عەزیز یوسفی زیندانی سیاسی کورد و ئەندامی ناوەندی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران 40 ساڵ لەمەۆپێش لەم جیهانە ماڵئاواییکرد.
یوسفی نەک هەر یەکێک لە دامەزرێنەرانی حیزب و رێبەرە هەرە ناودارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بوو، بەڵکو نووسەر و وەرگێڕیش بوو، لە سیاچاڵەکانەوە پەرتووکی وەڕگێڕایەوە. ئەو 25 ساڵ لە تەمەنیدا لە زیندانەکانی ئێرانی دەورانی شاە دا بەسەر برد، مەخابن کە ئازادیش کرا نە چێژ لە بەری رەنجی ساڵانی زیندانی وەرگرت وە نە لە سەرکەوتنی شوڕشەکە. ئەو لە پێناوی مافەکانی گەلەکەیدا زیندانی کرا و لە پێناویدا گیانی باخت، ئەم ووتەی ئەو، ئەو پەیامەیە کە قەت لە یادی زیندانی ئێرانی ناچێتەوە " ما هزاران نفر بودیم. هزاران نفر از ما شهید شدند یا در زندان ها پوسیدند. هزاران نفر از ما به میدان مبارزه پشت کردند. هزاران نفر در نیمه راه ماندند. اما ما هنوز هزاران نفریم "
" ما هزاران نفر بودیم. هزاران نفر از ما شهید شدند یا در زندان ها پوسیدند. هزاران نفر از ما به میدان مبارزه پشت کردند. هزاران نفر در نیمه راه ماندند. اما ما هنوز هزاران نفریم "
عەزیز یوسفی لە مەهاباد شوێنی لە داێکبووێ بە شکوە و شایستەییەوە بە خاک سپێردرا و گوڵباران کرا.
ئەگەر بنواڕین لە هەموو بەشەکانی کوردستان سەدان وەکو عەزیز یوسفی لە زیندانەکانی ئەو وڵاتانەدا بوونە و هێشتا هەن، سەدان لە سێدارە دراوون، ئایا کورد گەیشتوەتە ئەو ئاستەی کە وەکو شەهیدانی گەل، گیان بەختوانی گەل، یان سامانێکی نەتەوایەتی خاوەنداریەتیان لێ بکات و فەرهەنگێک لە مێژووێ ئەو زیندانیانەدا درووست بکرێت و ببێتە بەشێک لە رۆژ ژمێری کورد، یان تەنها وەکو شەهیدی ئەو لایەنانەی کە تێدا کاریان کردووە یاد دەکرێنەوە؟
مردنی یوسفی هاووکات بوو لەگەڵ سەرکەوتنی شوڕشی گەلانی ئێران، ئەم هاووکاتە چ گرنگیەکی هەبوو لە مێژووێ خەباتی گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
هەمیشە خۆراگری مرۆڤەکان چ لە سیاچاڵەکانی زینداندا وە یاخود لە نەبەردەکانی شەڕدا دەبنە داستانی قارەمانانە بۆ نەوەکانی ئاێیندە، کە هەرە نموونەیان لەم ساڵانەی دوواییەدا خۆڕاگری فەرزاد کەمانگەر، عەبدوڵا ئۆجەلان، کەبودوەند، لە رابوردوودا ئەحمەد تورک و لەیلا زانا و هاووریەکانیان و ئەمرۆش دیمیرتاش و هاووریەکانی، یوسفی چ داستانێکی لەو 25 ساڵەی تەمەنێدا کە لە زیندان بوو بۆ گەلەکەی، بۆ ئێرانیەکان و شۆڕشگیرانی جیهان تۆمار کرد؟
Your browser doesn’t support HTML5