دکتۆر کارزان موراد: ی.ن.ک لە نێۆ یەکێتییەکەی دا یەک نەگرتووە

Dr. Karzan Khanaqini

دکتۆر کارزان موراد: پێش یەکێتیی لە ناو یەکێتییەوە یەکگرتوو بوو، ئێستا یەکێتیی لە ناو یەکگرتووەوە جیاوازە،

ساڵیادەکانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لەم ساڵانەی دوواییەدا وە بە تاێبەت پاش جیابۆنەوەی کاک نەوشیروان و دروستبوونی بزوتنەوەی گۆڕان زۆر جیاواز بوە بە بەراوورد لەگەڵ ساڵەکانی پێشووتر بە هۆێ کێشە و گرفتە ناوخۆیەکانی. ئێستاکە کە یەکێتیی 43 مین ساڵیادی دامەزراندنی یاد دەکاتەوە، چ جیاوازیەک دەبینین بەرامبەر بە چەند ساڵی رابوردوو بە تاێبەت پاش سەرکەوتنی بەسەر لایەنەکانی تردا لە سلێمانی، کەرکوک، خانەقین و هەندێ ناوچەی تر.

puk یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان

دکتۆرکارزان موراد نووسەر، لێکۆڵەر و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " هەڵبەت من جیاوازیەکی زۆر دەبینم، جیاوازیە زۆرەکە لەوەدایە، پێش یەکێتیی لە ناو یەکێتییەوە یەکگرتوو بوو، ئێستا یەکێتیی لە ناو یەکگرتووەوە جیاوازە، هەر بیر و بۆچوونێک بە لایەکدا کێشاوە، جا لەبەر ئەوە ئەو بۆمەلەرزەی کەوتووەتە ناو فیکر و سیاسەتی ئەندامانی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی یەکێتیی ئەوەتە بۆوەتە جێگای ململانی لە نێوانیاندا وە یەکێتییان تێک داوە لە ناوەوە".

دکتۆر کارزان هەر وەها دەڵێت " مەسەڵەی لە خۆبایی بوون بوو کە یەکێتیی بەم رۆژە گەیاند، لە خۆبایی بوون و گوێ نەدان بە داخوازیەکانی خەڵک، واێکرد یەکێتیی واێ لێبێت، ئەمرۆ یەکتیی دەبێ هەڵس و کەوتی بگۆرێ، بە شێوەیەکی تر لەگەڵ هاووڵاتیاندا هەڵس وکەوت بکات، بچیتە ناویان، ئەگەر ئەو کارە نەکات سبەی شتێکی تر سەرهەڵدەدات، بە بێ گوێدان بە خەڵک یەکێتیی ناتوانی پێش بکەوێت".

دکتۆر کارزان دەشڵێت " شەرمە ئیتر مرۆڤ بێدەنگ بێت و قسە راستەکان نەڵێت، سیستمی بنەماڵە واێ لە خەڵک کردووە شەقامی سیاسیان خنکاندووە بە پارە، بە دەسەڵات، بە چەک، بنەماڵە لە کوردستاندا نامێنی، بەڵام درەنگ و زووێ هەیە، ئەوەش راوەستاوە لە سەر سیستمی عەقلیەتی گەنجان، چۆن وە بە چ شێوەیەک ئەم سیستمی بنەماڵیە برۆخێنی".

Your browser doesn’t support HTML5

Interview with Dr. Karzan Murad