دکتۆر کامەران مەنتک: ئەگەر بریار بێت لە رۆژئاڤا شەڕێکی گەورە هەڵبدات دەبێ شەڕەکە هەموو دونیا بگرێتەوە

Dr. Kameran Mentk

هەر لەو رۆژەی روسیا لە ئەفرین کێشایەوە و زەمینەی بۆ هێڕشەکانی تورکیا بۆ سەر شارەکەدا خۆش کرد، هەر وەکو باس دەکرێ تورکیا بە بەردەوام لە رێگاێ فرۆکە شەرکەرەکانیەوە لە ئاسمانەوە و بە هاوکاری گروپە ئیسلامیە گوایە سەر بە تیرۆریستەکانەوە زیانێکی زۆری بە هاووڵاتیانی سڤیل و شارۆچکەکانی دەوروبەری عەفرین گەیاندووە بێ ئەوەی چ جیهانی رۆژئاوا وە یاخود جیهانی ئیسلام دەنگێک هەڵبڕن و سنوورێک بۆ هێڕشەکانی تورکیا دابنێن و نگرانیەکی زۆر گەورەی لا کورد درووستکردووە.

ئاخۆ چما کورد کە دۆستی رۆژئاواییەکاندایە لەوەدا بێدەنگ و لەولاشەوە کە موسڵمانن جیهانی ئیسلامیش بەرامبەریان بێدەنگە و بەهانایانەوە نایەت؟

US RUSSIA AND SYRIA FLAGS

دکتۆر کامەران مەنتک مامۆستای زانستە رامیاریەکان لە زانکۆێ سەلاحەدین لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " لە راستیدا ئێستاکە ژینوساێدێکی گەورە لە بەرامبەر میللەتێکدا ئەنجام دەدرێ و لەبەر زەقەی چاوی دونیا و کۆمەڵگاێ نێۆنەتەوەیی هیچ هەڵوێستێکی نییە، کورد ئێستاکە لە قوناغێکدایە رۆژئاوا بە بیانوێ ئەوەی کە وا کورد گەلێکی موسڵمانە تیرۆری دەکا وە ئیسلامیەکانیش بە بیانوێ ئەوەی کە وا کورد گەلێکە موسڵمان نییەتیرۆری دەکەن ، بۆیە بە بۆچوونی من ئێستا پێویستە کوردستان بە تەنها نەکەوێتە گۆڕەپانی شەڕ، ئەگەر بریار بێت شەڕێکی گەورە هەڵبدات دەبێ شەڕەکە هەموو دونیا بگرێتەوە و ئەو وڵاتانەش بگرێتەوە ".

دکتۆر کامەران هەر وەها دەڵێت " ئەو هەڵویستەی کە من بانگەشەم بۆ کردووە ئەوەیە کە لە وڵاتانی ئەوروپا خۆپێشاندان و هەڵویستی جدی بگێرێتە بەر و با نیشان دەن کە وا کێشەکە لەبەر دەرگای ماڵیشاندایە نەک تەنها لە دەروەی سنوورەکانی ئەوان، هەرچەند ئەوان بانگەشە دیمۆکراسی دەکەن و رێزیش لە بوونی کورد ناگرن، لەگەڵ ئەوەش من لەگەڵ ئەوەدام زۆر جار کایەی دیمۆکراسی و زۆر شێوازی دیمۆکراسی هەیە لە خۆپێشاندان، مانگرتن، ئاهەنگ گێڕان، واتە هەموو ئەو شێوازە دیمۆکراسیانەی کە زیان بە بوونی کورد ناگەینی لەو وڵاتانەدا بگرێرێتە بەر".

دکتۆر کامەران دەشڵێت " بەداخەوە کورد ئێستا لە رۆژئاوای کوردستان خەریکە وەکو باشوری کوردستان دەکەوێتە ژێر ئەزمۆنی دوو زل هێزەوەهەر وەکو چۆن دێگەڵە لە هەرێمی کوردستان بوەتەدیوارێک لە نێوان زۆنی سەوز و زۆنی زەرد، خەریکە دەیانەوێ لە عەفرین دیوارێک درووست کەن لە نێوان رۆژئاوای کوردستان بۆ ئەوەی کانتۆنەکان نەتوانن یەک بگرنەوە، ئەمەریکا ئامادە نییە لەسەر کورد ئەوە سەرەرووێە بکات لەبەر ئەوەی هەر هەنگاوێک لەوە شێوە دەبێتە شیانی سەرهەڵدانی جەنگێکی گەورەی جیهانی، هەرچەندە من وای دەبینم رەنگە لە چەند رۆژی داهاتوو هەڵوێستی ئەمەریکا بە جۆرێک خوێندنەوەی من بۆ ئەو راگەیاندنانەی کە دەیدات، رەنگە لەو چەند رۆژەدا هێزی خۆێ بە شێوەیەکی تر نیشان بدات".

Your browser doesn’t support HTML5

Interview with Dr. Kameran Mentk