ڕێکخراوێکی ئەوروپایی بۆ ئاسایش و مافەکان دەڵێت بە توندی ناڕەزایی خۆی دەردەبڕێت بەرامبەر بەو ڕێگە گرتنەی تورکیا لە دووان لە چاودێرەکانی بۆ ئەم هەڵبژاردنەی ڕۆژی یەکشەممەی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا.
ڕێکخراوی ئاسایش و هاوکاری لە ئەنجومەنی پەرلەمانی ئەوروپا دەڵێت ئاندرێ هونکۆ لە پارتی چەپی ئەڵمانیا و هەروەها جەبار ئەمین لە پارتی ژینگەی وڵاتی سوید، ڕێگەیان لێگیرا لەوەی بچنە ناو تورکیاوە چونکە بە ئاشکرایی ڕوانینی سیاسیانەی خۆیانیان دەربڕیووە.
ئەم ڕێکخراوە دەڵێت نابێت تورکیا بە ڕاستەوخۆ یان بە ناڕاستەوخۆ کاریگەری و دەستێوەردان لە ئەرکی چاودێرانی هەڵبژاردندا بکات.
ئاندرێ هونکۆ دەڵێت بەر لەوەی بڕوات بەرەو ئانکەرە لەو بڕیارە ئاگادارکراوەتەوە، بەڵام کاتێک جەبار ئەمین دەگاتە فڕۆکەخانەی ئەستانبوڵ پەساپۆرتەکەی لێدەسەندرێت و ڕێگەی نادرێتێ بچێتە دەرەوەی فڕۆکەخانە و پاش چەند کاتژمێرێک دەسەڵاتدارانی تورکیا دەینێرنەوە بۆ وڵاتی سوید.