حکومه‌تی ئه‌مریکا ئاگاهی به‌ورده‌کاری ته‌کنه‌لۆجیه‌وه بڵاوکرده‌وه ده‌رباره‌ی زنجیره‌یه‌ک هێرشی ئه‌لکترۆنی و خستیه ئه‌ستۆی حکومه‌تی کۆریای باکوور، به‌لانی که‌مه‌وه ئه‌و زانیاریانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 2009.
ئه‌م ئاگه‌داریه نوێترینه له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌مریکا و نوسینگه‌ی FBIیـه‌وه ده‌رباره‌ی هه‌وڵه‌کانی ئه‌وه‌ی کۆریای باکوور به‌رامبه‌ر به ئه‌مریکا داویه‌تی.
نوێنه‌ری پێۆنگ یانگ له‌نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان ڕه‌تیکرده‌وه هیج ڕونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌وباره‌یه‌وه بدات، به‌ڵام کوریای باکوور به‌رده‌وام ڕه‌تیکردوه‌ته‌وه دژ به وڵاتانی‌دیکه له‌هێرشی ئه‌لیکرتۆنه‌وه گلابێت .
ڕاپۆرته‌که له‌کاتێکدایه دانوستاندن له‌نێوان ئه‌مریکا و کۆریای باکووردا هه‌یه‌وه و به‌رپرسانی هه‌ردولا کار بۆ کۆبوونه‌وه‌یه‌ک ده‌که‌ن ئه‌گه‌ری هه‌یه سه‌رۆکی هه‌ردوو وڵات له 12ی ئه‌م مانگه‌دا ئه‌نجامیده‌ن. له مانگی 6ی ساڵی2017 له‌وده‌مه‌ی په‌یوه‌ندی ئه‌مریکا و کۆریای باکوور له‌سه‌ر تاقیکردنه‌وه موشه‌کیه‌کان له‌ئاستێکی خراپدابوو، نووسینگه‌ی FBI و وه‌زاره‌تی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریکا ڕاپۆرتێکی هاوشێوه‌یان بڵاوکرده‌وه.
حکومه‌تی ئه‌مریکا نازناوی Hidden Cobra واته (کۆبرای شاراوه) به‌کاردێنێت بۆ ناساندنی کاره‌کانی حکومه‌تی کۆریای باکوور له‌سه‌ر ئینته‌رنێت ئه‌نجامی ده‌دات، له‌مباره‌یه‌شه‌وه ده‌ڵێت ئامانجیان میدیا و دامه‌زراوه‌ی ئاسمانی و که‌رتی دارایی و ژێرخانی گرنگی وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکایه له جیهاندا.
ڕاپۆرته‌که 87 IP و فایه‌لی زیان به‌خش و ناونیشانی ئه‌لکترۆنی ده‌ستنیشانکردوه، وه‌ک ڕونکردنه‌وه‌یان داوه په‌یوه‌ندی به کۆبرای شاراوه هه‌یه.
فه‌ره‌نسا سیسته‌می ئاگه‌داری دۆخی نائاسایی له‌سه‌ر تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی داده‌مه‌زرێنێت.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی فه‌ره‌نسا ڕایگه‌یاند پلانی هه‌یه سیسته‌می ئاگه‌داری بۆ دۆخی نائاسایی دامه‌زرێنێت له‌ڕێگای تۆڕی کۆمه‌لایه‌تیه‌وه به هاوڵاتیانی به‌گه‌ێنێت.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی فه‌ره‌نسا له بڵاوکراوه‌که‌دا ووتی له‌کاتی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شی ڕاسته‌خۆدا وه‌ک هێرشی تیرۆرستی، ئه‌وا وه‌زاره‌ت ئاگه‌داری سه‌ره‌تایی له‌سه‌ر تویته‌ر و فه‌یسبوک و گوگل و هێڵه‌کانی گواسته‌نه‌وه‌ی گشتی و ته‌له‌فیزێۆنی فه‌ره‌نسا بڵاوده‌کاته‌وه.
له‌ڕێکه‌وتنێکی تایبه‌ت و سنووردارادا له‌نێوان فه‌یسبووک و حکه‌مه‌تی فه‌ره‌نسادا ساڵی 2014 حکه‌مه‌تی فه‌ره‌نسا توانی په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ به‌کارهێنه‌رانی ئه‌و تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی ئه‌وتۆره درو‌ستکات.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی فه‌ره‌نسا ووتی ئه‌مه یه‌که‌م که‌ڕه‌ته له ئه‌وروپادا فه‌یسبووک ڕێگا به‌ده‌سه‌ڵاتی گشتی بدات ئه‌و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه به‌و شێوه‌یه به‌کاربێت.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه له کاتێکدایه ئاپسی ئاگه‌دارکردنه‌وه له‌هێرش، ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 2016دا بڵاوکرایه‌وه به‌ناوی SAIP له‌دوای چه‌ند له‌کارکه‌وتنێک ڕاگیرا.
ئاکامی تاقیکرندوه‌کان له‌سه‌ر پشکنینی خۆێن بۆ ده‌ستنیشانکردنی شێرپه‌نجی سی هیوا به‌خشه.
شیکاگۆ (ڕۆیته‌رز) – ئاکامه‌کانی تاقیکردنه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی ده‌رده‌خات پشکنینی خوێن ئه‌وه‌ی کۆمپانیای گریل ئه‌نجامی ده‌دات هیوابه‌خشه بۆ دۆزینه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌ی سی له‌قۆناغی سه‌ره‌تادا، به‌پشتبه‌ستن به DNA تووشبوو دوای ئه‌وه‌ی له‌ناوخوێندا بڵاوده‌بێته‌وه.
ئاکامه‌کانی که له کۆبوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵی زانستی ئه‌مریکادا بۆ لووه‌کان له‌شیکاگۆ بڵاوکرایه‌وه پشتی به 127 نمونه‌ی تووشبوو به شێرپه‌نجه‌ی سی و 580 که‌سی‌که نه‌خۆش نه‌بوون به‌ستوه.
ئاکامه‌کان سه‌ره‌تا تیشکی خستۆته سه‌ر جۆنێتی پشکنینی خوێن له‌قۆناغه‌کانی سه‌ره‌تادا له‌تووشبون به‌شێرپه‌نجه‌ی سی که له‌وڵاتیه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکادا بڵاوترین چۆری شێرپه‌نجه‌ی کووشنده‌یه و هه‌میشه له‌دۆقۆناغدا ده‌ستنیشان ده‌کرێت.
توێژینه‌وه‌که 3 جۆر تاقیکردنه‌وه‌ی یه‌ک به‌دوای یه‌کدای کردوه، له‌سه‌ر که‌سانی له‌قۆناغی یه‌که‌مدابوون و ئه‌وانه‌ی له‌قۆناگی کۆتایی‌دابوون.
تاقیکردنه‌وه‌کان سه‌رکه‌وتووبوه له‌سه‌ر ده‌ستنیشانکردنی شێرپه‌نجه‌ی سی به‌ڕێژه‌ی هه‌ڵه‌ی زۆر که‌م. هه‌روه‌ها سه‌رکه‌تووبوه له‌ده‌ستنیشانکردن له‌قۆناغی گۆتاییدا به‌ئاسانی.
پرۆفیسۆر جێفری ئۆکسنارد له‌په‌یمانگای دانافاربه‌ر بۆ شێرپه‌نجه و سه‌رپه‌رشتیاری توێژینه‌وه‌که ووتی " ئاکامی سه‌ره‌تایی هیوابه‌خشه" به‌ڵام پێویسته تاقیکردنه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر ژماره‌ی زیاتر بکرێت.
Your browser doesn’t support HTML5