لایه‌نه‌کانی له ئه‌نجامی هه‌ڵبژارادن ناڕازین ئه‌گه‌ری دوو هه‌ڵوێستیان له‌به‌رده‌مدایه، یان به‌شدارای په‌ڕله‌مانی عێراق بن یان به‌شدار نه‌بن، ئاکامی ئه‌م دووبڕیاره له‌سه‌ر پێگه‌ی سیاسی ئه‌و لایه‌نانه چی ده‌بێت؟ ئه‌گه‌ر به‌شداربوون، وه‌ک قه‌واره‌ی سیاسی ده‌توانن له‌سه‌ر بڕیاری سیاسی کاریگه‌ریان هه‌بێت؟.
ئه‌گه‌ر بریاریاندا به‌شداری پرۆسه‌ی سیاسی عێراق بن، ئه‌مه کاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌نگده‌ری پارته‌کان چۆن ده‌بێت، ئایا ده‌نگده‌ر له‌و ئه‌گه‌رانه تێده‌گات؟.
ده‌نگده‌ری کورد چیدی متمانه‌ی به‌و پارتانه ده‌مێنێت له‌کاتێکدا پارته‌کانی ئۆپۆزسێۆن داوایان له‌خه‌ڵکی ده‌کرد به‌شداری هه‌ڵبژاردن بکه‌ن و بایکوتی نه‌که‌ن و ده‌یانگووت ئه‌م که‌ڕه‌ته چاره‌نووس ساز ده‌بێت، یاخود لایه‌نگرانیان ئه‌وه‌نه‌یتر نا‌ئومێد ده‌بن و ئه‌گه‌ری هه‌یه له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتووی هه‌رێمی کوردستان به‌زۆریی به‌شداری نه‌که‌ن.
له‌گفتوگیه‌کدا له‌گه‌ڵ ووریا کاڵێ بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا، دکتۆر جه‌بار قادر شاره‌زا له‌کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌ڵێت "بڕیاری ئه‌و لایه‌نانه‌ی ئۆپۆزسێۆن له کۆتایدا بۆ به‌شداریکردنی په‌رڵه‌مانی عێراق ده‌بێت و بایکوت نابێت". دکتۆر جه‌بار هۆکاری ئه‌م بۆچوونه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ، وه‌ک ده‌ڵێت "به‌ژماره ناتوانن گاریگه‌ری وایان هه‌بێت، هه‌روه‌ها هه‌ندێکیان به‌تایبه‌تی نوێن، پێویستیان به ڕایه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ندی له به‌غدا و دروستکردنی هه‌یه".
دکتۆر جه‌بار ده‌شڵێت "ڕه‌نگه هه‌موو لایه‌نه‌کان له‌یه‌ک قه‌واری سیاسی‌دا کۆنه‌بنه‌وه، هه‌ندێکیشیان که‌زیاتر پێکه‌وه کۆده‌بنه‌وه، دیدوو بۆچوون و په‌یوه‌ندیه ده‌ره‌کیه‌کانیان جیاوازه، ئه‌گه‌ر له ده‌سپێکیشدا وه‌ک فراکسێۆنێک یان قه‌واره‌یه‌ک خۆیان نمایش بکه‌ن به‌ڵام له‌ماوه‌یه‌کی کورت‌دا ڕه‌نگه لێک دووربکه‌وه‌نه‌وه و په‌یوه‌ندیه‌کانیان به‌شێوه‌یه‌کی جیاوزا بێت".
Your browser doesn’t support HTML5