ئادەم ئوزون : پرسی پێناسه‌کردنی په‌که‌که‌ پرسێکی سیاسیه‌

Adem Uzun

هه‌ر وه‌کو زانراوه‌ بیرۆی مافه‌کانی مرۆڤی Prakken d’Oliveraهه‌ر شه‌ش مانگ جارێک که‌یسی لادانی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK له‌ سه‌ر لیستی تیرۆریستی پشکه‌ش به‌ دادگای ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا ده‌که‌ن. له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ 4/16/2018 دیسان دادگاه‌ پێداچوونه‌وه‌ی به‌ که‌یسه‌که‌دا کرد. ئاخۆ EU چ پێناسه‌یه‌کیان بۆ تیرۆریسم هه‌یه‌

HPG.PKK

​ئادەم ئوزون ئەندامی کونسەی رێبەرایەتی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان KNK لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" له‌ دادگاییکردنه‌دا‌ هیچ ده‌رئه‌نجامێکی نه‌بوو، به‌ڵکو زوورتر لێپرسینه‌وه‌ و گه‌واهی دان بوو له‌ لایه‌ن پارێزه‌رانی په‌که‌که‌ و دادوه‌رانی یه‌کێتیی ئه‌وروپا و ده‌وڵه‌تی بریتانیا، پارێزه‌رانی په‌که‌که‌ له‌ وه‌ڵامی ئه‌و تاوانانه‌ی که‌ ئاراسته‌ی په‌که‌که‌ کراوه‌، به‌ به‌ڵگه‌وه‌ ده‌ڵێن هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورکیا و له‌شکه‌ری تورکیاوه‌ ئه‌نجام دراوه‌ ".

کاک ئاده‌م هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " ئه‌وان پێناسه‌یه‌کیان بۆ تیرۆریسم نییه‌، پارێزه‌رانی په‌که‌که‌ له‌وێ ووتیان ئه‌گه‌ر ئێوه‌ پێناسه‌ی تیروریسم بکه‌ن، تورکیا ده‌وڵه‌تێکی تیرۆریستیه‌، په‌که‌که‌ تا ئێستا نه‌ دژ به‌ ئه‌مه‌ریکا، یه‌کێتی ئه‌وروپا و بگره‌ له‌ ناو تورکیاشدا هیچ کردارێکی تیرۆریستیان ئه‌نجام نه‌داوه‌".

کاک ئاده‌م ده‌شڵێت " بریتانیا یه‌کێک له‌و وڵاتانه‌دایه‌ که‌ له‌به‌رده‌م ئه‌م که‌یسه‌دا ئاسته‌نگ درووست ده‌کات و بێگومان په‌یوه‌ندیه‌ سیاسی و ئابوریه‌کان کاریگه‌ری له‌سه‌ر بریاره‌کاندا هه‌یه‌".

Your browser doesn’t support HTML5

Interview with Adem Uzun