سەرۆک ترامپ دەڵێت شەڕی دژ بە تیرۆرسم پێویستی بە هەنگاوی توندتر هەیە

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاندووە هێرشە کوشندەکەی باشوری فەرەنسا ئەوە نیشان دەدات کە هەنگاوی بەهێزتر پێویستە لە شەڕی دژ بە گروپی دەوڵەتی ئیسلامی، لە ناویاندا پتەوکردنی ئاسایشی سنوورەکانیش.

ترامپ لە تویتێکدا گوتوشیەتی " فەرەنسا ڕێز لە قارەمانێک دەگرێت" مەبەستی لە بەجەرگی ئارناود بێلتێمی ئەفسەری پۆلیسە "کە گیانی خۆی بەخت کرد پاش ئەوەی خۆی خستە شوێنی بارمتەکان لە هێرشە تیرۆرستەکەی فەرەنسا کە دەستی داعشی تێدابوو".

سەرۆک ترامپ دەشڵێت قارەمانێتی لەم جۆرە زۆرە لە سەرانسەری جیهاندا لە شەڕی دژ بە داعش بەڵام سەرەڕای ئەوەش هەنگاوی توندتر پێویستە بە تایبەتی لە سنوورەکان.

دواین هێرشی تیرۆرستی لە فەرەنسا ڕۆژی هەینی لە باشوری فەرەنسا ڕوویدا. لەو هێرشەدا چوار کەس کوژران لە ناویاندا بێلترامی ئەفسەری پۆلیس. ڕۆژی یەکشەممە کڵێسایەکی شارەکە مەڕاسیمی ڕێزلێنانی بۆ سازدا.