بنه‌ما یاسایی و ده‌ستوریه‌کان چیه له‌سه‌ر ئه‌وه حکومه‌تی عێراق %17 بوودجه بۆ هه‌ریم په‌سه‌ند ناکات؟. هۆکار چیه حکومه‌تی هه‌ریم پێشتر کاری جدیی بۆ دابینکردنی %17ی بوودجه‌ی بۆ هه‌رێم نه‌کردوه؟. له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو گرفته‌ی ڕووبه‌ڕوی کورد بۆته‌وه هۆکار چیه تا ئیستا لایه‌نه کوردیه‌کان به‌رامبه‌ر به‌غدا ته‌با و یه‌ک ده‌نگ نین؟. کورد شه‌ڕی داعشی کرد بودچهکهی که‌م ده‌کرێته‌وه به‌ڵام داوا ده‌کرێت حه‌شدی شه‌عبی بوودجه‌ی بۆ زیاد بکرێت، ئه‌مه سیاسه‌تێکی بانێک و دوهه‌وا نیه!، ئایا به‌مه‌دا به‌ئاشکرا ده‌رناکه‌وێت دژایه‌تی کورد ده‌کرێت.
له‌مباره‌یه‌وه وریا کاڵێ گفتووگۆی له‌گه‌ڵ زانا ڕۆستایی ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی کومه‌ڵی ئیسلامی کردوه.
ڕۆستایی ده‌ڵێت "حکومه‌تی عێراق ده‌ڵێت له‌سه‌ر ئه‌وه بنه‌ما ده‌ستوریه مامه‌ڵه ده‌کات گوایه به‌یه‌ک پێوه‌ر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌موو پارێزگاکانی عێراق ده‌کات و نابێت جیاوازی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان بکرێت و تایبه‌تمه‌ندی پێ بدرێت".
هه‌روه‌ها ڕۆستایی ده‌ڵێت "عێراق ده‌ڵێت وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای فۆرمی خۆراک هاوڵاتیانی سه‌رژمێر کردوه و هه‌ڵبژاردنه‌کان پشت به‌وه ده‌به‌ستێت، هه‌ربۆیه ده‌بێت بوودجه‌ی هه‌رێم له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و فۆرمه ده‌ستنیشان بکرێت، به‌پێی فۆرمی خۆراکیش بێت هه‌رێم مافی 12.67%ی هه‌یه".
Your browser doesn’t support HTML5