سەرۆک ترامپ و سەرۆکی ڕوسیا ڤلادمێر پوتن بۆ یەکەم جار کۆبونەوەیەکی تەنبەتەنیان لە هێلسنکی فینلاند ئەنجام دا. ئەم کۆبونەوەیەش هاوکاتە لەگەڵ زیادبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
بەر لە دەستپێکردنی کۆبونەوەکە نوسینگەی سەرۆکایەتی تورکیا ڕایگەیاند کە سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندی کردووە بە سەرۆک ترامپەوەو هیوای خواستووە کە کۆبونەوەکە بە شێوەیەکی باش بەڕێوەبچێت. نوسینگەکە ڕایشیگەیاندووە کە ئەردۆغان و ترامپ باسیان لە ڕەوشی مەنبجیش کردووە.
مەجید حەقی شارەزای کاروباری سیاسی لە وتووێژێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا باس لە گرنگی ئەم کۆبونەوەیە دەکات.
Your browser doesn’t support HTML5