به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی کۆنترۆڵی نه‌خۆشیه‌کان و خۆپاراستن لێی له‌ئه‌مریکا، نزیکه‌ی 500 که‌س ساڵانه له‌و ووڵاته به‌هۆی جگه‌ره‌کێشان گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ئابووری ئه‌مریکا بۆ چاودێری ته‌ندروستی ساڵانه 300 ملیار دۆلار ده‌که‌وێت.
بۆ یارمه‌تیدانی ده‌ستهه‌ڵگرتن له‌جگه‌ره‌کێشان و ئه‌م خوه کووشنده‌یه و ڕێگری کردن له‌فێربونی منداڵان، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ده‌رمان وخۆراکی ئه‌مریکا پێشنیانزی کرد ئاستی نیکۆتینی جگه‌ره که‌مکاته‌وه یاخود هه‌ر له‌جگه‌ره‌دا نه‌مێنێت.
سکات گۆتلایب به‌رپرسی به‌رێوبه‌رایه‌تی ده‌رمان و خۆراک ووتی "ئه‌م هه‌نگاوه ده‌مانخاته سه‌ر ڕێگای به‌ده‌ستهێنانی یه‌کێک له‌گه‌وره‌ترین سه‌رکه‌وتنه‌کانی ته‌ندروستی گشتی له‌مێژووی نوێ‌دا، هه‌روه‌ها پاراستنی گیانی ملێۆنه‌ها که‌س له‌م پرۆسه‌یه‌دا". ووتیشی "به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ده‌رمان و خۆراک ڕوانگه‌ی بۆ جیهان هه‌یه که‌چیتر ئالووده‌بوونی جگه‌ره نه‌مێنێت".
له‌ڕووی یاسایییه‌وه به‌رێوبه‌رایه‌تی ده‌رمان و خۆراکی وڵاتیه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا ده‌سه‌ڵاتی یاسایی هه‌یه بۆ ڕێکخستنی ئاستی نیکۆتین له جگه‌ره‌دا، به‌ڵام به‌رده‌وام ڕوبه‌ڕووی ڕکه‌به‌ری داواکانی کۆمپانیاکانی به‌رهه‌مهێنانی جگه‌ره له‌دادگا ده‌بێته‌وه.
نیکۆتین به‌سروشتی له تووتندا هه‌یه، کووشنده نه‌یه به‌ڵام ئه‌وه‌ی جگه‌ره ده‌کێشێت ئالوده‌ی ده‌بێت به‌وپێیه‌ی جگه‌ره‌کێش چێژی لێوه‌رده‌گرێت.
ئه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی شێرپه‌نجه و هه‌وکردنی سیه‌کان و نه‌خۆشی کووشنده سووتانی توتنهکهیه که ماده‌ی کیمیاوی لێ ده‌که‌وێته‌وه.
هه‌ڵمژینی دوکه‌ڵی جگه‌ر بۆ منداڵان زیانی هه‌یه ئه‌گه‌ر نه‌یشی کێشن به‌ڵام بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یکێشن له‌وانیه کووشنده بێت.
کۆڤاری نیوئینگلاند ئۆف میدسن بڵاویکرده‌وه، "ئه‌گه‌ر ئاستی نیکۆتین که‌مبکرێته‌وه ئه‌وا 5 ملێۆن جگه‌ره‌کێش ده‌ستی لێ هه‌ڵده‌گرن، هه‌روها ژماره‌ی ئه‌وکه‌سانه‌ی جگهردهکێشن له 15% بۆ 1.4% که‌مده‌بێته‌وه و گیانی 8 ملێۆن که‌س باڕێزراو ده‌بێت.
له‌ئه‌مریکا بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ژماره‌ی ئاسکی "ئێلک" 10 گورگ ده‌کوژرێت.
له‌سه‌ر داوای به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گه‌مه‌ی ڕاوی ئاژه‌ڵان و ماسی بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ژماره‌ی ئاسکی جۆری "ئێلک"، به‌رپرسانی فیدراڵی ده‌ڵێن ئه‌گه‌ری هه‌یه ژماره‌ی زیاتر بکووژرێت.
به‌رێوبه‌رایه‌تی خزمه‌تگوزاری ژیانی کێوی له وه‌زاره‌تی کشتوکاڵی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند "له‌کۆتایی مانگی 2ی رابردوودا و سه‌ره‌تای مانگی 3 بۆ کووشتنی گوورگه‌کان له پارکی نیشتمانی Clearwater کارمه‌ندان هه‌لیکۆپته‌ریان به‌کارهێناوه".
تانیا ئیسپینۆزا ده‌مڕاستی بهڕێبهرایهتیهکه ووتی "له‌سه‌ر داوای ئایداهۆ کوورگهکان له‌و ناوچه‌یه که‌مکراونه‌ته‌وه".
به‌رپرسانی ئایداهۆ ده‌ڵین له25 ساڵی ڕابردوودا ژماری ئاسکی جۆری "ئێڵک" له ناوچه‌که که به "لولو" ناسراوه که‌مبۆته‌وه، له 16 هه‌زاره‌وه بۆته 2000، هۆکاریش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گۆرگ و وورچی ڕه‌ش و شێری شاخ، هه‌روه‌ها دوورکه‌وتنه‌وه‌ی ئاسکه‌کان بۆ ناوچه‌کانی دیکه.
گه‌مه‌ی ڕاوکردن پهرنسپی تایبه‌تی بۆ ڕاوی وهرچ و گورگ و شێری شاخ هه‌یه، به‌ڵام ڕاوکردنی گورگ سه‌ختر و مه‌ترسیداره. له 6 ساڵی ڕابردوودا به‌رێوبه‌رایه‌تی گه‌مه‌ی ڕاو هه‌وڵیانداوه ژماره‌ی گورگ که‌مکه‌نه‌وه، تا ژماره‌ی ئاسکی ئێڵک وه‌ک خۆی بمێنێته‌وه.
هه‌روه‌ها گه‌مه‌ی ڕاوکردنی ئاسکی ئێڵک یه‌کێکه له گه‌مه‌کانی له ولایه‌تی ئایداهۆ خواستی زۆری له‌سه‌ره. ڕاوچیه‌کان گازنده‌یان زۆرهبوه به‌هۆی که‌مبوونی ژماره‌ی ئاسکه‌کان له‌ناوچه‌که و ڕێگه‌پێنه‌دانیان بۆ ڕاوکردن، که‌ئه‌مه‌ش داهاتێکی گوونجای بۆ ولایه‌ته‌که دابین ده‌کرد.
جیم هادین شاره‌زای باێۆلۆجی له به‌رێوبه‌رایه‌تی گه‌مه‌ی ڕاو ده‌ڵێت " به‌ڵێنمان داوه ئاستی ئاسکه‌کان به‌رزکه‌ینه‌وه، له‌وانه‌یه نه‌گاته ئاستێکی به‌رز، به‌ڵام به‌لانیکه‌مه‌وه بگاته ئه‌و ئاسته‌ی ڕێگا بهراوکردنیان بدرێت".
کرووپهکانی پاراستنی گیانداران ڕه‌خنه‌ی تووندیان له کاره‌ی بهریوبهرایهتی گه‌مه‌ی ڕاو گرت، سهنگیشیان خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی ئاماره‌کان داوی کووشتنیان بڵاو ده‌کرێته‌وه، نه‌ک به‌ر له‌هه‌ستان به‌وکاره و به‌نیازی جین.
کاردی ڤیزا ته‌کنه‌لۆجیای بایۆمه‌تری په‌نجه‌مۆر بۆ پاره‌دان تاقیده‌کاته‌وه
كۆمپانیاکانی کارتی دراو لێکۆڵینه‌وه و تاقیکردنه‌وه لهجۆریک کارد ده‌که‌ن هه‌ڵگری په‌نجه‌مۆری خاوه‌نه‌کی بێت، واته به‌جۆریک بتوانێت بۆ پاراستنی ئه‌و کارتانه له‌دزین له‌ڕێگه‌ی په‌نجه‌مۆره‌وه له‌کاتی پاره‌داندا کارکات.
به‌م جۆره ته‌کنه‌لۆجیایه خاوه‌ن کارد ده‌توانێت بێئه‌وه‌ی ژماره‌ی کارد و زانیاریه‌کانی به‌کاربێنێت ئۆتۆماتیک له‌ڕێگه‌ی په‌نجه‌مۆره‌وه ڕێگابدات هه‌موو ئه‌و زانیاریانه بگوازرێته‌وه.
پێشتر ده‌بێت خاوه‌ن کارد په‌نجه‌مۆری له‌سه‌ر چپی "کریپتۆگرام" له‌سه‌ر کارته‌که تۆمار کرابێت، له‌کاتی پاره‌داندا ڕه‌نگی سه‌وز نیشانیه بۆ دروستیی گواستنه‌وه‌ی زانیاری، ڕه‌نگی سوور پێچه‌وانه‌یه واته ئه‌و په‌نجه‌مۆره خاوه‌نی نیه و کارناکات.
مات سمیث جێگری سه‌رۆکی ستراتیجیه‌تی کاردی ڤیزا ده‌ڵێت "په‌نجه‌مۆر ناسنامه‌ی مرۆڤه و ته‌نها خاوه‌نه‌که‌ی ده‌توانێت به‌کاری بێنێت".
له‌ساڵی ڕابردوودا کۆمپانیای "ماسته‌ر کارد" کارده‌کانی لهئهفریکای باشوور تاقیکردوه.
هه‌روه‌ها ڤیزا ڕاپرسی بۆ هه‌زار که‌س له‌ئه‌مریکا کرد، ڕوانگه‌ی خۆیان له‌سه‌ر به‌کارهێنای په‌نجه‌مۆر ده‌ربڕن، %86 له‌وانه گرنگیان پێداو و وه‌ک شێویه‌کی متمانه پێکراوه په‌سه‌ندیان کردوه.
Your browser doesn’t support HTML5