبۆت، وه‌ک به‌شێک له‌گه‌شتێکی تایبه‌ت بۆ مانگ. ئه‌م پرۆژه‌یه‌ هاوکاتی ساڵیادی 50 ی یه‌که‌م دابه‌زینه‌ له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ساره‌یه‌.

زاناکانی پرۆژه‌ی PTS بۆ ناردنی زانیاری به‌توانای ڕوونی و کواڵتی به‌رز له‌ئۆتۆمۆبێلی ڕووڤه‌رسه‌وه‌ بۆ بنکه‌ی سه‌ر مانگ و دواتر له‌وێوه‌ بۆ سه‌ر زه‌وی تۆڕی جۆری 4G به‌کاردێنن.

زاناکانی پرۆژه‌که‌ ده‌ڵێین، سیسته‌می به‌کاردێت وزه‌ی که‌متر به‌کاردێنێت له‌بری ئه‌وه‌ی له‌ ڕۆڤه‌رسه‌وه‌ خۆی زانیاری بۆ زه‌وی بنێرێت، به‌مه‌ش ئه‌و وزه‌یه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌‌ بۆ کار و چالاکی جیاوازی زانستی به‌کاردێت.

به‌گوێره‌ی پرۆژه‌که‌ له‌بنکه‌ی کیب‌که‌ناڤراڵه‌وه‌ له‌ ساڵی داهاتودا ئه‌و جۆره‌ ئۆتۆمۆبێلانه‌ به‌ مووشه‌کی فالکۆن9 له‌ بنکه‌ی سپه‌یس ئێکس بۆ مانگ ده‌نێردڕین.

Your browser doesn’t support HTML5

به‌رنامه‌ی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا 05-03-2018