لەگەڵ ڕووداوەکاندا: چاوەڕوانییەکان لە هەڵبژاردنەکانی عێراق

جارێکی تریش پرسیارە سەرەکییەکەی ئێستای عێراقییەکان ئەوەیە ئایا هەڵبژاردنەکەی ئەمساڵی 2018 دەتوانێت خواستی وڵاتیانی عێراقی بێنێتەدی بۆ ژیانێکی باشتر.

زۆرێک لە چاودێرانی کاروباری عێراق جەخت دەکەنەوە لەوەی بەبێ چاکسازیکردن لە دەستوری وڵاتەکەدا و لە دامەزراوە گرنگ و سەرەکییەکانی وڵاتەکەدا، خەونی عێراقییەکان بۆ دیموکراسی و ئازادی نایەتە دی، وەک دەڵێن لەو وڵاتەدا خواستێکی گەورە و گران هەیە بۆ گۆڕانکاری و هەوڵێکی زۆریشی بۆ دەدرێت و دەشڵێن عێراقییەکان شایستەی ژیانێکی باشترن.

چاودێران دەڵێن لایەنە سەرەکییە بەشداربووەکانی ئەم هەڵبژاردنە بە شیعە و سوننە و کوردیشەوە پڕۆژەیەکی ئەوتۆیان نییە وەک هەوڵێک بۆ گۆڕینی سیستەمی سیاسی کە بشێت بە دەستپێکێک دابنرێت بۆ ڕیفۆرمکردن لە دامەزراوەکانی بە دامەزراوەی نیشتمانی ناودێر دەکرێت.

میوانی بەرنامە:

دکتۆر کامەران مەنتک، پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی سەڵاحەدین.

گەندەڵی یەکێکە لە گرفتە گەورەکانی عێراق و جەخت دەکرێتەوە لەوەی ئەگەر بێتوو سیستەم لەو وڵاتەدا نەگۆڕدرێت ئەوا بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دارایی، بەڕێوەبردن و هتد، دەبێتە بەشێک لە ئەرکی پەرلەمان، هەرچەندە هێشتا نازانرێت ئایا ئەو پەرلەمانە نوێیە دەتوانێت سنورەکانی بەرژەوەندی حیزبیانەی خۆی تێبپەڕێنێت و ببێتە پەرلەمانێک بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە گشتییەکان؟!

ئایا پەرلەمانی داهاتووی عێراق دەتوانێت بە یاسا گەندەڵییەکان لە عێراقدا هەر هیچ نەبێت کەم بکاتەوە؟

ئایا لایەنەکان لە هەڵمەتەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی عێراق توانیویانە پەیامەکانیان بگەیەننە خەڵک؟

ئایا لایەنە سیاسییەکانی عێراق بە کورد و شیعە و سوننەشەوە لە بێزاری و ناڕەزایی خەڵک تێگەیشتوون؟

دکتۆر کامەران مەنتک، پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی سەڵاحەدین لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی لەگەڵ ڕووداوەکاندا وەڵامی ئەم پرسیارانەوە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە:

Your browser doesn’t support HTML5

لەگەڵ ڕووداوەکاندا: چاوەڕوانییەکان لە هەڵبژاردنەکانی عێراق