دیاره پێش هه‌ر هه‌ڵبژاردنێک و له کاتی پێکهێنانی حکومه‌تێکی دیاریکراوودا به‌ڵێن و به‌ڵێنکاری له به‌رامبه‌ر داخوازی لایه‌نه‌کاندا ده‌ست پێده‌کات. ئاخۆ تا چه‌ند ئه‌م جۆره داخوازی و به‌ڵێنکاریانه له پراکتیکدا جێ به جێ کراوون؟
مه‌هدی فه‌تاحی رۆژنامه‌نووس و چاودێری کاروباری رامیاری له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و جیهانی سیه‌م، به‌ڵێنه‌کان ته‌نها له چوارچێوه‌ی قسه‌دایه ، هیچ کاتێک به‌و شێوه‌ی خۆیان باسی ده‌کن ناچێته چوارچێوه‌ی کاره‌وه وه ئه‌گه‌ر بنوارێته مێژووێ فه‌رمانره‌وای له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و جیهانی سیه‌مئه‌وه ده‌سه‌ڵمێنی و به روونی و به جوانی ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه ئه‌بینیت".
کاک مه‌هدی هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " من پێیم وایه پێکهێنانی حکومه‌ت زۆری پێده‌چێت به هۆێ ئه‌و دۆخه ناڵه‌باره‌ی شه‌قامی عێراقی گرتووه و هه‌ر لایه‌نێک بیر له به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆێ ده‌کات، وه جێ به جێ نه‌کردنی داخوازیه‌کانی کورد کێشه‌ی لایه‌نی عێراقی نییه، کێشه لایه‌نی کوردیه وه جێ به جێکردنی یاسا و ده‌ستور له عێراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا شتێکی مه‌حاڵه، ته‌نها قسه‌یه و له‌سه‌رج کاغه‌زدایه ".
کاک مه‌هدی ده‌شڵێت " هه‌موو شته‌کان نه‌خه‌ینه سه‌ر حکومه‌تی عێراقی و لایه‌نی عه‌ره‌بیه‌وه، 80 له سه‌دی ئه‌و کێشانه‌ی چاره‌سه‌ر نه‌بوه لاوازی سیاسی کورد و رێبه‌رانی سیاسی کورد بوه له باشور، ئه‌وانه‌ی نه‌یانتوانی و نه‌یانویست ماده‌ی 140 جێ به جێ بکه‌ن لایه‌نی کوردی بوو، به‌رپرسی جێ به جێکردنی ماده‌ی 140 له هه‌موو قوناغه‌کاندا کورد بوه، یه‌کجاریش عه‌ره‌ب نه‌بوه، بۆ جێ به جێ نه‌کراوه، ئه‌بێ ئه‌م پرسیاره روبه‌رووێ سه‌رکردایه‌تی کورد له باشوری کوردستان بکه‌ین ".
Your browser doesn’t support HTML5