زمان ئامرازێکی هه‌ره گرنگه له هه‌ڵس و که‌وتی رۆژانه‌دا وه به تاێبه‌ت له کاری دیپلۆماسی و رامیاریدا له‌و وڵاتانه‌ی فه‌ره نه‌ته‌وه‌ن و به تاێبهتریش بۆ کورد که به‌سه‌ر چه‌ندین وڵات‌دا دابه‌شکراوه. ئاخۆ تا چه‌ند گرنگه بۆ تاکی کورد زمانی ئه‌و وڵاتانه‌ی که به‌سه‌ردا دابه‌شکراوه و تێدا ده‌ژێن ده‌بێ بزانێ؟
مامۆستا سۆران عەلی خان نووسەر، رووناک‌بیر، لێکۆڵه‌ر و جێگری پێشووێ مەڵبەندی 8 خانەقینی ێ. ن. ك لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" زانینی چه‌ندین زمان زۆر زۆر گرنگ و پێویسته بۆ که‌سانی سیاسی، که‌سانی دیپلۆماسی، بۆ که‌سانی سه‌رکرده وه به تاێبه‌ت بۆ ئێمه‌ی کوردی ژێر ده‌سته، بۆ ئێمه‌ی کوردی خاک دابه‌شکراوو به سه‌ر وڵاتانی داگیرکه‌ری ناوچه‌که‌دا ، زۆر زۆر پێویسته بۆ هه‌موو تاکێکی کورد نه‌ک هه‌ر سیاسی و دیپلۆماسیه‌کان، هه‌موو تاکێکی کورد پێویسته زمانی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست بزانێ ".
مامۆستا سۆران هه‌ر وه‌ها ده‌لێت " ئێمه ئێستاکه له باشوری کوردستان که له چوارچێوه‌ی سنووری ده‌وڵه‌تی عێراقیداین زۆر پێویسته سه‌رکرده‌کانمان، دیپلۆماسیه‌کانمان، ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانمان زمانی عه‌ره‌بی بزانن، وه بۆ کاری سیاسی و دیپلۆماسیش هه‌ڵبه‌ته ئه‌و که‌سه‌ی زمانی عه‌ره‌بی نه‌زانی له کوردستان به بۆچوونی من چوونی بۆ به‌غدا به زیاده ده‌یبینم چونکه له ناو په‌رله‌مان و له (محافل ) کۆڕ و کۆبۆنه‌وه حکومی و سیاسی و دیپلۆماسی به کوردی قسه ناکه‌ن هه‌رچه‌ند زمانی کوردی زمانێکی ده‌ستوری و فه‌رمیه ".
مامۆستا سۆران ده‌شڵێت " تاکو ئێستا من یه‌ک رۆژ له رۆژان نهمبینیم گفت و گۆیه‌کی کوردی له ناو په‌رله‌ماندا درووست ببێت، جا له‌به‌ر ئه‌وه زۆر زۆر پێویسته ئه‌وانه‌ی ئه‌چن بۆ په‌رله‌مان، ئه‌وانه‌ی حیزبه‌کان ئه‌یان نێرن بۆ په‌رله‌مان ئه‌بێ له‌و که‌سانه هه‌ڵبژێردرین که عه‌ره‌بی زانن، چونکه ئه‌گه‌ر عه‌ره‌بی نه‌زانێ ته‌نها له‌وێ بۆ خۆێ گوێگر ئه‌بێ وه له گوێگرتنهکهشدا هیچ تێناگا، جا پارته‌کان ئه‌بێ خه‌ڵکانێک هه‌ڵبژێرن که زمانی عه‌ره‌بی بزانن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن دیپلۆماسیه‌تی کورد، ووتاری کورد بگه‌ینن به عه‌ره‌ب و لایه‌نه‌کانی تر ".
Your browser doesn’t support HTML5