دوای ئه‌وه‌ی له‌ناوچه‌ی به‌ناوه‌ندی خاڵی ڕه‌ش واته بلاک هۆل ناسراوه له کاکێشاندا کومه‌ڵێک خاڵی بچووکتر دۆزراونه‌ته‌وه، زاناکان ده‌ڵین له‌ناوه‌ندی کاکێشان به‌هه‌زاران خاڵی ڕه‌ش هه‌یه.
توێژه‌ره‌وان ده‌ڵین داتای ناوه‌ندی سه‌ته‌لایتی چاودێری شاندرا بۆ تیشکی سینی له‌ئاسمان کهناسا سه‌رپه‌رشتی ده‌کات، ڕێگای پێدوان ده‌یان خاڵی ڕه‌ش بهدیکهن له‌واڵاییدا له‌ناوچه‌ی که‌وانی (A) که گه‌وره‌ترین خاڵی ڕه‌شی ناوه‌ندی کاکێشانه.
خاڵه ڕه‌شه‌کان که له‌گه‌وره‌ییدا جیاوازن، ناوه‌ندێکی چڕی ڕاکێشانن به‌ئاستێک ته‌نانه‌ت تیشک ناتوانێت لێی ده‌رباز بێت. له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م ده‌رنجامانه زاناکان خاڵهڕهشهکانیان به ده‌یان هه‌زار مهزهندهکردوه له‌ناوچه‌ی که‌وانه‌ی (A) که 3 ساڵی تیشک دووره.
زانای فیزیای فه‌له‌ک له زانکۆی کۆڵۆمبیا و توێژه‌ره‌وه‌ی سه‌ره‌کی جاک هێڵی ده‌ڵێت "ئه‌مه گردبوونه‌وه‌یه" .
ئه‌و گردبوونه‌وه‌یه له ناوچه‌ی ئه‌ستێره‌کانی که‌وانه له‌ئاسمان، گه‌وره خاڵی ڕه‌شی ناوچه‌ی که‌وان 4 ملیۆن که‌ڕه‌ت له خۆر گه‌وره‌تره، له‌دوریی 26 هه‌زار ساڵی تیشک لهزهوهی دووره. ساڵی تیشک ئه‌و دوریهیه تیشک لهسڵێکدا دیبرێت و 9.5 ترلێۆن کیلۆمه‌تر ده‌کات.
هێڵی ده‌ڵیت "به‌وپێیه‌ی گه‌له‌کسی ئێمه مامناوه‌نده، ئه‌وا پێمان ده‌ڵێت گه‌ردوون پڕه له خاڵی ڕه‌ش و له‌نزیک خاڵی ڕه‌شی گه‌وره‌وه ده‌سوڕێنه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گهلهکسیهکان خاڵی گه‌وره‌ی تێدایه".
ده‌شڵێت سه‌خته خاڵی ڕه‌ش به‌دی بکرێت به‌ئاسانی، به‌ڵام له‌ڕێگای شیکهردنهوهی تیشکی سینه‌وه بۆ چوارده‌وره‌که‌ی توانراوه خاڵه‌کان به‌دیکرێت.
زاناکان یه‌که‌م به‌رووبومی سه‌وزه‌ی چێنراو له‌به‌سته‌ڵه‌کی باشور ده‌چننه‌وه.
زاناکانی ئه‌ڵمانیا له به‌سته‌ڵه‌کی باشوور یه‌که‌م به‌رهه‌می سه‌وزه‌یان چنیه‌وه، ئه‌وه‌ی بێ خاک و بێ تیشک گه‌وره‌بوون.
زاناکان ویستگه‌ی "نیومایهر3"ی ئه‌ڵمانی توانیان 3.6 کیلۆگرام له سه‌وزه و 18 خه‌یار و 70 توور که له تاقیگه‌یه‌کی پله‌ی مامناوه‌ندا جێنرابوون چنیه‌وه، له‌ژینگه‌یه‌کدا له‌ده‌ره‌وه پله‌ی گه‌رما بۆ 20 - پله‌ی سه‌دی داده‌به‌زێت و بونی خۆر له‌وێ ده‌گمه‌نه.
ئامانج له‌م تاقیکردنه‌وه‌یه ڕوونکردنه‌وه‌ی چۆنێتی دابینکردنی خۆراکه بۆ ئاسمانگه‌ران لهفرۆکهکاندا بۆ هه‌نارده‌ی داهاتوو، هه‌روه‌ها توێژینه‌وه له‌سه‌ر به‌رهه‌م هێنانی سه‌وزه له که‌ش و هه‌وای سه‌ختدا.
ناوه‌ندی ئاسمانی (DLR) که سه‌رپه‌رشتی پرۆژه‌که ده‌کات ووتی "زاناکان به‌هیوان به‌هاتنی مانگی 5 به‌روبوومی نێوان 4 بۆ 5 کیلۆ سه‌وزه و میوه له‌هه‌فته‌یه‌کدا بچننه‌وه".
له‌کاتێکدا ناسا له‌په‌ره‌پێدان و به‌رهه‌م هێنانی سه‌وزه له بنکه‌ی ئاسمانی نێوده‌وڵه‌تی سهرکهتوبو، ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی (DLR) کۆمه‌ڵێکی تێکه‌وڵاو له میوه‌و سه‌وزه به‌رهه‌م دێنێت، تائێستا تور و سه‌زه‌وی زه‌ڵاته و ته‌ماته و خه‌یار و بیبه‌ر و چه‌ند سهوزهیهکیان به‌رهه‌م هێناوه، له‌وانه ڕێخانهوه مه‌عده‌نوس و سیر.
به‌ڕێوه‌ربه‌ری پرۆژه‌که دانیال شۆبرت ووتی ده‌بێت له پرۆژه‌ی (DLR) به‌ته‌حه‌مول بین کاتێک میوه‌یه‌کی وه‌ک شلیک به‌رهه‌م دێنین و ئیستا ئێمه چاوه‌ڕوانی چنینهوهین.
ڕاپۆرته‌کان له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی برنج ده‌ستکه‌وت وقازانجه گه‌وره‌کان ده‌رده‌خات
له‌وانه‌یه زانست له دوای ئه‌و دهسکهوتانهبێت به‌روبوومی دانویله به‌ده‌ستهیناوه. زاناکان ده‌ڵین به‌ره‌مه‌ی برنج به‌راوه‌رد به ده‌ساڵی ڕابردوو هه‌نگاوی گه‌وره‌ی ناوه.
له‌کاتێکدا ژماره‌ی دانیشتوانی زه‌وی به‌خێرایی گه‌شه ده‌کات، ئه‌گه‌ر تاقیکردنه‌وه‌کان له‌سه‌ر به‌روبوومه‌کان به‌هامن شێوه‌ی برنج بێت ئه‌وه گرفتی که‌میی خۆراکی جیهان چاره‌سه‌ر ده‌کرێت.
زاناکان ده‌ڵێن کۆپی ئه‌و جینه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه ژماره‌ی گووڵ و ده‌نکه‌کانی ڕوه‌کی زیاتر کردوه، بۆ نموونه برنج.
تیمی تۆێژینه‌وه په‌ره‌سه‌ندنی ئاسایی‌یان به‌کارهیناوه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نکی جۆره‌کانی برنج له‌ڕێی جیناته‌وه 5 ئه‌وه‌نده زیاتر که‌ن، وه‌ک ده‌ڵین نه‌وه نوێکان له 28 بۆ 85 % زیاتر ده‌نک به‌رهه‌م دێنن وه‌ک له ڕوه‌که‌کانی پێشوو.
ئه‌م زیاتربوونه گه‌وره‌یه وه‌ک بهرهمێنهرانی برنج ده‌ڵین ئه‌گه‌ر 6% بێت ئه‌و ده‌ستکه‌وتی مه‌زنمان هه‌یه.
تائێستا تاقیکردنه‌وه‌کان له‌ئاستی تاقیگه‌دایه، زاناکان ده‌ڵین به‌رهه‌می زیاتری خۆراک پێویسته بۆ 2 ملیاری که‌سی که له‌داهاتوودا که پێشبینی ده‌کرێت تا ساڵی 2050 به‌و ژماره‌یه مرۆڤ زیاتر بێت.
زانای بۆماوه‌ی جیناتی برنج له‌زانکۆی بنسن له وه‌زاره‌تی کشتوکالی وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت "تاقیکردنه‌وه‌ی هه‌موو برنجه‌کان هه‌مان ئاکامیان نه‌بوه، ئه‌مه‌ش هۆکارێکه بۆ ئاگهداربوونهوه".
جۆره‌کانی ئه‌و برنجه‌ی بۆ باشتر گۆڕانکاری جیناتی به‌سه‌ردا هاتوه له 2 بۆ 4 ساڵی دهاتوو بۆ به‌رهه‌م هێنان له‌به‌ر ده‌ستدا ده‌بێت.
زاناکانی په‌ره‌سه‌ندن به ڕۆبۆت قالۆنچه به‌هانده‌ر ده‌بینن
ده‌توانرێت نه‌وه‌ی داهاتووی ڕۆبۆته‌کانی ژیانی مرۆڤ ده‌پارێزێت له مێرو و زینده‌وه‌ری وه‌ک قاڵۆنچه ده‌سته‌به‌ر بکرێت.
قاڵۆنچه ده‌توانێت له‌هه‌موو شوێنێکدا بمێنێته‌وه، خێرایه، به‌سه‌ر دیواردا هه‌ڵده‌گه‌ڕێت و ده‌روات، به‌م هۆکاره ئه‌وانه‌ی ڕۆبۆت دروست ده‌که‌ن لایان سه‌رنجڕاکێشه و هه‌وڵه‌ده‌ن ڕۆبۆته‌کانیان له‌وشێوه‌یه بێت.
بۆ تێگه‌یشتن له چۆنێتی ئه‌و زینده‌وه‌رانه ڕه‌وت و جووڵه ده‌که‌ن، زاناکان تێبینی قالۆنچهکانیان به گرته‌ی خاوه کردوه.
کاوشیک جهیارام سه‌رۆکی توێژینه‌وه له قالۆنچه‌کان ده‌ڵیت "سه‌رنجماندا قالۆنچه‌کان به‌خێرایی به‌ره‌و دیوار ده‌چن و لهههڵگهڕاندا به‌دیواردا به‌رده‌وام ده‌بن".
بۆیه کاوشیک و تیمه‌که‌ی له‌زانکۆی کالفۆرنیا له بێرکلی له‌که‌ره‌سته‌ی نه‌رم رۆبۆتێکی وه‌ک قالۆنچهي 6 قاچیان درهستکرد.
ئه‌م ڕۆبۆته زیره‌که ده‌توانێت به‌ره‌و دیواره‌که بڕوات و ڕه‌وتی بگۆرێت بی ئه‌وه‌ی پشت به ئامێری هه‌ستیار و ئاڵۆز ببه‌ستێت، که به‌شێکه هه‌موو ڕۆبۆته‌کان پێویستیان پێیههتی بۆ ناسینه‌وه‌ی چوارده‌وری خۆیان و ئاراسته‌کردنی خۆیان به‌ڵام تئێستا خۆی به‌دیواره‌که‌دا ئه‌دات.
کاوشیک ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بته‌وێت ڕۆبۆت به‌کار بێنیت ئه‌وا پێویسته بتوانێت له‌سه‌ر زه‌وی بروات، به‌دیواردا ههرڵگهڕێت و به‌سه‌ر به‌ربه‌سته‌کاندا زاڵبیت ، بۆیه پێویستمان به ڕۆبۆتێکه نه‌ک ته‌نها کاریک بکات به‌ڵکوو کۆمه‌لیک کار ئه‌نجامدات".
له‌وانیه قاڵۆنجه له‌ناو ماڵدا په‌سه‌ند نه‌بێت به‌ڵام توێژه‌ره‌وان ئه‌وانه‌ی هه‌وڵ بۆ داهاتوی ڕۆبۆت ده‌ده‌ن ئه‌م زینده‌وه‌ره بههاندهرێک ده‌بینن بۆ داهاتووی ڕۆبۆت.
Your browser doesn’t support HTML5