توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێ ده‌ڵێت ئه‌وپیاوانه‌ی جگه‌ره ده‌کێشن به‌راوه‌رد به‌وانه‌ی جگه‌ره ناکێشن، ئه‌گه‌ری زیاتریان هه‌یه به‌ر له‌ته‌مه‌نی 50 ساڵی تووشی سه‌کته‌ی مێشک ببن.
پێشتر جگه‌ره ته‌نها وابهستهکرابوو به‌به‌رزبوونه‌وه‌ی تووشبوون به سه‌کته‌ی مێشک لای گه‌وره ته‌مه‌نه‌کان، به‌ڵام توێژینه‌وه‌ی نوێی ئه‌نجامدراوه بۆ دۆزینه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌شێوه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی سه‌نگی خستۆته سه‌ر خانمان.
سه‌باره‌ت به توێژینه‌وه‌که‌ی له‌ئێستادا، توێژه‌ره‌وان له‌سه‌ر داتای 615 پیاو کۆڵیونه‌ته‌وه به‌ر له ته‌مه‌نی 50 ساڵی تووشی سه‌که‌تی مێشک بوون، به‌راوردیان کردوه به جگه‌رکێشان به گرووپێک له 530 پیاو هیچ مێژوویه‌کی سهکتهیان نه‌بوه.
به‌گشتی، توێژه‌ره‌وان بۆیان ده‌رکه‌وتوه، ئه‌وانه‌ی جگه‌ره ده‌کێشن به‌ڕێژه‌ی 88% به‌راورد به‌و پیاوانه‌ی هیچ کات جگه‌ره‌یان نه‌کێشاوه، ئه‌گه‌ریان هه‌یه تووشی سه‌کته‌ی مێشک ببن.
ئه‌وانه‌ی ڕۆژانه له 11 جگهرره زیاتریان کێشاوه، به‌ڕێژه‌ی 46% زیاتر ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به سه‌کته هه‌بوه.
ئه‌وانه‌ی ڕۆژانه 2 پاکه‌ت جگه‌ره یاخود زیاتر ده‌کێشن، 5 که‌ره‌ت زیاتر ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به سه‌کته هه‌یه.
له‌نێوان ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی توێژینه‌وه‌که تێبینی کردوه له‌سه‌ر سه‌کته‌ی میشک، 239 پیاو هیج کات جگه‌ره‌یان نه‌کێشاو، 108 که‌سیان پێشتر جگه‌ریان کێشاوه، 103 که‌سیان که‌متر له11 جگه‌ره‌یان ڕۆژانه کێشاوه، به‌ڵام 97 پیاویان له‌نێوان 11 بۆ 20 جگه‌ریان کێشاوه، 401 پیاویش له‌نێوان 21 بۆ 39 جگه‌ریان ڕۆژانه کێشاوه.
سه‌رباری ئه‌مه 28 که‌س دوای ئه‌وه‌ی تووشی سه‌کته بوون، به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر کیشانی 2 پاکه‌ت یان زیاتر له 40 جگه‌ره ڕۆژانه.
تویژنهوهکه ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر جگه‌ره‌کێشانی به‌ته‌مه‌ن دێت له‌ئاکامی جگه‌ره‌کێشان، بۆسه‌ر لاوان و گه‌نجانیش هه‌مان کاریگه‌ری هه‌یه.
له‌ئه‌ڵمانیا بانکێک داده‌مه‌زرێت دراوی بتکۆین به‌کاردێنێت بۆ گواستنه‌وه‌ی دراو له‌ڕێگای ئینته‌رنێته‌وه.
هاوڵاتی ئه‌ڵمانیا رادۆسلاڤ ئهلبیرخت بانکێکی له‌سه‌ر ئینته‌رنێت دامه‌زراندوه ڕێگا به به‌شدارانی ده‌دات دراو بۆ جێگایدی له‌جیهاندا بنێرن به‌به‌کارهێنای دراوی ئه‌لیکترۆنی بتکۆین.
پێگه‌ی بیتبۆند دراوی ئه‌لیکترۆنی ووک بتکۆین به‌کاردێنێت بۆ خۆلادان له سیسته‌می تۆڕی دراوی نێوده‌ڵه‌تی ناسراو به سویفت بۆ گواستنه‌وه‌ی دراو له‌جیهاندا به‌خێرایی و تێچونی که‌م.
ئهلبیرخت له نووسینگه‌که‌یه‌وه له به‌رلین بهتهلهفیزێۆنی ڕۆیته‌رزی ووتوه " گۆڕینه‌وه‌ی دراوی باو تێچوونی زۆره، به‌هۆی ڕێژه‌کانی وه‌ک قازانج له‌سه‌ری داده‌نرێت و هه‌روها گواستنه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژی پێده‌چێت. به‌ڵام پێگه‌ی بیتبۆند سه‌ربه‌خۆ کارده‌کات و گواستنه‌وه له‌ڕێگای ئینته‌رنێته‌وه‌یه و به‌تێچوونی که‌م".
سه‌رباری ئه‌مه‌ش ده‌ڵێت " ئه‌و خزمه‌تگوزاریه‌ی ئهلبیرخت بۆ به‌شدارانی سه‌ودا له‌گه‌ڵ کۆمپانیه‌که‌ی ده‌که‌ن، به‌کاری دێنێت له‌وه‌تای کۆمپانیاکه‌ی له‌ساڵی 2013ه‌وه دامه‌زراندوه له‌ئاستیکی به‌رزدایه."
له نوسینگه‌ی ئهلبیرخت 24 کارمه‌ند کارده‌کات و له 12 وڵات‌دا قه‌رز ده‌به‌خشێت به 100 به‌شدار، که بڕه‌که‌ی مانگانه ده‌گاته 1 ملێۆن دۆلار.
ئهلبیرخت ووتیشی زۆرینه‌ی به‌شداربوان خاوه‌نی پرۆژه‌ی بجووکن و به پارچه کارده‌که‌ن، قه‌رزه‌کانیش به‌بڕی که‌مه‌و له 50 ههزازر دۆلار تێناپه‌ڕێت.
له‌ساڵی 2016دا بیتبۆند وه‌ک بانک مۆڵه‌تی فه‌رمی وه‌رگرت و چه‌ندین وه‌به‌رهێنه‌ر له‌وکاته‌وه ڕویان تێکردوه.
ناسا هه‌لیکۆپته‌ری بجکۆله بۆ هه‌ساره‌ی بارام ده‌نێرێت.
پاسادێنا، کالیفۆرنیا -
ناسا پلانی هه‌یه بۆ ئه‌رکی داهاتووی هه‌لیکۆپته‌ری بجکۆلهی بێ فڕۆکه‌وان بۆ سه‌ر هه‌ساره‌ی بارام ناسراو بهمهریخ بنێرێت.
هه‌فته‌ی ڕابردوو ئاژانسی ناسا ڕایگه‌یاند ئه‌وجۆره هه‌لیکۆپته‌ره به ڕووڤهری نێردراوی داهاتووی له مانگی 3ی ساڵی 2020دا بۆ هه‌ساره‌ی بارام ده‌نێرێت، بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی توانای ئه‌و ته‌کنه‌لۆجیایه و کارکردنی، به‌تایبه‌ت به‌گه‌یشتنی به‌هه‌ندێک جێگا که ئۆتۆمبێله‌کان ناتوانن پێیبگه‌ن.
له‌ئێستا له‌تاقیگه‌کانی مووشه‌کی ناسا له‌باشووری کالیفۆرنیا په‌ره به‌و جۆره ته‌کنه‌لۆجیایه ده‌درێت.
قورسیی هه‌لیکۆپته‌ره‌که 1.8 کیلۆگرامه، بریتیه له 2 هێڵی په‌روانه به‌خێرایی 3 هه‌زار خولانه‌وه له ده‌قیقه‌یه‌کدا به قه‌باره‌ی تۆپێکی تێنسی ئه‌رزی و به‌وزه‌ی خۆر کارده‌کات.
ئه‌م هه‌لیکۆپته‌رانه له‌زه‌ویه‌وه پرۆگرام ده‌کرێن، به‌هۆی دووریی نێوانی زه‌وی و هه‌ساره‌ی بارام له زه‌ویه‌وه کۆنترۆڵی ئه‌و جۆره ههڵیکۆپتهرانه ناکرێت، بۆیه له‌وێ سه‌ربه‌خۆ کارده‌که‌ن.
Your browser doesn’t support HTML5