حاتم مه‌نبه‌ری: هێڕشه‌که‌ په‌یامێک بوو بۆ روسیا و هاوکارانی

Hatim Manbari

سه‌رۆک ترامپ هه‌رچه‌ند له‌ 17/2/2016 ووتی ئه‌مه‌ریکا گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی له‌ مێژوودا کرد به‌ چوونه‌ عێراق به‌ڵام سه‌رۆک ترامپ ئه‌مرۆ به‌ پێچه‌وانه‌ی دوێنی، قسه‌کانی به‌ جێ هێنا بۆ هێڕش بردنه‌ سه‌ر سوریا. ئاخۆ مه‌به‌ست له‌م هێڕشه‌دا چی بوو؟

حاتم مه‌نبه‌ری لێکۆڵه‌ر و چاودێری کاروباری رامیاری له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " له‌ بنه‌ڕه‌تدا بنچینه‌ی ئه‌م هێڕشه‌ ئه‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ئه‌و ناکۆکیه‌ی که‌ له‌ سوریادا هه‌یه‌ له‌ نێوان زلهێزه‌کاندا وه‌ له‌ پێشه‌وه‌ی هه‌موویاندا روسیا و ئه‌مه‌ریکا، به‌و بارودۆخه‌ی که‌ ئێستاکه‌ له‌ سوریادا هه‌یه‌ لایه‌نه‌کان به‌ دووای ئه‌ودان چۆن کۆتایی به‌و بارودۆخه‌ بهێنن، له‌ کۆمه‌ڵێک هه‌ڵه‌ی لێکدانه‌وه‌ و له‌ هه‌ندێ هه‌ڵویستی رۆژئاوایی، به‌ تاێبه‌تی ئه‌مه‌ریکا کارێکیان کردووه‌ که‌ روسیا به‌ جۆرێک سه‌رکه‌وتووێ ئه‌م شه‌ڕانه‌یه‌ وه‌ ئه‌م رووداوه‌ی دوواییش که‌ ده‌وڵه‌تی سوریا تاوانباره‌ به‌ به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی، بیانویه‌ک بوو بۆ ئه‌وه‌ی که‌ وڵاتانی رۆژئاوا به‌ هێزێکی زیاتره‌وه‌ بگه‌رێنه‌وه‌ سوریا وه‌ به‌ روسیا و سوریا و هاوکارانیان بڵێن که‌ به‌ ئاسانی ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ بۆ ئێوه‌ تۆمار ناکرێ وه‌ به‌ جۆرێک به‌ پێچه‌وانه‌ی خودی بابه‌ته‌که‌ نیشاندانی هێز و بازوه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی روسیادا".

کاک حاتم هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " ئه‌گه‌ر به‌راوودی که‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌ سێ وڵات پلانی هێرشێک دابنێن، ئاسه‌واری شه‌ره‌که‌ و هێرشه‌که‌ زۆر که‌متر له‌و هه‌راو و هوریایه‌یه‌ که‌ له‌ سه‌ری کراوه‌، به‌ش به‌ حاڵی خۆم سه‌راپای ئه‌م مه‌سه‌ڵه‌ شیمیایه‌ به‌ گومان باس ده‌که‌م، هیچ پێوه‌رێک نییه‌ تۆ به‌ موشه‌ک له‌ جێگایه‌ک بده‌ی که‌ که‌رسته‌ی کیمیاوی تێدایه‌ و ئاسه‌وارێکی لێ ده‌رنه‌که‌وێ، ئه‌مه‌ کاری پسپۆرانه‌ به‌ڵام مێشکێکی ته‌ندرووست ئه‌ڵێت ئه‌مه‌ بڕێک‌ دووره‌ له‌و راستیانه‌ له‌ جیهانی راگه‌یاندندا باسی ده‌که‌ن ".

Your browser doesn’t support HTML5

Interview with Hatim Manbari