لەئێراندا خۆپیشاندان سەری هەڵداوەتەوە، بەڵام ئەوەی سەرنج ڕائەکێشێت ئەوەیە، خۆپیشاندان دژ بە حەوزەی علمی و پێگە ئاینیەکان ڕوی داوە، ئەمە چی ئەگەێنێت؟، هەروەها لەخۆپیشاندانەکانی ئەم دوایەدا ئەبینین خانمان ڕابەرایەتی دەکەن و پێشەنگن، ئەم گۆڕانکاریە چۆن دەخۆێنرێتەوە؟، ئایا خۆپیشاندانەکان دەستی دەرەکی تێدایە، یاخود بێزاری خەڵکە لە دۆخی ناوخۆی ئێران؟، سزاکانی ئەمریکا دایناوە چەند قۆناغێکی پێئەچێت، ئەگەرەکانی لەسەر ئێران چۆن ئەبێت؟، ئایا فشاری ناوخۆی ئێران دەسەڵات ناچار ئەکات بۆ چاکردنی دۆخی ناوخۆی ئێران و پشتیوانی بۆ سیاسەتەکانی دەرەوەی کەم کاتەوە؟، ئەی کاریگەری ئەمە لەسەر هاوپەیمانەکانی ئێران چۆن ئەبێت؟.
بۆ شیکاری لەسەر ئەم دۆخەی ئێران وریا کاڵێ گفتووگۆی لەگەڵ عەبدوڵا حیجاب شارهزای کاروباری ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست کردوە.
عەبدوڵا حیجاب دەڵێت" بەوپێیەی لەئێستادا ڕژێمی ئێران بۆتە ئامانج ئەوە نیشانەی ئەوەیە ئیدی خەڵک بەڕاشکاوی و بوێرانە دەڵێت ئەو ڕژێمەیان ناوێت و لەگەڵ ئەندامانی ئەو ڕژێمەش ئایدۆلۆژی دەسەڵاتیان ناوێت، ئەو بۆچوونەی بەسەر وڵاتدا زاڵە و لەڕێگایەوە خەڵک ژێردەستە دەکرێت و سەرکووت دەکرێت، ئیدی بۆیە داهاتوویەک لەئێراندا نیە ".
هەروها دەڵێت "ڕژێمی دیکتاتۆر ئەگەر کەوتە ژێر مەترسی ڕوخانەوە، خەڵکیش لەسیستەم بێزاربوون، ئەوا ڕژێم بێزاری و دژبەری خەڵک بە دەستی دەرەکی گرێوە دەدەن".
Your browser doesn’t support HTML5