بەڕێوبەرایەتی ترامپ بەنیازە پارێزگاری لەسەر هەندێک گیان لەبەر و ڕوەک هەڵگرێت

بەڕێوبەرایەتی ترامپ بەنیازە بڕیاری پارێزگاری فیدراڵی لەسەر هەندێک ڕوەک و گیانداری مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە هەڵوەشێنێتەوە، شیانی هەیە ئەم هەنگاوەش چالاکوانانی ژینگە تووڕەکات، بەڵام بۆ پشەسازی و کۆمپانیا گەورەکان هەواڵێکی خۆشە.

ئەم پێشنیازەی بەم دوایانە ئاشکراکرا، پاراستنی دەستبەجێ لەسەر جۆرەکانی مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە لادەبات و پاراستنی جێگا و ناوچەی ڕوەک و گیانداران دادەڕێژێتەوە.

بەرپرسانی وەزارەتی ناوخۆی ئەمریکا و بەرێوبەرایەتی ماسی و ژیانی کێوی دەڵێن، دەیانەوێت لیستی جۆرەکان کەمکەنەوە و ئاسانتریکەن، هەروەها دەشڵێن ڕێنمایەکانی لەئێستادا بەپێی یاسای پارێزگاری هەیە، ناڕێکەوە شڵەژانی پێوەدیارە.

جێگری وەزیری ناوخۆ دەیڤید برینهارد ووتی "ڕێنمایە نوێکان پارێزگاری لەسەر جۆرەکانی مەترسی لەناوجونایان لەسەرە دەهێلێتەوە".

هەروەها ووتیشی "لەهەمانکاتدا بەهیواین گۆڕانکاری هەندێک ئەرکی ناپێویست و ململانێ و دڵنیانەبوونی لە ڕێکخستنی ئێستادا هەیە کەمکاتەوە".

بەڵام یاسادانارانی پارێزگاری ژینگە ئەم گۆڕانکاریانە بە رووخێنەر دادەنێن و بەدیاری بۆ کۆمپانیا گەوروەکان دەزانن.

نۆها گرینواڵدا لە ناوەندی هەمەجۆرەی باێۆڵۆجی ووتی " دەتوانن بڕیار بدەن، بنیاتنان لە ناوچەکانی تایبەتە بەهەندێک ڕوەک یان بڕینەوەی درەخت تێیدا قەدەغە کراوە بکرێت و نابێتە مەترسی لەسەر لەناوچونی هێلانەی باڵندەکان".

لەمێژە کۆمپانیاکانی بڕینەوەی درەخت و کۆمپانیاکای دەرهێنانی کانازو نەوت ناڕيزایی لە یاساکانی پاراستنی ژینگە دەردەبڕن، دەڵێن یاساکان رێگرە بە گەیشتن بە سەرچاوەی نوێی ووزە و سوود وەرگرتن لێی بۆ پەرەسەندنی ئابووری.

شارێکی ئەمریکا داوایاک لەدادگا تۆمار دەکات و گۆڕانکاری کەش و هەوا دەخاتە ئەستۆی کۆمپانیاکانی نەوت

واشنتن (ڕۆیتەرز) – شاری بەڵتیمۆر لە وڵاتیەکگرتوەکانی ئەمریکادا داوایەکی فیدراڵی دژ بە 26 کۆمپانیای نەوت و گاز تۆمار کردوە. لەنێوان کۆمپانیاکاندا (بی پی، شیفرۆن و ئیکسۆن مۆبیل)، داواکە دەڵێت ئەم کۆمپانیانە بەشداربوون لە ئاکامی زیانبەخش بە کەش و هەوا و گۆڕانکاری بەسەریدا.

ئەمەش نوێترین پرسە لەنێوان زنجیرەیەک پرسی هاوشێوە هەوڵەدات کۆمپانیاکانی نەوت و گاز بەرپرسیارکات لە گۆڕانکاری کەش و هەوای لەئاکامی پرژبوونەوەی کاربۆن لە سووتانی وزەی بەردین ڕوودەدات. داواکە ڕۆژێک دێت دوای داوایەکی هەمان شێوە لەشاری نیویۆرک و دادوەر ڕەتی کردەوە.

یەکێک لە داواکان دەڵێت شاری بەڵتیمۆر ئەگەری ڕووبەڕووی مەترسی بەرزبوونەوەی ئاوی دەریای هەیە، بەوپێیەی 96 کیلۆمەتر کەناری دەریای هەیە و گەورەترین بەندەری وڵاتیەکگرتوەکانی ئەمریکای هەیە، ئەمەش لەئاکامی توێژینەوەکانی لەسەر بەرهەمی نەوت و گاز و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریا کراوە.

هەروەها دەڵێت بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو گۆڕانکاری کەش و هەوا کاریگەری لەسەر بەڵتیمۆر هەیە و "زیانی بە موڵک و ماڵ و ئابووری و تەندروستی گشتی گەیاندوە". داواکەش ئاماژە دەدات بەوەی بەڵتیمۆر لە 3 ساڵی ڕابڕدودا ڕووبەڕووی 2 زریان و باوبۆرانی بەهێز بۆتەوە کە ئەگەری هەیە لە هەزار ساڵدا کەڕەتێک ڕووبدات.

کۆمپانیای بیسۆز کەبسول دەنێرێتە دوورترین خوولگەی زەوی.

ڕۆژی 4 شەممەی ڕابردوو کۆمپانیای جێف بێسۆز مووشەکی "نیوە شێپەرد"ی بە کەبسولی "بلوو ئۆریەنت"ـەوە ڕەوانەی دوورترین خوولگەی ئاسمان کرد کە پێشتر هیچ کەبسولێک بۆ ئەو دووریە نەنێردراوە.

مووشەکەی "نیو شەپیرد" لە ڕۆژئاوای تیکساسەوە بۆئاسمان هەڵدرا، ئەمەش دواهەمین تاقیکردنەوەی کۆمپانیاکەیە.

بە جیابوونەوەی کەبسوولەکە لە خوولگە، لەبەرزی 119 کیلۆمەتر جێگیربوو.

ئەم سیستەمە بەشێکە لەسیستەمی پارێزگاری لە ژیانی ئاسمانگەڕان ئەوانەی لەدەرەوەی کەبسوولەکانی لەداهاتوودا دەچێتە ئاسمان هاتووچۆدەکەن.

لەهەڵدانی ڕۆژی 4 شەممەی رابردوودا سەرنشنیەکە بریتیبوو لە بووکەشووشەیەک، ئامادەکرابوو بۆ تاقیکردنەوەی زانستی.

هەڵدان و جیابوونەوەی کوبسوولەکە 11 دەقیقەی پێ چوو و بەسەرکەوتوانە ئەنجامدرا.

ئامانجی هاوبەشی کۆمپانیای پیسۆز و بەڕێوبەرایەتی کۆمپانیای ئەمەزۆن ناردنی کەسان و بارە لە بنکەی "کیپ کەنەڤراڵ"ـەوە بۆ خوولگەی زەوی، ئەم ئەرکەش پشت بە مووشەکی نوێ "گلین" دەبەستێت، کە گەورەتر و بەهێزترە و هێشتا لەقۆناغای پەرەپێداندایە.

مووشەکەکانی بەناوی "ئالان شیپەرد" ئاسمانگەری ناسا کە بەمێرکوری یەکەم ئەمریکایی بوو چوە ئاسمان و هەروەها "جان گالین" یەکەم ئەمریکای بوو بەدەوری زەویدا لەخوولگەدا بسووڕێتەوە ناونراون.

Your browser doesn’t support HTML5

بەرنامەی زانست و تەکنەلۆجیا 7-23-2018