خۆپیشاندانه‌کان له‌کوردستان گه‌شته چ ئاستیک، ئامانجی خۆی به‌ده‌ستهێنا یان نا؟
ساڵانی ڕابردوو خۆپیشاندان کراوه و کۆمه‌ڵێک داواکاری هه‌بوه ئایا ئه‌مجاره جیاوزای چیبوه؟ .
چاره‌نووسی ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌سه‌ڵات به‌هۆی خۆپیشاندانه‌وه گرتوونی دیاره یان خه‌ڵک هه‌یه چاره‌نووسی نادیاربێت.
پێشتر که خۆپیشاندان کراوه وه‌ک 17ی شوبات و دواتر له گه‌رمیان و سه‌یسادق ته‌قه له خۆپیشنده‌ران کراوه کوورژاون و برینداربون، ئه‌مجاره توندوتیژی له‌و شێوه‌یه نه‌بینرا، ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌ێنیت ده‌سه‌ڵات به‌خۆیدا چۆته‌وه یاخوود خۆپیشانده‌ران ڕێکخراوتره؟
هیچ لایه‌نێکی سیاسی له‌پشت خۆپیشاندانه‌وه هه‌یه؟
له‌گفتووگۆیه‌کدا بۆ ده‌نگی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ ووریا کاڵێ مامۆستای زانکۆ ئیبراهیم مه‌جید فه‌ره‌ج ده‌ڵێت "تا ئێستا خۆپیشاندان به‌رده‌وامی هه‌یه‌و چالاکیه‌کانی نه‌وه‌ستاوه و ئامانجی خۆی نه‌پێکاوه، ئامانجی خۆپیشاندان ئه‌وه‌یه پاشه‌که‌وتی مووچه نه‌مێنێت ".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت وه‌ک ئه‌ندامانی ڕێکخراوی داکۆکی له‌زانکۆ و په‌یمانگاکان به‌ڵگه‌مان هه‌یه ئه‌یسه‌لمێنێت پاره‌ی مووچه هه‌یه به‌ڵام نادرێت".
مامۆستا ئیبراهیم ده‌شڵێت "خۆپیشاندان ته‌نها بۆ مووچه نیه به‌ڵکوو سه‌رباری ئه‌وه باشترکردنی ئاستی زانستی زانکۆ و په‌یمانگاکانه، زانکۆکان بوون به حزبی و به ئامۆژگاری پارته‌کان به‌ڕێوه ده‌چێت، زیاتریش گرنگی به زانکۆ ئه‌هلیه‌کان ده‌درێت، بۆیه ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت که‌سانی که‌م ده‌رامه‌ت ناتوانن له‌خوێندن به‌رده‌وامبن و ته‌نها ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان ده‌توانن".
Your browser doesn’t support HTML5