له راگه‌یندراوێکدا که له لایه‌ن فه‌ره‌تر له 400 نووسه‌ر، رۆناکبیر، رۆژنامه‌نووس و چالاکانی بواره‌کانی مافی سڤیل و مرۆڤه‌وه‌بڵاوبوه‌ته‌وه داوا ده‌که‌ن که خه‌ڵک"boycott" وه یاخود به‌شداری نه‌که‌ن له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێکدا که تاوانبارانی ژینوساێدی کورد له رێزه‌کانیاندایه، یان پشتێوانی مادی و سیاسی، یان په‌یوه‌ندی و هه‌ندێ شتی تریان ده‌که‌ن و........
ئاخۆ ئه‌م واژووکه‌رانه روویان له کام له‌و لایه‌نانه‌دایه وه به زۆری ئه‌م تاوانبارانه له ناو کام له پارت و لایه‌نه‌کاندا خۆیان ده‌دۆزنه‌وه؟
عه‌لی مه‌حمود چالاکی بواری ژینوساێد له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " به‌ڵێ کامپێنه‌که‌مان به‌وه ده‌ست پێده‌کات " ئه‌وه 30 ساڵ تێده‌په‌رێت" وه به‌و ناونیشانه ده‌ست پێکردووه که 30 ساڵ که‌مه و تاوانبارانیش هه‌ر تاوانبارن، به‌شێکی زۆر له‌و تاوانبارانه‌ی پێشوو که له رێزه‌کانی حیزبی به‌عسدا بوون، ئێستا له کوردستانن وه له چوارچێوه‌ی حیزبه‌کانی دیکه‌دا یان له ده‌وروبه‌ری حیزبه‌کانی دیکه‌دا خۆیان ده‌دۆزنه‌وه، بۆ ئه‌مانه ئێمه داوامان کردووه ئه‌و حیزبانه‌ی که ئه‌مانه له رێزه‌کانیاندان که ژماره‌یان 423 که‌س بوه وه‌کو تاوانبارانی ئه‌نفال جگه له تاوانه‌کانی دیکه، یان خه‌ڵکانێک هه‌یه ناویان له رێزی ئه‌و تاوانبارانه‌دا نییه به‌ڵام تاوانبارن، ئه‌وانه‌ی له رێزی ئه‌مانه‌دان خه‌ڵک باێکۆتیان بکات، وه که‌سه‌کان دیاریکراوون وه ئه‌و حیزبانه‌ش دیاریکراوون و به پله‌ی یه‌ک ئه‌و که‌سانه له ناو پارتی دیمۆکراتی کوردستان یان باشتر له ده‌وروبه‌ریان خۆیان ده‌دۆزنه‌وه، به پله‌ی دوو یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان وه که‌متر له‌وانه له رێزه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندان".
کاک عه‌لی هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " حکومه‌تی عێراقی پاش رۆخانی به‌عس مه‌رجی داناوه ئه‌وانه‌ی ده‌بنه ئه‌ندام په‌رله‌مان، ئه‌ندامی پێشووی باڵای حیزبی به‌عس نه‌بووبیت، بۆ نموونه ئه‌مجاره له کاندیده‌کانی هه‌ڵبژاردنی عێراقدا ژماره‌یه‌کی زۆر له‌و ناوانه‌ی ته‌نها وا بڵاوبوه‌وه که له رێزی پارته کوردیه‌کانیشدا هه‌بوونه، ئه‌وانیشی گرتوه‌ته‌وه، که ئه‌و بریاره ده‌رچووه ناویان ره‌ش کراوه‌ته‌وه ".
کاک عه‌لی ده‌شڵێت " ئه‌م حیزبانه به دوواێ ده‌نگه‌وه‌ن گوێ ناده‌ن که ئه‌وه‌ی فڵان که‌س به‌عسی بوه، فڵان که‌س تاوانبار بوه، فڵان که‌س رابوردووێ چیه و چی نییه، گرنگ ئه‌وه‌یه به‌لایانه‌وه ئه‌مه ده‌نگیان بۆ کۆبکاته‌وه، ده‌نگ کۆکردنه‌وه بۆ ئه‌وان ئامانجه نه‌ک مه‌بده‌ئێکی سیاسی دیاریکراو‌و ".
Your browser doesn’t support HTML5