لە رابووردودا رووداو و کارەساتی زۆر رووێ داوە چ لە کوردستان وە یاخود لە بەشەکانی تری جیهان کە وڵاتە دەسەڵاتدارەکانی جیهان لە بەرامبەریاندا بێدەنگ بوونە وهییچیان نەکردووە بۆ راگرتنی، بەڵام پاش دەیان ساڵ دێن ئەفسوسی بۆ دەخۆن. ئایا ئەوەی لە ئەفرین دەگوزەرێ دووبارە بۆنەوەی هەمان کارەساتانە؟
دکتۆر جەبار قادر لێکۆڵەر، چاودێری کاروباری رامیاری و شارەزای رۆژهەڵاتی ناڤین لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " بەڵێ هەڵبەت بە شێوەیەک لە شێوەکان دووبارە بۆنەوەی هەمان چەمکە، واتە لە پێناو بەرژەوەندی دەوڵەتە گەورەکانە، هەرچە روو ئەدا گرنگ نییە تەنها لە دیدی بەرژەوەندیەوە سەیری دەکرێ وە ئەمە جۆرێک لەو رووداوانەدایە کە لە ناوچەی ئێمە روو دەدات ، ئێستا هەموو لایەنەکان لە دیدێکی بەرژەوەندی خۆیەویانە بەشدارن لە بێدەنگی بەرامبەر ئەو هەمووکارەساتەی کە لەوێ رووێ ئەدا ".
دکتۆر جەبار هەر وەها دەڵێت " وەکو بۆمان دەرئەکەوێ لە ئەنجامی هەموو رووداوەکان بە تاێبەتی ئەم رووداوانەی پێنج – شەش مانگەی رابووردودا کە رووێ دا، چ لە رووداوەکانی 16 ئۆکتۆبەر وە چ ئەوەی لە ئەفرین، ئەوەیە کورد تا ئێستاش وەکو دەڵەی رۆڵی ( وظیفی) دەگێڕێ بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندی ئەو وڵاتانە وە لە ئەنجامیشدا هەموو دەسەڵاتدارانی ناوچەکە دەکا بە دوژمنی خوێ وە پاکانەش دەدا بە دەستیەوە بۆ ئەوەی بۆ میللەتەکانیشیان پاکانە بۆ ئەو کوشتارە بکەن کە بەرامبەر بە کورد دەیکەن".
دکتۆر جەبار دەشڵێت" دوێنی لە رۆژنامەیەکی هۆڵەندی دا ووتارێک بڵاو کرابوەوە زۆر بە ووردی باسی ئەو مەسەلەی کردبوو کە رۆژئاوا هەمووێ بێدەنگە بەرامبەر ئەو کارەساتەی لە ئەفرین دا دەگوزەرەی بەرامبەر بە یەک شت، لە ترسی ئەوەی کە ئەردوگان دەرگاکان بکاتەوە بە لێشاو پەنابەران بنێری بۆ ئەوروپا، ئەوەی مایەی پێکەنینە ئەو وتو وێژانەی کە لە نیۆ ئەندامانی ناتۆدا بەرێوە ئەچێت لە بارەی ئەوەی هەڵوێستێک بگرن بەرامبەر بە کردەوەکانی ئەردوگان، دەریش کەوت بیرورای گشتی لەم وڵاتانەدا لە رێگاێ میدیای ئاراستە کراوی دەوڵەت و کۆمپانیاکان و بەرژەوەندیە ئابوریەکانەوە بەرێوە دەچێت، لە بەر ئەوە ئەو خۆپێشاندانە گەورانە تا ئێستا نەیتوانیوە بیرورایەکی وا بە هێز درووست بکات لە وڵاتانی ئەوروپا و رۆژئاوا بەرامبەر ئەو رووداوانەی لە ئەفرین لە لایەن سوپای تورکیا هاووپەیمانەکانی بەرێوە دەچێت ".
Your browser doesn’t support HTML5