دیاره خانه‌قین و ناوچه کوردیه‌کانی تر به هۆێ پێکهاته‌کانیان له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا هه‌میشه جێ نگرانی بونه ، ئێستاکه که به هۆێ رووداوه‌کانی ئه‌م داووایه‌دا و به تاێبه‌ت ریفراندوم تا راده‌یه‌کی زۆر هاووسه‌نگیه‌که گۆڕاوه. ئاخۆ تا چه‌ند شیانی هه‌یه ده‌رئه‌نجامی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه مه‌ترسی درووست بکات بۆ سه‌ر پێناسه‌ی ئه‌م شارانه؟
نەعیم نەجەفی رۆژنامەنووسی کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان – بنکە باشوری کوردستان له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " ئه‌وه‌ی که راستی بێت هه‌بوونی پێکهاته‌کان نییه که بوه به هۆێ مه‌ترسیدار بۆ پاریزگای دیالی وه به تاێبه‌ت خانه‌قین ، ئه‌وه‌ی که مه‌ترسیه کۆمه‌ڵێک هێزی سیاسی به عه‌قلیه‌تێکی داگیرکه‌رانه‌وه که ئێستا مه‌ترسی درووستکردووه له سه‌ر ئه‌و ناوچه کوردیانه‌ی که له سنووری پارێزگای دیالی هه‌ن، به‌داخه‌وه ئێستاش که له هه‌ڵبژاردن نزدیک ده‌بینه‌وه لیسته کوردیه‌کان نه‌یانتوانی به پێی پێویست، به پێی ئه‌وه‌ی که گرنگ بێت له سنووری پاریزگای دیالی که به یه‌ک لیسته‌وه دابه‌زن ".
کاک نه‌عیم هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " له به‌رامبه‌رێشدا هێزه شیعه‌کان و هێزه سونییه‌کان مه‌به‌ست عه‌ره‌به‌کان، که په‌رته‌وازیه‌کیش له ناو ماڵی ئه‌واندایه، نه‌مانتوانی له‌و ده‌رفه‌ته سوود وه‌رگرین، لیسته کوردیه‌کان به یه‌ک لیست دابه‌زن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بمانتوانیبا وامان بکردبایه له‌وانه‌یه له پاریزگای دیالی پارته کوردیه‌کان بیانتوانیایه که ده‌نگی یه‌کم یان دووه‌م به ده‌ست بێنن، به‌ڵام ئه‌مه‌یان نه‌کرد و ده‌بوایه ئه‌و مه‌ترسیه‌ی له‌سه‌ر خانه‌قین و ناوچه کوردیه‌کانی دیالی هه‌یه له‌به‌ر چاویان بگرتبایه ".کاک نه‌عیم ده‌شڵێت " ئه‌بێ خه‌ڵکی خانه‌قین ووریا بێت ئه‌م جاره، کۆمه‌ڵێک گله‌یی خۆیان به لاوه نه‌ن، بارودۆخه‌که‌ی هه‌ی ئه‌وه نییه ململانی حیزبایه‌تی و رکابه‌رایه‌تی و کۆمه‌ڵێک گله‌یی سیاسی بێنینه نێۆ بابه‌ته‌که‌وه چۆن به راستی له لێواری ته‌عریبین، له لێواری مه‌رگداێن وه شاره‌که له لێواری که‌وتندایه، که‌وتنی خانه‌قین، ده‌نگ نه‌هێنانی خانه‌قین، مه‌ترسی ته‌نها له‌سه‌ر شاری خانه‌قین درووست ناکات، خانه‌قین ده‌چێته‌وه تا بناری به‌مۆ، له نزدیک ده‌ربه‌ندیخانه، ئه‌کوێته نزدیک سلێمانی، ده‌بێ ئه‌مه له‌به‌ر چاو بگرن، ئه‌گه‌ر ئه‌وان بتوانن باڵا ده‌ستی بهێنن، ئه‌وان له چه‌ند کیلۆمه‌تری سلێمانی نزدیک ده‌بنه‌وه، ئه‌بێ هه‌موو کورد ئه‌م مه‌ترسیه له‌به‌ر چاو بگرێ، بۆیه ئه‌ڵێم ئێستا خانه‌قین کاتی تاقیکردنه‌وه‌ی نییه بۆ هێزه‌کانی تر، هێزی تازه‌تر، با ئه‌مجاره له‌م قوناغه تێپه‌رین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له داهاتوودا که ئه‌گه‌ر ئه‌مانتوانی بۆ ئه‌وه‌ی حکومه‌ته‌که‌مان لێره یان ده‌سه‌ڵاتێکی کوردی هه‌بێت ئه‌و کاته ده‌رفه‌تی تاقیکردنه‌وه‌ش بۆ حیزبه‌کانی ترئه‌بێت ".
Your browser doesn’t support HTML5