دکتۆر کامەران مەنتک: تۆ بە پارەی نا شەرعی ناتوانیت دەسەڵاتێکی شەرعی دابمەزرێنیت

Dr. Kameran Mentk

هەمیشە لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا دەنگی دەهۆڵ و زۆڕنای پرۆپاگەندەی لایەنە بەشداربوەکان لە هەڵبژاردنەکاندا بەرز دەبێتەوە، ئایا ئەم جارە گەلی کورد لە باشور بەو بارودۆخەی کە تێدایە و بەسەر ئەم لایەن و ئەو لایەن دابەش بوە، ئامادەیە بێ لێکدانەوە لەوەی کێ نوێنەرایەتی دەکات سەرچۆپی بگرێت و بە نەوای دەهۆڵ و زۆڕنای ئەو لایەنانە هەڵپەرکێ بکات و دەنگ بدات؟

دکتۆر کامەران مەنتک مامۆستای زانستە رامیاریەکان لە زانکۆێ سەلاحەدین لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " ئەم هەڵبژاردنە دۆخێکی زۆر تاێبەتی هەیە، لە لایەک خەڵکی کوردستان ئیجگار ماندوو بوە لە زۆربەی ئەو هێزانەی لەسەر گۆڕەپانی سیاسیدان لە هەرێمی کوردستان، چوونکە هێزی تاقیکراوەن و لە رابوردوودا نەیانتوانیوە ئەو بەڵێنانەی کە لە ‌هەڵبژاردنەکان بە خەڵکیان داوە بەشێکی لێ جێ بە جێ بکەن، هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان وەکو ئەو هەڵبژاردنە نییە کە لە وڵاتانی زۆر پێشکەوتوو بەرێوە دەچێت و کە پابەند بێ وە یاخود پەیوەست بێ بە هۆشیاری تاکەوە، بەڵکو تا رادەیەکی زۆر پەیوەستە بە کۆمەڵێک کۆت و بەندی کەلتووری، بۆیە پارتە کلاسیکیەکان تا رادەیەک جەماوەرێکیان هەیە بە بێ ئەوەی بیر لە هەلویستەکانی ئەو حیزبانە بکەنەوە هەمیشە پاساویان بۆ دەهێننەوە و دەنگیان پێی دەدەن، هەرچەندە هەڵویستەکانیان دژ بە بەرژەوەندیە باڵاکانی نەتەوەی کوردیش بێ وە ئەوە 31 ئاب و 16 ئۆکتۆبەرمان بینی".

دکتۆر کامەران هەر وەها دەلێت "بەرەی گەندەڵی یەکلا بوەتەوە بەڵام ئەوانەی خۆیان وا لە بەرەی گەل دەبینن ، من پێیم وایە ئەوان تا ئێستا لەگەڵ خۆیان راستگۆ نیین، ئەوان بەشێکن لە منداڵدانی ئەو حیزبە کلاسیکیانە لە داێکبوونە یا لە سایەی ئەوان لە داێکبوونە، بۆیە کەسێک ناتوانی باس لە چاکسازی بکات وخۆێ لە بەرەی گەل دابنێ کە لە کاتێکدا ماوەی پێش ئێستا کارەکتەرێی سەرەکی بوە لە بەرەی گەندەڵی، هەرێمی کوردستان پێویستی بەو دەنگانە نییە، ئەو دەنگانە هەوڵ دەدەن خەونەکانی خەڵکی کوردستان بە کار بێنن، لەبەر ئەوە ئەگەر ئێمە بێت و چاوەڕوانی گۆڕانکاری گەورە بکەین، من پێیم وایە هەرێمی کوردستان پێویستی بە خوێنێکی نوێ هەیە، خوێنێکی نوێ لە دەرەوەی ئەو گێژە لوکەیە ".

دکتۆر کامەران دەشڵێت " بەرەی گەنج بە تەمەن نییە بەڵکو پەیوەندی بە تەمەنی عەقڵی و دونیا بینی ئەو مرۆڤەیەوە هەیە، بێ هەڵویستی رۆشەنبیران و ئەکادیمستانی کوردە واێکردووە ئەڵترناتیڤی نوێ درووست نەبێ ، ئەوە وا دەکات خەڵکانێکی تر گۆڕەپانەکە بقۆزنەوە و لە پێناو بەرژەوەندیەکانی خۆیان بە کار بێنن".

دکتۆر کامەران دیسان دەڵێت " بەراووردێک لە نێوان دکتۆر بەرهەم و شاسوار عەبدولواحید ناکرێت، لەبەر ئەوەی دکتۆر بەرهەم ئەزمونی هەیە لە حکومەتداری و خەڵک بینی کە وا چۆن بوە، لە کاتێکدا دکتۆر بەرهەم یەکێک بوو لەو کەسانەی زۆر بە گەرمی بەرگری لە گەندەڵکاران دەکرت، سادەترین پرسیار سەبارەت بەو رەوتە ئەوەیە ئەو هەموو سامان و سەروەتەیان لە کوێ بوو، ئێستا بەشێکی زۆری خەڵکی کوردستان سەرەتا بەر لە هەموو شتێک لە سەرچاوە داراییەکانیان دەپرسێ، تۆ بە پارەی نا شەرعی ناتوانیت دەسەڵاتێکی شەرعی دابمەزرێنیت ".

Your browser doesn’t support HTML5

Interview with Dr. Kamerna Mentk