زاناکانی زینده‌وه‌ر له کالفۆرنیا له وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا له‌ماه‌ی 3 هه‌فته‌دا 2 ڕێوی سووری ناوچه‌ی سیێرای نیڤادا ده‌گرن، که به‌جۆرێکی ده‌گمه‌نی داده‌نێن و له‌وتای ساڵی 1980ه‌وه له‌لیستی ئه‌و ئاژه‌ڵاندا دانراون مه‌ترسی له‌ناوچوونیان له‌سه‌ره.
زاناکان ده‌ڵین گرنگی ئه‌مه له‌وه‌دایه ده‌توانن له‌ژیانی ئه‌و گیانداره تێبگه‌ن.
جێنفه‌ر کارلسن زانای ژینگه له به‌رێوبه‌رایتی ماسی و ژیانی کێوی له کالفۆرنیا ووتی "ئه‌مه بۆ ئێمه زۆر گرنگه".
زاکان به‌ر له‌وه‌ی بۆ ژینگه بیانگه‌ڕێننه‌وه، سامپڵی خۆێنیان وه‌رگرتوه و ئامێری GPS یان کردۆته ملیان. GPS ڕێگا به زاناکان ده‌دات ناوچه و مه‌ودای هاتووچۆی ئه‌و گیاندارانه و زاوزێیان و خۆحه‌شاردانیان و گه‌ڕانیان به‌دوای خۆراکدا ده‌ستنیشانکه‌ن.
کارلسن ووتی "له‌باره‌ی ئه‌م جۆره ڕێویانه‌وه زۆر که‌م ده‌زانین، پێشتر بۆمان نه‌گیراون و له‌نزیکه‌وه له‌به‌رده‌ستمان نه‌بوون"، هه‌روه‌ها ووتی " زانیاریمان هه‌یه تائێستا 20 دانه‌ی ئه‌و جۆره له‌ناوچه‌که هه‌ن، ئه‌گه‌ریش هه‌یه ژماره‌یان که‌متر بووبێت".
شاره‌زیان ده‌ڵین ڕێوی سووری ناوچه‌ی سیێرا له‌نیڤادا زیاتر له ناوچه شاخاویه به‌رزه‌کان له شاخه‌کانی سیێرا له نیڤادا و کاسکاد له‌کالفۆرنیا هه‌بوون، به‌ڵام دابه‌شبوونیان له‌ناوچه‌که و له سه‌ده‌ی رابردوودا زۆر که‌م بۆته‌وه، بێجگه له‌وه‌ش کۆمه‌ڵێک له شاخه‌کانی باچله‌ر له ناوه‌ڕاستی ئۆریگن هه‌یه.
کارلسن ده‌ڵێت "یه‌کێک له‌گرفته‌کانی ڕووبه‌ڕوی ئه‌م گیاندارانه ده‌بێته‌وه کمبوونی ناوجه‌ی ژینگه و زاو زێیانه".
زاناکان ده‌ڵین سامپلی خۆێن و موو له‌و جۆره ڕێویانه کۆده‌که‌نه‌وه بۆ دانانی داتای پێویست هاریکاریان بێت له‌تێگه‌یشتنی زانستی بۆماوه‌ی ئه‌و گیاندارانه و جۆنێتی ژیان و کێشه‌کانیان له‌ژینگه‌دا.
کۆمپانیای پۆرشه ده‌ڵێت له10ساڵی داهاتودا ئۆتۆمۆبیله‌کانی توانای فڕینیان ده‌بێت
کۆمپانیای پۆرشه ڕایگه‌یاند توێژینه‌وه ده‌کات له‌سه‌ر ئۆتۆمۆبێلی داهاتوو که توانی فڕینی هه‌بێت. پێشبینیش ده‌کات 10 ساڵی پێده‌جێت به‌رله‌وه‌ی ئه‌و ته‌کنه‌لۆجیایه بتوانێت به‌که‌وێته به‌رده‌ست کڕیارانی.
سه‌رۆکی به‌شی توێژینه‌وه و په‌ره‌پێدان له‌کۆمپانیای پۆرشه مایکڵ شاینه‌ر له پێشانگای ئۆتۆمۆبێل له‌جنێف ووتی به‌شی ئۆتۆمبێڵی سپۆرت له ڤۆلکسواگن، له قۆناغی یه‌که‌مدان کڵێشه‌سازی ئۆتۆمۆبێلی کرێ ده‌که‌ن و به‌مه‌ش رکه‌به‌ری چاره‌سه‌ری گواستنه‌وه‌ی نوێ ده‌کات له‌ناوچه‌ی شارستانی و شاره قه‌ره‌باڵغه‌کان.
کۆمپانیای پۆرشه که به‌رهه‌مهێنه‌ری جۆری سپۆرت 911یه به‌شداری گرووپی کۆمپانیاکان ده‌بێت که کار له‌سه‌ر کڵێشه‌سازی ئۆتۆمۆبێلێک ده‌که‌ن توانای فڕینی هه‌بێت و ئۆتۆماتیک به‌ڕێوه‌بچێت.
شتاینه‌ر ووتی "توێژینه‌وه له‌سه‌ر هاتووچۆی ئۆتۆمۆبیله‌کان ده‌کین له‌ناوچه قه‌ره‌باڵغه‌کاندا، که له‌ئێستدا ناتوانرێت ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام له‌داهاتوودا هه‌موان ده‌توانن ئه‌و تۆتۆمۆبێله ئۆتۆماتیکانه به‌کار بینن".
کۆمپانیای ڤۆڵکسواگن و ئێرباس له پێشه‌نگای جنێفدا کلێشسازیی ئۆتۆمبێلێکیان ئاشکراکرد، 2 نه‌فه‌ریه به ناوی " Pop.Up ".
له‌لایکی‌دیکه‌وه شتاینه‌ر ووتی "پۆرشه پێشبینی ده‌کات پۆرشه‌ی جۆری "Mission E " که جۆری سپۆرته و به‌ته‌واوه‌تی به ئیلکتریک کارده‌کات 20 هه‌زار کڕیار ڕاکێشێت ئه‌گه‌ر ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنای درا".
توێژینه‌وه‌ک: ده‌رمانی کۆلیسترۆل مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشی دڵ و مردن که‌م ده‌کاته‌وه
له توێژینه‌وه‌یه‌کدا له‌سه‌ر ده‌رمانێکی کۆلیسترۆل له‌گه‌ڵ ده‌رمانی جۆری "ستاتن"ی کۆن ده‌رکه‌وتوه مه‌ترسی له‌سه‌ر دڵ و مردن که‌م ده‌کاته‌وه.
ده‌رمانه نوێکه به‌ناوی Praluent.
ڕۆژی شه‌ممه له کۆنگره‌ی کۆلێجی نه‌خۆشیه‌کانی دڵ له ئه‌مریکا که له ولایه‌تی فلۆریدا به‌ڕێوه‌چوو ئه‌و ئاکامانه ڕاگه‌ێندرا و ئه‌مه‌ش یه‌که‌م که‌ڕه‌ته ده‌رکه‌وێت ده‌رمانی که‌مکردنی کۆلیسترۆڵ سوودی بۆ نه‌خۆشیه‌کانی دڵ هه‌یه.
دکتۆر "فیلیپ گابرێل ستیج" له نه‌خۆشخانه‌ی بیچات له پاریس ووتی "ئه‌مه دوا ئاکام و ده‌رنجامه لامان و بۆ نه‌خۆشه‌کان گرنگه".
به‌ڵم به‌پێی تۆژینه‌وه‌که سووده‌کانی که‌م بوه، له 167 که‌سدا ده‌رمانی Praluent بۆ ماوه‌ی 3 ساڵ بکارهێناوه و یه‌ک که‌س نه‌مردوه.
دکتۆر ئه‌مید خێرا شارازی سه‌ربه‌خۆ و پزیشکی خۆپاراستن له‌ناوه‌ندی "ساوث وێستن"ی پزیشکی له ولایه‌تی داڵاس و ده‌مراستی کۆمه‌ڵه‌ی دڵی ئه‌مریکا ووتی "ئه‌مه له‌ڕووی تێچوونه‌وه زۆر ئه‌که‌وێت و له‌وانه‌یه ببێته هۆی به‌کارنه‌هێنانی".
کۆمپانیای به‌رهه‌م هێنای ده‌رمان Sanofi Regeneron Pharmaceuticals ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکانی بیمه کارده‌کات بۆ دابینکردنی نرخێک بۆ ئه‌وانه‌ی پێویستیان پێیه‌تی گوونجاوبێت.
ده‌رباره‌ی توێژینه‌وه‌که، بزیشکه‌کان سه‌نگی ده‌خه‌نه سه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ی کۆلیسترۆڵی زیان به‌خش ئه‌وه‌ی ناسرا و به LDL، بۆ ڕێگری‌کردن له کێشه‌ی دڵ، له‌ئێستادا
Statins ده‌رمانی سه‌ره‌کیه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، به‌ڵام هه‌ندێک که‌س ناتوانن سوودی پێویستی لێوه‌رگرن و نرخیشی گرانه، به‌کارهێنانی ساڵانه‌ی ده‌گاته 14 هه‌زار دۆلار و بیمه‌ی ته‌ندروستی پشتیوانیی ناکات.
توێژینه‌وه‌که ده‌رمانی Praluent به‌کارهێناوه له‌سه‌ر 19 هه‌زار که‌س، که پێشتر تووشی کیشه‌ی دڵ و ئازاری گه‌وره‌ی سنگ بوون که پێویستبوه له‌نه‌خۆشخانه بکه‌وه‌ن و به‌رزیی کۆلیسترۆڵی زیان به‌خشیان هه‌بوه.
دوای 3 ساڵ 9.5%ی ئه‌و که‌سانه که ده‌رمانی Praluent وه‌رگرتوه و 11.1% که ده‌رمانی پلاسیبۆیان وه‌رگرتوه، تووشی کێشه و ئازاری دڵ بوون.
به‌ڵام به‌ڕێژه‌ی 3.5% ئه‌وه‌ی ده‌رمان Praluent وه‌رگرتوه گیان یان له‌ده‌ستداوه، ئه‌وانه‌ی پلاسیبۆیان وه‌رگرتوه‌ن به‌رێژه‌ی 4.1% گیانیان له‌ده‌ستداوه.
تویژینه‌وه‌که ده‌ڵێت به ڕێژه‌ی 15% ئه‌گه‌ری مردن که‌مبۆته‌وه.
Your browser doesn’t support HTML5