ڕێکخراوی داعش بۆ چه‌ند ساڵێک ئاسایشی عێراق و ناوچه‌ی که‌رکووک و گه‌رمیانی تێکدابوو، دوای تێشکانیان باس له‌وه ده‌کرێت پاشماوه‌یان ماوه، پرسیاره ئه‌وه‌یه کاریگه‌ری ئه‌م پاشماوانه له‌سه‌ر خه‌ڵکی چۆنه؟ ئایا مه‌ترسین؟
ده‌رباره‌ی کاریگه‌ریان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن، ئایا ئه‌و پاشماوانه هه‌ڕه‌شه له‌خه‌ڵکی ئه‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری هه‌ڵبژاردن نه‌بن.
هۆکارچیه حکو‌مه‌تی عێراق هه‌ڵمه‌تێکی گه‌وره بۆ ده‌ستگیرکردنی پاشماوه‌ی داعش ناکات؟
ئایا خواستی په‌شداری خه‌ڵکی له‌وناوچانه له هه‌ڵبژاردندا له‌چ ئاستێکدایه؟
له‌مباره‌یه‌وه ووریا کاڵی بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا گفتووگۆی له‌گه‌ڵ ئیدریس عادل کاندیدی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان کردوه.
ئیدریس ده‌ڵێت له‌سنووری ناوچه دابڕاوه‌کان پاشماوه‌ی داعش ماوه و مه‌ترسین بۆ سه‌ر گوونده کو‌رد نشینه‌کان.
ده‌رباره‌ی حکو‌مه‌تی عێراق ئیدریس ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر هێزی هاوپه‌یمانان و نێوده‌ڵه‌تی نه‌بوایه توانای نه‌بوو گووندیک له‌ده‌ست داعش بسێنێت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت دوای ڕوداوی 16ی مانگی10 خه‌ڵکی زۆر دڵشکاو بوو، به‌ڵام زۆرداری و سووکایه‌تی کردن به کو‌رد له که‌رکووک و ده‌وروبه‌ری له‌لایه‌ن نه‌یارانه‌وه، چ سوونه‌و چ شیعه، وای له کو‌رد کردوه له%80ی ئاماده‌یه له‌به‌ر چاره‌نووسی خۆی له ناوچه دابڕاوه‌کان ده‌نگ بدات و له هه‌ڵبژاردن به‌شداربێت".
Your browser doesn’t support HTML5