لە زۆری هەڵبژاردنەکانی جیهان پارە رۆلێکی گرنگ دەبینێت، لە هەڵبژاردنەکانی ئەم جارەی عێراق پارە شیانی هەیە چ رۆڵێک ببینێت؟
لە زۆر وڵاتانی جیهان لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا باس لە دەست تێوەردانی دەرەکی دەکرێت و بگرە وڵاتێک وەکو ئەمەریکا گوایە روسیا دەستی لە هەڵبژاردنەکانی رابوردوودا هەبوە. وڵاتانی ناوچەکە ئێران، تورکیا، عەرەبستانی سعودی، قەتەر یان هەر لایەنێکی تر لەم هەڵبژاردنەی عێراقدا چ رۆڵێکیان هەیە؟
مامۆستا سۆران عەلی خان نووسەر، رووناکبیر، لێکۆڵهر و جێگری پێشووێ مەڵبەندی 8 خانەقینی ێ. ن. ك لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" سەد دەر سەد، ئەگەر لە وڵاتان پارە کاریگەری هەبێت، دەست وەردانێکی کەمی دەرەکی تا رادەیەک تێدا هەبێت، لە عێراق لەبەر ئەوەی وڵاتێکی کراوەیە، وڵاتێکە ئیش و کارەکانی زۆر توند و تۆڵ نیین، پرۆسەی دیمۆکراتیش لە وڵاتەکەدا پرۆسەیەکی پێشکەوتوو نییە، هەنگاوەکانی سەرەتاییە لەسەر رێگای دیمۆکراسی، جا لەبەر ئەوە هەڵبژاردن لە عێراقدا دەست تێوەردانی وڵاتانی دەوروبەر هەیە بە هەموویانەوە بگرە وڵاتانی زلهێزیش هەر کام بە پێی دەسەڵات و توانای خۆێ هەوڵ ئەدات جێگاێ خۆێ بکاتەوە لە عێراق، بەڵام بەم ئامێر و شێوازی دەنگدانە تا رادەیەک باشترە ".
مامۆستا سۆران هەر وەها دەڵێت " دەنگ بە پارە دەکردرێ لە هەموو وڵاتان، لە هەموو جیهاندا، رەنگە خەڵکی لاواز هەبێ، خەڵکی هۆشیارنەبێ لە رووێ سیاسی و فکریەوە، بەڵام من بەو شێوە زۆرەی نابینم وە ئەڵبەتە لە کوردستان و عێراقیشەوە ئەو هەوڵە ئەدرێ لە لایەن حیزبە دەسەڵاتدارەکانەوە، لە لایەن کەسایەتیە دەسەڵاتدارەکانەوە، لە لایەن وڵاتانی دەوروبەرەوە پارە ئەدرێ بە هەندێ خەڵک، بەڵام پارە ناتوانێ هەموو خەڵک بکرێ".
مامۆستا سۆران دەشڵێت " عێراق مەیدانێکی کراوەیە بۆ دەست تێوەردان و هاتنە ناوەوەی وڵاتانی دەوروبەر و ئیقلیمی وە ئەو وڵاتانە کاریگەری زۆریشیان تەنانەت لەسەر حیزبەکانی ناوخۆێ عێراقدا هەیە بە کوردستانیشەوە، وە لە رووێ مەزهەبیشەوە هەر یەکە کاریگەری و هەژموونی خۆێ هەیە لە سەر کۆمەڵێک خاڵک یان کۆمەڵێک لە سەرکردەی پارتەکان، بەڵام بە شێوەی گشتی هەموو کۆمەڵانی خەڵک لە ژێر ئەو کارگەریەدا نییە".
Your browser doesn’t support HTML5