ئومید حه‌مه‌ عه‌لی: گۆڕان له‌سه‌ر هه‌مان پرینسیپه‌کانی نه‌وشیروان ماوه‌

Omed Hamaali

له‌وانه‌یه‌ ئه‌مرۆ که‌سانێک باس له‌وه‌ بکه‌ن گۆڕان، گۆڕانی سه‌رده‌می نه‌وشیروان موسته‌فا نییه‌. ئایا وایه‌؟

Nawshirwan Mustafa

​ئومێد حەمە عەلی ئەندام پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لەسەر لیستی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت "بێگومان گۆڕانی ئێستا گۆڕانی سه‌رده‌می کاک نه‌وشیروان نییه‌، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ له‌ روویه‌که‌وه‌ راسته‌ چونکه‌ کاک نه‌وشیروان خۆ نه‌ماوه‌ وه‌ روونه‌ سه‌رده‌می کاک نه‌وشیروان کۆتایی هاتووه‌، وه‌ک ئینسانێک کاک نه‌وشیروان کۆچی دووایی کردووه‌ و سه‌رده‌مه‌که‌ی کۆتایی هاتووه‌، به‌ڵام گۆڕان وه‌کو به‌رهه‌مه‌ی سیاسی، وه‌کو ئه‌و شه‌ڕه‌ سیاسیانه‌ی له‌ رابوردوو کردوویه‌تی واته‌ له‌ دووای کاک نه‌وشیروانه‌وه‌ تا ئه‌م کاته‌، له‌ مه‌سه‌له‌ی سیستمی سیاسی، سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، له‌ ماف و داخوازیه‌کانی خه‌ڵک، له‌ مه‌سه‌له‌ی شه‌ری په‌رله‌مان، کاری په‌رله‌مانی و پشتێوانی شه‌قام و...نه‌ک هه‌ر پاشه‌ کشه‌ی نه‌کردووه‌، به‌ڵکو پێیداگریشی کردووه‌ ".

کاک ئومێد هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " له‌ رووێ کاری سیاسیه‌وه‌ گۆڕان ده‌ستی له‌ هیچ له‌و پرینسیپانه‌ هه‌ڵنه‌گرتووه‌ که‌ کاک نه‌وشیروان خاوه‌نی بوه‌ وه‌ له‌ سه‌رده‌می کاک نه‌وشیرواندا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ڵگری بوه‌، بۆیه‌ له‌ دووا جاردا ده‌ڵێم ئه‌و قسه‌یه‌ راست نییه‌ که‌ گۆڕان ئه‌و گۆڕانه‌ نییه‌ له‌ سه‌رده‌می کاک نه‌وشیروان، چونکه‌ ئه‌مه‌ دیدگایه‌که زیاتر نه‌بینینی راسته‌قینه‌ی گۆڕانه‌ ".

کاک ئومێد ده‌شڵێت " سیستمی به‌رێوه‌بردنی گۆڕان وه‌ک سیستمی په‌رله‌مانیه‌‌، بۆیه‌ سه‌رۆک یان رێکخه‌ر له‌ ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌سه‌ڵاتی نییه‌، ده‌سه‌ڵاتێکی یه‌کجار که‌می هه‌یه‌ و بریارده‌ر نییه‌، ئه‌وه‌ی بریار ده‌دات به‌ پێی ده‌ستوری گۆڕان جڤاتی نیشتمانیه‌".

Your browser doesn’t support HTML5

Interview with Omed Hamaali