به‌ختیار شاره‌زووری: دره‌چوونی ئه‌مریکا له‌ سوریا واته‌ کورد ده‌بێت بچێته‌وه‌ چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌ته‌کان

گۆڕانکاری خێرا له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌رستدا ئه‌بینرێت، پرسیار ئه‌وه‌یه‌، کورد که‌وتۆته‌ کوێ هاوکێشه‌کانه‌وه‌؟

له‌ئێستا له‌لای هه‌ندێک کورد نائومێدیه‌ک به‌رامبه‌ر به‌ئه‌مریکا دروستبوه‌، ده‌ڵێن تا پێویستی به‌کورد بوو شه‌ڕی داعشی پێکرد و دواتر که‌رکووکی ڕاده‌ستی عێراق کرد و له‌سه‌ر داگیرکاری تو‌رکیا بۆ عه‌فرین نه‌هاته‌ ده‌نگ، واته‌ ئه‌مریکا کو‌ردی وه‌ک دارده‌ستێک به‌کارهێنا، ئایا ئه‌م بۆچه‌نه‌ تاچه‌ند ڕاسته‌؟ ئه‌گه‌ر هێزی ئه‌مریکا له‌ سوریا بکشێته‌وه‌ چاره‌نووسی کو‌ردی ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌ره‌و کوێ ده‌روات؟ هه‌ره‌شه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر شه‌نگال و کشا‌نه‌وه‌ی په‌که‌که‌ له‌ناوچه‌که‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ هه‌مان سینارێۆی عه‌فرین دوباره‌ نه‌بێته‌وه‌؟ گۆڕینه‌وه‌ی ڕۆلی زلهێزه‌کان و وڵاتان له‌ناوچه‌کدا چی ده‌گه‌ێنێت؟.

له‌مباره‌یه‌وه‌ وریا کاڵێ گفتووگۆی له‌گه‌ڵ به‌ختیار شاره‌زووری نووسه‌ر و چاودێری سیاسی کردوه‌.

شاره‌زووری ده‌ڵێت ململانێ مێژوویه‌کانی نێوان وارشۆ و ناتۆ بۆ جاریکی که‌ له‌ناو سوریادا خۆی دوباره‌ ده‌کاته‌وه‌، وڵاته‌ زلهێزه‌کان له‌ جێۆپۆلۆتیکی نوێدا کورد گه‌وره‌ ئه‌که‌ن و ئه‌یکه‌ن به‌کارتێکی به‌هێزو دوای ئه‌یفرۆشنه‌وه‌.

شاره‌زوری ده‌ڵێت "به‌ڵام کورد خۆی چۆن ده‌توانێت مه‌مه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ‌زلهێزه‌کاندا بکات، ئه‌گه‌ر روسیا و ئه‌مریکا کۆمه‌ڵیک ململانیان هه‌بێت، ئه‌وه‌ ناکاته‌ ئه‌وه‌ی بڵێین ئه‌مانه‌ دژی یه‌کن، ئه‌کرێت بڵێین ململانیان هه‌یه‌و هه‌ردوکیان له‌به‌رده‌م به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شدان.

Your browser doesn’t support HTML5

گفتووگۆ له‌گه‌ڵ به‌ختیار شاره‌زووری