لەدوای دەرکەوتنی ئاکامەکانی هەڵبژاردنەکانی تورکیا و سەرکەوتنی بەڕێز رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمارو سەرکەوتنی هاوپەیمانییەتەکەی ئاک پارتی لەو هەڵبژاردنەدا، لە واشنتن بووتە مایەی مشتومڕی ناوەندەکانی لێکۆڵینەوە، لە سمینارێکی واشنتن پۆلیسی جەخت لەسەر دوو تەوەر دەکرایەوە . لەم سەرکەوتنەی ئەردۆغان گرفتی کێشەی کورد چی بەسەر دێت ؟ ئەی پەیوەندی نێوان ئەمریکاو تورکیا بە کوێ دەگات؟.
کاربەدەستێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کە بەشداری کردنەکەی وەک خۆی وتی بەشیوەیەکی فەرمی نییەو وەکو وەزارەتی دەرەوە لێدووان نادات، پێی وایە بۆ ئەمریکا مامەڵە کردن لەگەڵ ئەردۆغان سەختە، وتیشی "بۆ ئەمریکا ئەردۆغان رابەرێکی پڕ کێشەیە".
ریچ ئۆتزین کە یەکێکە لە پلان دانەرانی دۆسێی تورکیا لەسەر ئەردۆغان دەشڵێت "شتێ بۆ تورکیاش هاوشێوەی عێڕاقە، لە ساڵانی 2001 بۆ 2003 دەگوترا، ئایا سەدام سەدامە بە عێڕاقەوە، یان عێڕاق عێڕاقە بە سەدامەوە، ئەوەش بۆ تورکیا راستە ئایا تورکیا تورکیایە بە ئەردۆغانەوە."
سەبارەت بە پرسی کوردیش لیس هانتیز مامۆستای زانکۆی هۆبکنز، لای وایە ئەردۆغان و پارتەکەی لەو وتارە دژ بەکوردە پاشگەزدەبنەوە، هی سەروەختی بانگەشەکان بەڵام "باوەڕم نییە دەرگا بۆ چارەسەری ئەو پرسە بکەنەوە".
Your browser doesn’t support HTML5