لە تریبیۆناڵێک وە یاخود دادگایەکی نێۆنەتەوەییدا International Permanent Peoples' Tribunalو بە پێی ئەو بەڵگانەی لە 24/5بڵاو بوەتەوە، تورکیا وەکو دەوڵەت و ئەردوگانی بە راستەوخۆ لە تاوانەکانی جەنگ و دژ بە مرۆڤایەتی تاوانبار کردووە. ئاخۆ ئەمە چ جورە سەرکەوتنێکە بۆ کورد لە باکور وە یاخود لە هەر شوێنێکی تر؟.
زوبێر ئاێدار ئهندامی کونسهی بهرێوهبهرایهتی کۆما جڤاکن کوردستان KCK و یەکێک لە گەواهیدەرانی کەیسەکەدا کە لە دادگا کردنەکەدا ئامادە بووله ههڤپهیڤینێکدا لهگهڵ بهشی کوردی دهنگی ئهمهریکا دهڵێت "ئەم دادگایە، دادگایەکی فەرمی نییە، بەڵکو دادگای گەلانە، هەر بەو شیوەی لە رابوردوودا بۆ تاوانبارانی شەڕی ڤیتنام، ئەرمەنیەکان، فەلستینیەکان، بۆسنیا و راواندا و زۆر شوێنی تر ئەنجام دراوە، دادگاکە لە 15/16 مانگی پێنج لە پاریس دەستیپێکرد کە سکاڵاکان و بەڵگەکان پێشکەش کران و لە 24 مانگی پێنج بریارەکە درا بەرامبەر بەو تاوانانەی تورکیا لە کوردستان ئەنجامی داوە بە کوشتنی هاووڵاتیانی سڤیل و وێرانکردنی شارە کوردیەکان بە تاێبەتی لە جزیرە، نیسیبین، سووری – ئامەد، شرناخ، سلوپی و شوێنی تر".
کاک زوبێر هەر وەها دەڵێت " لەم دادگایەدا دوو کەس تاوانبار کران، سەرۆک کۆمار رەجەب تەیب ئەردوگان وە فەرماندەی دووەمینی هێزی لەشکەری ( ئوردوی) تورکی ئادەم حدودی کە هەر وەها فەرماندەی گشتی هەرێمەکەدا بوو، ئێێمە دەمانەوی ئەو کەسانەی لە کوردستان کاری تاوانکاری ئەنجام دەدەن لە سەر ئاستێکی نێۆنەتەوەییدا بە دووا چوونیان بکەین".
کاک زوبێر دەشڵێت " ئەم بریارە پیادە ناکرێت، ئەمە بریارێکی ویژدانیە، کە هەم کەیسێکی ویژدانی و هەم ئەخلاقیە، دەربارەی تورکیا هەزاران بەڵگە هەیە کە بخرێنە بەر دەم رای جیهانی چۆن تورکیا هێڕش دەکاتە سەر گەلی کورد کە ئەمە دەبێتە هەنگاوێک بۆ ئاێیندە، هەر بەو شێوەی چۆن لە دەمی شەڕی ڤیتنام بۆ ئەمەریکا دادگایەکی لەو جۆرە هاتە ئاراوە و ئەمەریکا تاوانبار کرا، کەس نەبوو لەو دادگایەدا نوێنەرایەتی ئەمەریکا بکات بەڵام لە بەرامبەر ویژدانی جیهاندا ئەمەریکا تاوانبار کرا، کە کاریگەریەکی هەرە گەورەی هەبوو لەسەر ویژدانی جیهان کە لە دەرئەنجام وایکرد ئەمەریکا لە ڤیتنام بکێشێتەوە ".
Your browser doesn’t support HTML5