ئایا ده‌نگی واڵایی کاکێشان وه‌ک مۆزیکی بلووز وایه‌؟

له‌واڵای و نێوان ئه‌ستێره‌کان وه‌ک ده‌رده‌که‌وێت زیاتر بۆشایی‌یه‌، بۆیه‌ هیچ ناوه‌ندێک و ئامرازێک نیه‌ ده‌نگ بگه‌ێنێت، به‌واتایه‌کی‌دی واڵای بێده‌نگه‌، به‌ڵام زانایانی گه‌ردوون زۆر چار خوڵانه‌وه‌ی هه‌ساره‌کان به‌ موزیکه‌وه‌ ده‌به‌ستنه‌وه‌.

به‌یارمه‌تی ته‌کنه‌لۆجیای نوێ، یه‌کێک له‌ زاناکان هێماو نیشانه‌کانی کاکێشانی گۆڕیوه‌ بۆ ئاوازی میوزک.

مارک هایه‌ر پرۆفیسۆر له‌ زانکۆی ماساشوسیتس بۆ زانستی فه‌له‌ک ووتی " ئه‌م بیرۆکه‌یه‌ی له‌مێژه‌ له‌بیردایه‌، به‌مدوایانه‌ ته‌کنه‌لۆجیایه‌ک که‌وته‌ به‌رده‌ست بۆ که‌سێک بتوانێت ئه‌و ده‌رنجامه‌ی لێ ده‌ستکه‌وێت".

تیشکی بینراوی له‌ دووره‌وه‌ دێت زانیاری زۆری له‌گه‌ڵ خۆی هه‌ڵگرتوه‌، ده‌توانریت شیبکرێته‌وه‌ به‌ به‌کارهێنانی ئامێری جیاکردنه‌وه‌ی ڕه‌نگه‌کان.

هایه‌ر په‌ره‌ی به‌ به‌رنامه‌یه‌کی کۆمپیوته‌ردا، بۆ گۆڕینی جووڵه‌ی ڕاکێشانی به‌هێزی نێوان گه‌ردیله‌ی ئه‌تۆمه‌کان و وردیله‌ و پێکهاته‌ جیاوازوکان بۆ مۆزیک.

هایه‌ر ئامێره‌کانی بێ‌ ده‌ستنیشانکردن هه‌ڵبژارد، گرووپێک ده‌نگی له‌ ساکسیفۆن و پیاونۆ باس و ده‌نگی به‌رکره‌تنی دار وته‌خته‌ پێکهێنا، بۆ نموونه‌ بڕێک له‌گاز بۆ ئه‌تۆمێکی تایبه‌ت که‌ پانتایی گه‌وره‌ی نیوان ئه‌ستێره‌کان پڕده‌کاته‌وه‌ ده‌نگی باسی لێده‌رکه‌وت.

هایه‌ر ده‌ڵێت دوای جه‌ند تاقیکردنه‌وه‌یه‌ک تووشی سه‌رسووڕمان بوو کاتێک له‌وه‌تێگه‌شت سووڕانه‌وه‌ی گه‌له‌کسی کاکێشان له‌سه‌ر ڕتمێکی تایبه‌ته‌ و موزیکه‌که‌ی هاوشێوه‌ی مووزیکی بلووزی ئامریکایی‌یه‌.

یوتیوپ خزمه‌تگوزاری په‌خشی میوزک ده‌خاته‌ به‌رده‌ست

کۆمپانیای یوتوب له‌ڕێگای گووگڵه‌وه‌ خزمه‌تگوزاری په‌خشی میوزک له‌م هه‌فته‌یه‌وه‌ ده‌ستپێده‌کات، له‌مباره‌یه‌وه‌ ووتی هه‌وڵه‌دات ئه‌و لۆگۆ بازرگانیه‌ به‌ناوبانگه‌ی ڤیدێۆ‌ له‌سه‌ر ئینته‌رنێت به‌کاربێنێت بۆ سوود وه‌رگرتن له‌و بازاڕه‌ی له‌ بره‌ودایه‌ بۆ بڵاکردنه‌وه‌ی موزیک به‌نرخێکی که‌م.

موزیکی یوتوب له‌ڕێگای بڵاوکردنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڕیکلام به‌ نرخی 9.99 $ مانگانه‌ ڕکه‌به‌ری "ئه‌مه‌زۆن" و "ئاپڵ"‌ و میدیای "پانادۆرا" و "سپۆت فی" ده‌کات.

یوتیوب له‌ 22 مانگی 5دا بڵاوی ده‌کاته‌وه‌، چه‌ند تایبه‌تمه‌ندێه‌کی ده‌بێت، پێشبینیش ده‌کرێت جێگای "گووگڵ پله‌ی میوزک بگرێته‌وه‌"، که‌ لۆگۆیه‌کی بازرگانیه‌ له‌ئیستادا به‌کاردێت بۆ په‌خشی میوزک که‌ سه‌ربه‌ کۆمپانیای "ئه‌لفابێت"ـه‌‌.

ئه‌مه‌ش بۆته‌ هۆی دابه‌زینی پشکی کۆمپانیای "سپۆت فی" و "پانادۆرا" به‌ڕێژه‌ی 2%

شیکه‌روه‌انی دامه‌زراوه‌ی "مۆرنینگ ستار"بۆ توێژینه‌وه‌ ده‌ڵین " گووگڵ تایبه‌تمه‌ندی لای بینه‌رانی هه‌یه‌ که‌ زیاتر له‌ 1 ملیار ده‌بن ته‌ماشی ڤیدێۆ ده‌که‌ن له‌سه‌ر یوتیوب، بۆیه‌ ده‌رفه‌تی هه‌یه‌ هه‌ندێک له‌و بینه‌رانه‌ ببن به‌ بیسه‌ری میوزک و به‌شداری "پریمیه‌م" بکه‌ن.

په‌ره‌سه‌ندنی کڕینی په‌خشی میوزک هاریکاربووه‌ بۆ دوورخستنه‌وه‌ی نه‌وه‌یه‌ک له‌ بیسته‌ری میوزک دور له‌ میوزکی خۆڕایی و هاککراو، هه‌روه‌ها هاتنه‌ کایه‌ی خزمه‌تگووزاری وه‌ک "سپۆت فی" و "ئه‌پڵ میوزوک"، به‌مه‌ش بوه‌ گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی داهات له‌ پیشه‌سازیی تۆمارکردنی ده‌نگ وڕه‌نگدا.

ئه‌م خزمه‌تگوزاریه‌ی یوتیوب له‌سبه‌ینێدا 5/22 له‌ئه‌مریکا و ئوسترالیا و نیوزلاند و مه‌کسیک و کۆریای باکوور ده‌کوێته‌ به‌رده‌ست و له‌چه‌ند هه‌فته‌ی دواتر له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا و ئاسیاش بڵاوده‌بێته‌وه‌.

هاوایی یه‌که‌م بریندابوونی به‌خه‌ستی به‌هۆی گڕکانه‌وه‌ ڕایگه‌یاند

(هاوایی) – (ڕۆیته‌رز) - شله‌ی گڕکان بوه‌ هۆی گرتنی شارێگایه‌ک له‌ هاوایی، دانیشتوانی که‌نار به‌کاریان ده‌هێنا بۆ ده‌رباز بوون و هه‌ڵاتن له‌ شله‌ی گڕکانی هه‌ڵچوو، له‌کاتێکدا ده‌سه‌ڵات له‌هاوایی بڵاویکرده‌وه‌ یه‌که‌م بریندابوون به‌هۆی هه‌ڵچوونی شله‌ی گڕه‌وه‌ دوای چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌ کیلاویا ڕوویداوه‌.

ووته‌بێژی نوسینگه‌ی سه‌رۆکی شاره‌وانی هاوایی ووتی "خاوه‌ن ماڵیک له‌ به‌له‌کۆنه‌ی نهۆمی 3ی ماڵه‌که‌ی وه‌ستاوه‌ کاتێک پاره‌چه‌یه‌ک شله‌ له‌گرکانه‌ هه‌ڵچوه‌ و په‌ڕیوه‌، به‌رقاچی که‌وتوه‌ له‌ئاژنۆوه‌ بۆ خواره‌و به‌خه‌ستی سووتاوه‌.

هه‌وروه‌ها ووتی پارچه‌ شله‌ی کڕکانی هه‌ڵچوو هه‌ندێک چار به‌هێنده‌ی تۆپی فووتبۆل و بجووکتر ده‌بێت، ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ کووشنده‌بێت و بریندابوونی خه‌ستی لێده‌که‌وێته‌وه‌".

شله‌ی گڕکانی هه‌ڵچوو 4 ماڵی کاولکردوه‌ و 2 له‌ ڕێڕه‌وی گرکانه‌که‌ یه‌کیان گرتوه‌ و بۆته‌ هۆکاری ڕێگاگرتن و که‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له‌ناوچه‌کانی ژوگیا و دڕختی تێدایه‌.

پاسه‌وانی نیشتمانی له‌ هاوایی ئاگاهیدا ئه‌گه‌ر شله‌ی گڕکان ڕێگای زیاتر بگرێت ئه‌وا گواستنه‌وه‌ی دانیشتوان به‌زۆر و گشتی ده‌بێت.

ویندی ستۆڤال زانای دامه‌زراوه‌ی ڕووپێوی جێۆلۆجی ئه‌مریکا ووتی "شله‌ی زیاتر له‌گڕکانه‌که‌ هه‌ڵده‌قوڵێت و ده‌بێته‌ بڵاوبنه‌وه‌ی بۆ ناوچه‌ی دوور".

ئاژانسی ڕۆیته‌ر ڕایگه‌یاندا ناوه‌ندی چاودێری گرکان له‌ هاوایی ووتی "ته‌قینه‌وه‌ی زیاتری له‌ده‌می گرکانه‌که‌دا له‌ده‌وروبه‌ری نیوه‌شه‌ودا بوه‌ و خۆڵه‌مێشی زۆری بۆ به‌رزی سه‌دان مه‌تر هه‌ڵداوه‌، ته‌قینه‌وه‌ی دووهه‌م له‌دوروه‌به‌ری کاتژمێر 4ی ئێواره‌ بوه‌.

زاناکان پێشبینی ده‌که‌ن زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه‌ له‌کیلاویا خۆڵيمێشی گڕکان و دوکه‌ڵی ته‌مو مه‌ژاوی له‌ دورگه‌که‌ بڵاوکاته‌وه.

Your browser doesn’t support HTML5

به‌رنامه‌ی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا 21-05-2018