سەرباری لاپەڕە ڕەشەکانی پێشێلکاری و توندوتیژی بەرامبەر بە رۆژنامەوانان لە جیهاندا بە گشتی و لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی، بەڵام بە دیووە پڕشنگدارو پڕ بەرهەمەکەی جیهانی میدیا و رۆژنامەوانی ناکرێت لەیاد بکرێت. هاوکات سەرباری ئەوەی چەندین رێکخراوی گەورەی جیهانی هەن بۆ بەرگریکردن لەرۆژنامەوانان و قوربانییەکان و تۆمارکردنی لاپەڕە ڕەشەکانی پێشێلکاری و تاوانەکان، بەڵام رێکخراو و ناوەندگەلێکی جیهانی هەن بۆ هاندان و پشتیوانی لەبەهرەو توانستە گرنگ و پڕ بایەخەکان.
بەڵام سەختی کاری رۆژنامەگەری و برەودان بە ئامانج و خەونە میدییای و مرۆیی و شارستانییەکان تێکڕا دەرخەری ئەو راستییەن کە گەیشتن بە هەر خەونێک کۆششی گەورەی دەوێت.
خانمە رۆژنامەوان و میدیاکارو دکۆمێنتاریست و بەشدار لە فیلمی سینەماییدا شەیدا حسامی ساڵی 2015 وهك بهرێوبهری ئاردیئۆ له كوردستان دهستپێدەکات و دواتر وهك خۆبهخش لەفەرەنسا رێكخراوی یارمهتی مرۆیی و ژورنالیسم دادەمەزرێنێت.
شەیدا بەرلەوەی باسی خۆی بکات باسی خاتوو زینه حهمۆی بۆ کردین، ئاوارهی ئێزیدی شنگال، کە فۆتۆ ژورنالیست، خوێندكاری راگهیاندن و باڵیۆزی رێكخراوهكهیانە بۆ بههێزكردنی ژنان له ناوچهكانی شهڕدا، له رۆژی 2 ی 5 ی 2018 دا وهك لاوی سهركردهی ئەم ساڵ له لایهن وەزارەتی دەرەوەی حكومهتی ئهمریكییهوه خهڵاتکرا. بەڵام لەم چاوپێکەوتنەدا شەیدا باس لە چیرۆکی سەرکەوتنی زینە حەمۆشمان بۆ دەکات.
لەساڵی 2017 له پرۆگرامێكی نوێی خۆبهخشداو به هاوكاری حكومهتی ئیتالیا و حكومهتی ههرێمی كوردستان بۆ گهیاندنی دهنگی ژنانی ئێزیدی له رێگای ژورنالیسمهوه، سهفهرێكی یهك ههفتهییمان بۆ ئیتالیا رێكخست زینه له لیتوانیا و چوار ك
چی فۆتۆگرافهری ئاوارهی ئێزیدی له كهمپی خانكێ له بهرواری 21 ی 2 ی 2017 گهیشتنه رۆما و پیشانگای (ژیان له كهمپی خانكێ) یان له مۆزهخانهی ماكسی له رۆما كردهوه و پهیامی خۆیان گهیانده سێناتی ئیتالیا و له بارهگای یونیسێف ی ئیتالیا سیمینارێكیان سازکرد لەگەڵ: زانكۆی نیودهوڵهتی ئێڵ سی سی له لیتوانیا، یونێسكۆ ی لیتوانیا، وهزارهتی كاروباری دهرهوهی حكومهتی لیتوانی به ئامادهبوونی وهزیری دهرهوهی لیتوانیا و چهند كونسوڵی گشتی وڵاتانی دهرهوه له لیتوانیا و سهفارهتی ئهمریكا له لیتوانیا.
پێشنیاری ئهوهی كرد كه زینه حهمۆ بۆ خهڵاتی Emerging Young Leaders AWARD 2018 كاندید بكهین و به هاوكاری زانكۆی نیودهوڵهتی ئێل سی سی كاندیدی زینه نێردرا بۆ حكومهتی ئهمریكا.
ئاسۆ جەبار بۆ بەرنامەی رەهەندەکان وتوێژێکی تایبەتی لەگەڵ خاتوو شهیدا
حیسامی دا کردووە کە دامهزرێنهر و سهرۆكی رێكخراوی یارمهتی مرۆیی و ژورنالیسمە لەپاریس....
شەیدا ديڵێت "بیرۆکەو ئایدیای رۆژنامەگەری بۆ بەهێزکردنی ژنان لەناوچەکانی شەڕ لەلای من لەسەرەتای 2015 دا دروستبوو."
هاوکات دەڵێت "من لەیەکێک لە کەمپەکانی پارێزگای دهۆک بووم سەرقاڵی دروستکردنی فیلمێکی بەڵگەنامەیی بووم بۆ رێکخراوی یونیسێف بۆ مافەکانی مناڵان..."
بەڵام بەڕێکەوت شتێکیان بە شەیدا ووت کە شەیدای خستە نێو دنیایەکی ترەوە...!
شەیدا کاتێک دەچێتە بەردەم چادری ئەو خانمە؛ خانمەکە پێیدەڵێت نامەوێت رۆژنامەنوس ببینم...
ئەو خانمە یەزیدییە بە شیدای وتبوو "رۆژنامەنوسان دێن و چیرۆکی ئێمە دەبەن و بە زۆر زمانی دنیا بڵاویدەکەنەوە ناشزانین چی دەربارەی ئێمە دەڵێن؛ ناشزانین چی دەکەن لەچیرۆکی ئێمە، بەڵام ئێمە وەکو مردوو لێرە دانیشتووین..."
شەیدا دەڵێت "کاتێک سەیری خۆمکرد وەک رۆژنامەنوس توشی شۆکێکی زۆر گەورەبووم..."
هەروەها باس لە پرۆژەکانی خۆیان دەکات و دەڵێت "ئامانجی گەورەی پڕۆژەکە نیشاندانی خانمانی یەزیدی بوو وەک بکەرو چالاک نەوەک وەک قوربانی.."
شەیدا دەشڵێت سەرکەوتنی زینەو هاوکات کە بۆ یەکەمجار گوێبیستی چیرۆکی راستەقینەی ژیانی زینە حەمۆ بووم دەستمکرد بە گریان...
شەیدا حوسامی بەشداری فیستیڤاڵی کان دەکات و دەڵێت "پڕۆژەی ئەو فلیمە فەرەنسییە بە ناوی کچانی خۆر فلیمێکە بۆ رێزگرتن لەسێ کاتیگۆری ژن، ژنانی یەزیدی و ژنانی شەڕڤان و ژنانی رۆژنامەوانان..."
دەشڵێت "من زمانی کوردی پەتیم فێری گوڵشوفتەی فەراهەنی کرد..."
لەکۆتاییدا شەیدا حوسامی دوو هەواڵی خۆشی پێوتین، یەکێکیان بەشداری خانمێکی کوردە لەفیستڤاڵی کاندا، دووەمیش ئەوەیە هەم خۆیان و رێکخراوەکەشیان خەڵاتێکی گەورەی ئیتاڵی بۆ بواری رۆژنامەوانی وەردەگرن...
Your browser doesn’t support HTML5