دیمەنەکەی هەفتەی پێش لە شاری هەولێر کە کابرایەک بەجلی کوردیەوە گوایە سەر بە یەکێک لەو دام و دەزگایانەدایە کە بۆ" پاراستنی هاووڵاتیان " دامەزراوە، مامۆستایەکی بە تەمەن دەداتە بەر شەق و وەکو لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان وێنای دەکەن بە پیاوەکانی بەعس، ئەردوگان، مەلاکان و رژێمە فاشیستەکانی تر دێتە بەر چاو. ئا ئەمەیە پاداشتی مامۆستایەک کە مناڵانمان فێر و پەروەردەکەن و کۆمەڵگا بە بار دەهێنن و ئەو رێبەر و سەرکردە و دەسەڵاتدارنە لیانەوە درووست دەبێت؟
شەق وەشێنەکە لەو تەمەنەدا نییە کە بگوترێ پەروەردەی رژیمی بەعس بوە، دەبێ لە کام خوێندگاە، لە کام فێرگە و لە کام کولیژ و زانکۆ راهێنراوە کە وا بەو شێوە رەفتار دەکات؟
عیماد عەلی نووسەر و رۆژنامەنووس لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " دیارە ئێمە هەموومان دەزانین ئەو پشوو درێژیەی خەڵکی هەولێر لەو ماوە دوور و درێژییەی لە کوردستاندا قەیرانە هیچ کەێک لەبەر چاوی نەگرتووە، ئەوەی کە دەووترا زۆرینەی حیزبایەتی لێرە ڕۆڵی خۆێ هەیە لە خۆپێشاندانەکاندا لە سلێمانی، بەڵام هەولێر ئەو پشوو درێژیەی وابوو کە واێلێهات ئیسقان هات و پێستی دڕی و خەڵک دەرچووە سەر جادە، بە تاێبەت مامۆستایان و فەرمانبەران، ئەو بڕگەیەی وە یاخود ئەو دیمەنەی هاتە سەر شاشە و هەموو خەڵک بینی، بە ناوچەکە وبە کوردستانیشەوە واێلێکردم بە خودی خۆم فرمێسک لە چاووم هاتە خوارەوە، لەبەر ئەوەی نەک تەنها بۆ ئەو مامۆستایە بەڵکو بیرم لەو پەروەردەیە کردەوە کە دوواێ راپەرین ئێمە بیرمان لێ کردەوە کوردستان پەروەردەیەکی دیمۆکراسیانەی ئازادانە بکرێ لەبەر ئەوەی پێشەوە ئێمە بە راستی لە قۆڵاییدا ئازار و ئەشکەنجەکانی بەعس لە رووێ نەبوونی ئازادی و ئیعدام و ئەوانەمان چێشتبوو و قەت (تصور) ی ئەوەمان نەکرد کە لە کوردستاندا شتێکی وا روو بدات دووبارە بیر لەوە بکەینەوە پەروەردەی ئەم جیلەی ئێستا هاووشێوەی بەعس ئاساێ پێش راپەرین بێت ".
کاک عیماد هەر وەها دەڵێت " من تەنها ناڵێم ئەم کاربەدەستانە دەبێ دەست لە کار بکێشنەوە، دەبێ ئەم ڕەفتارە لە گرتەیەکی ئەوها دەرکەوێ لە چەند خولەکێکدا دەبێ چەندین توێژینەوەی لەسەر بکرێت، بۆچی بارودۆخی کوردستان بگاتە حاڵەتێک ئەم شتە تێیدا روو بدا، هەموومان دەزانین لە راپەرینەوە تا ئێستا هیچ کەسێک جورئەتی ئەوەی نەکردووە نەک لە ئاستی وەزارەت و ئاستی بەرێوەبەریە گشتیەکاندا بەڵام لە بەرێوەبەرایەتی خوارەوە و لە کارمەندانیشدا دەست لە کار بکێشیتەوە لە بەرامبەر هەر پێشلکاریەک لە کوردستاندا بکرێت، بۆیە بە کورتیەکەی دەسەڵاتی کوردستان ئەبێ هەست بەوە بکات کە چەند لە شکەستێکی گەورەدایە ".
کاک عیماد سەبارەت بە قسەکانی سەرۆکی حکومەت نێچیرڤان بارزانی دەڵێت " بە راستی ئەمە بۆچوونێکە ناڵێم هەرهەڵەیە بۆچوونیکە کە هیچ رێز لە ویست و ئیرادەی خەڵکی کوردستان ناگرێت وە هیچ حیسابێک بۆ ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستان ناکەن، بەڵام ئەوەیە کە تۆ بێمنەتی لە ئاست خۆپێشاندان لە ناو خودی خۆتدا، لە ناو کۆمەڵگای کوردستاندا کە تۆ خۆت بە دەسەڵاتی کوردستان بزانیت، خۆت بەوە بزانیت بەرپرسیاریت لە ئاست دابینکردنی ژیانی خۆیان کە بێ سڵکردنەوە بڵێت کە ئێمەش چەقۆ و دەمانچە ئەگرینە دەست، ئەوە خۆێ لە خۆێدا نیشانەی ئاستێکی زۆر نزمی بەرێوەبەردنی دەسەڵاتی کوردستانە".
Your browser doesn’t support HTML5