وه‌کو باس ده‌کرێ ئێران ساڵانێک له باشوری کوردستان و بگره له جیهانیشدا ده‌ستی واڵا بوو له تیرۆرکردنی به‌رهه‌ڵستانی، به‌ڵام دوواتر ئێران ئه‌و جۆره چالاکیانه‌ی که‌م کرده‌وه. چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر ئیقبال مورادی چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ له پینجوین به کوژراوی دۆزرایه‌وه.ئاخۆ ئه‌م جۆره کردارانه له چاوی کێدا ده‌بینرێت و کێ له‌وه‌دا به‌رپرسیاره؟
ئامه‌د شاهو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان – پژاک له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " به هۆێ ئه‌و بۆشاییه‌ی که له هه‌رێمی کوردستان و عێرقددا هه‌یه، ئه‌و بۆشاییه بوه‌ته هۆکاری ئه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران به پێی به‌رژه‌وه‌ندی خۆێ بقوازێته‌وه ، به تاێبه‌ت له هه‌رێمی کوردستان که به هۆێ ئه‌و قه‌یرانه ئابوری، سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه که له ئارادا هه‌یه توانیوه له هه‌ر لایه‌نێکی تر که‌ڵکی لێ وه‌ربگرێت "
کاک ئامه‌د هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " کۆماری ئیسلامی ئێران له یه‌کمین هه‌نگاودا توانیوه له رۆێ ئاسایشیه‌وه ئه‌و بارودۆخه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆێ بقوازێته‌وه به تاێبه‌ت به هێڕش و په‌لامار و دیسان په‌ره‌پێدانی کرده‌وه‌ی تیرۆریستی بۆ سه‌ر هێزه دژبه‌ره‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران و گورزێکی کوشندده له نه‌یارانی رژێم له هه‌رێمی کوردستان بوه‌شێنی وه جارێکی که ماشینی تیرۆری کۆماری ئیسلامی ئێران کارا کراوه ".
کاک ئامه‌د ده‌شڵێت " تیرور کردنی کاک ئیقبال وا نیشان ده‌دات کۆماری ئیسلامی ئێران سۆز به هیچ توێژ و پێکهاته‌یه‌ک ناکات که له دژی به‌رژه‌وه‌ندی کار بکات، وه رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ و چالاکانی سیاسی ئه‌وه باش به هه‌ند وه‌ربگرن وه به توندی کاردانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر ئه‌و جۆره سیاسه‌ته تیرۆریستیه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌بێت ".
Your browser doesn’t support HTML5