عەبدوڵا حیجاب: بە داگیرکردنی ئەفرین خۆڕاگری کۆتایی پێی نایەت و تورکیا دەکەوێتە زڵکاوێکەوە

Abdulla Hijab

لە دەیەکانی رابوردوودا هەمیشە باس لەوە دەکرا کە کورد جگە لە چیاکان هیچ دۆستێکی نییە، بەڵام پاش ئەوەی کورد لە باتی جیهان شەری دەوڵەتی ئیسلامی و تیرۆریستانی کرد ئەو جۆرە دید و بۆچوونە گۆڕا و کورد وا هەستی کرد ئیتر بە تەنیا نییە، بەڵام ئەمرۆ لە کێشەی عەفرین کە بە ژینوساێد و کۆمەڵ کوژی پێناسە دەکرێت و ناو دەبرێت، ئەو دۆستانە لەکوێن؟

Afrin

​عەبدوڵا حیجاب: لێکۆڵەر، چاودێری کاروباری رامیاری و شارەزای رۆژهەڵاتی ناڤین لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " من پێیم وایە مەسەلەی ئەفرین کەوتە ناو سیاسەتێکی ئاڵۆزترەوە، کەوتە ناو بازاری زلهێزەکان، روسیا و ئەمەریکا بە شێوەی راستەوخۆ، روسیا هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی هەموو ئیمتازێک بە تورکیا بدات بۆۆ ئەوەی تورکیا لە ئەمەریکا دوور خاتەوە، وە ئەمەریکا هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی هەموو ئیمتیازێک بە تورکیا بدات بۆ ئەوەی تورکیا لە روسیا نزدیک نەبێتەوە، ئەوەیە ئەو بارودۆخەی لە ئەفرین هاتووەتە ئاراوە، ئەوەتە ئەفرین ، کورد و بەرژەوەندی و موقعیەتی کورد بوەتە قوربانی سەودایەکی چڵکنی نێۆنەتەوەیی کە لەوەدا تورکیا خەریکە هەموو کارتە چڵکنەکانی و هەموو کارتە گڵاوەکانی بە کار دێنی ".

کاک عەبدوڵا هەر وەها دەڵێت " بەشێک لە راێ گشتی لەگەڵ خەڵک و داخوازیەکانی خەڵکی کوردستانە، بەڵام ئەوە بەس نییە بۆ ئەوەی بتوانی پارسەنگی هێز بگۆڕی، بۆ گۆڕینی پارسەنگی هێز پێویستە کورد یەکگرتوو بێت کە بەداخەوە نیین، هەر هاووکات لەگەڵ ئەو بارودۆخەی لە ئەفرین هاتووەتە ئاراوە، هێزی تورکیا لە باشوری کوردستان خەریکی بەهێزکردنی بنکە و بارگاکانی خۆیەتی وە بە شێوەیەکی راستەوخۆ شەڕ دەکا یان هێڕش دەکاتە سەر هێزێکی تری کوردی لە باشوری کوردستان بە بێ ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی باشور هەڵوێستێکی ئەوتۆ لە خۆیان نیشان بدەن و نیشانەی ئەوەیە هێزی کوردی یەکگرتوو نییە لەبەر ئەوە زۆر چاوەروانکراو نییە کە چاوەروانی ئەوە بن هێزەکانی نیۆنەتەوەیی پشتیوانیت لێ بکەن"،

کاک عەبدوڵا دەشڵێت " ئەوەی لە ئەفرین دەگوزەرێ سەرەتای قەیرانێکی قۆڵترە و ئەو سەرکەوتنەی تورکیا خۆڕاگر نییە وە شیانی هەیە هێزی کوردی تاکتیکی خۆێ بگۆڕێ وە بە داگیرکردنی ئەفرین خۆڕاگری کۆتایی پێی نایەت وە خۆڕاگری ئەفرین دەکەوێتە قوناغێکی ترەوە وە تورکیا تووشی زڵکاوێک دەبێ کە شیانی هەیە لە ئەنجامدانی پەشیمان بێتەوە ".

Your browser doesn’t support HTML5

Interview with Abdulla Hijab

Afrin. Statue of Kawa the blacksmith