بەڕێوەچوونی ماراسۆنی ئاشتی کوردستان لە هەولێر

بە بۆنەی یادی ڕزگاركردنی شاری هەولێر لەدەست ڕژێمی بەعس كە لە 11 ی ئاداری 1991 دا پێشمەرگە و هاووڵاتیان توانیان بنكە و بارەگاکانی حیزبی بەعس وەدەرنێن و شارەكە ڕزگار بکەن. بەم بۆنەیەوە ڕۆژی یەكشەممە ماراسونێک بەناوی ماراسونی ئاشتی كوردستان لە هەولێر بەڕێوەچوو لە ماراسونەكەدا دەیان یاریزانی ناوخۆ و عێراقی و جیهانی بەشداریان کرد.

ئارام محەمەد سەرۆكی لیژنەی هونەری ماراسونی ئاشتی كوردستان بە دەنگی ئەمەریكای ڕاگەیاند ئەم ماراسونە بۆ هەردوو ڕەگەزی كوڕان و كچانە لە2000 مەتر و 5000 مەتر و 21000 مەتری و زیاتر لە هەزار و سەد كەس ناوی خویان تۆماركرد و بەشداریان تێدا كرد. بەشداربووان لە كوردستان و عێراق و وڵاتانی دەرەوە هاتبوون و براوەكانیش خەڵات دەكرێن.

دەقی ڕاپۆرتی پەیامنێرمان ئەحمەد زێباری لە هەولێر

Your browser doesn’t support HTML5

ماراسۆنی هەولێر