ناسا بۆ نزیکبوونەوە و توێژینەوە لە سەر خۆر سەتەلایتێک دەنێرێت

(ڕۆیتەرز) – بەرێوبەرایەتی فڕین و واڵایی ووڵاتەکگرتوەکانی ئەمریکا (ناسا) زوانێکی ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند سەتەلایتی (پارکەر سۆلاری) بەگەشتێک بەرەو خۆر ناردوە، بەمەبەستی نزیکبوونەوە و توێژینەوە، کەپێشتر هیچ سەتەلایتێک بەو شێوەیە لەخۆر نزیک نەبوەتەوە.

سەتەلایتەکە بە بەرگی دەرەوەی خۆردا تێدەپەڕێت و بەرگەی ئەو گەرما زۆرە دەگرێت و بەقەبارەی ئۆتۆمبێلێکی بچووکە، لە بنکەی کیپ کەنەڤراڵەوە لە وڵایەتی فلۆریدا هەڵدرا، ئەرکەکەی بۆ 4 ساڵ دەبێت.

بڕیار وایە سەتەلایتەکە بچێتە بەرگی دەرەوەی خۆر، لەدووری 6.1 ملێۆن کیلۆمەتر لەخووڵگەدا بێت، کە ئەم دوریەیش 7 ئەوەندە نزیکترە لە نزیکبوونەوەی سەتەلایتەکانی پێشتر کە نەیانتوانیوە لەخۆر نزیببنەوە.

بەرگی خۆر هۆکاری ناردنی بەردەوامی وردیلە بارگاوەیکانە بۆ کۆمەڵەی خۆر، هەوروها (بای خۆر) کەناتوانرێت پێشبینی کاتەکەی بکرێت کاریگەری لەسەر هێزی مەگناتیکی زەوی هەیە کە دەبێتە تێکجوون یاخوود پەکخستنی پەیوەندیە تەکنەلۆجیەکانی سەرزەوی.

ناسا بەهیوایە زانیاری و ئاکامەکانی بەم سەتەلایتە لەسەر خۆر کۆدەکرێتەوە، هۆکار بێت بۆ پێشبینیکان لەسەر گۆڕانکاری ژینگەی واڵایی‌دا کە زەوی تێدایە.

پرۆژەی سەتەلایتەکە بەناوی (لیڤینگ وذ ئای ستار) 1.5 ملیار دۆلاری تێدەچێت، گەورەترین ئەرکە لە چوارچێوەی بەرنامەی ناسادا.

ناوی پارکەر سۆلار لە سەتەلایەکە نراوە بەناوی زانای فیزیای فەلەکی ئەمریکا (یۆجین نیومان پارکەر). هەروەها بەشێوەیەک دروست کراوە بەرگەی گەرمای زۆر و تیشک بگرێت، زاناکان بە قەڵغانی دژ بە گەرما دروستیان کردوە بۆ ئەوەی ئامێرەکانی لەپلەی گەرمای 29ی سەدیدا بمێنێتەوە و لەکارکردنیان بەردەوام بن.

گەرمای خۆر لەو خولگەیەی سەتەلایتەکە بەدەوری خۆردا دەسوڕێتەوە دەگاتە 1370 پلەی سەدی.

ئەستێرە کشان ئاسمانی بۆسنیا ڕووناک دەکاتەوە

ئێوارەی شەممەی ڕابردوو ئەستێرە کشان ئاسمانی بۆسنەی ڕووناک کردەوە، ئەمەش دەرفەتێکی بە چاودێرانی ئەستێرە کشاندا تا بتوانن ئەم دەرکەوتە ببینن.

میرالیم مهیک لە کۆمەڵەی نێودەڵەتی ئەستێرەکانی ئاسمان و خەڵکی بۆسنەیە دەڵێت " لەوباوەڕەدام هەموو کەس دەبێت ئەم دەرکەوتە ببینێت".

ساڵانە لەمانگی 8دا بەتایبەتی لە ئاسمانی بەشی باکوری زەوی لە ناوچە دووردەستەکان ئەوەی هەوای کەمتر پیسبوونی هەیە شەپۆلی ئەستێرەکشان بەڕوونی دەردەکەوێت.

ئەوم دەرکەوتە لەکاتێکدایە زەوی بەناوچەیەکدا تێدەپەڕێت ئەم دەرکەوتەی زۆرە، لەساڵی 1862 دۆزرایەوە.

بەردی بچووک و تۆزی بەخێرای بەبەرگی زەویدا تێدەپەڕێت گەرم دەبێت و دەبێتە هۆی سووتانی و گڕگرتنی، هەندێک جاریش دەتەقنەوە. محەمەد مۆمینۆڤیچ ئەندامی گڕپوی سەرایڤۆ و ئۆرێۆن بۆ زانستی فەلەک بەڕۆیتەرزی ڕاگەیاندوە "ئەمساڵ مانگ لەو کاتەدا بچووکترە و ڕێگری لە بینینیی ناکات، بۆیە بەسەدان لەئەستێرەکشان بەدیکران".

زاناکان دەڵێن تونێلە بچووکەکانی ناو بەردی گارنێتی تایلاند هۆکارەکەی میکرۆبە

هەندێک گیان لەبەر بۆ مانەوەیان و دەربازبوونیان لە هەندێک دۆخ ڕێگا بۆ مانەوەی خۆیان دەدۆزنەوە، زاناکان لەوباوەڕەدان لەوانیە هەندێک بەکتریا توانیبێتیان بۆ مانەوەیان لەناو بەردی گرانیتدا بژین.

توێژینەوەیەکی نوێ شیوەیەکی ناوازەی تونێلی زۆر باریکیان لە بەردی گارنێتی ناوچەی تایلاندا دۆزیوەتەوە، نیشتووی پاشماوەی ترشی رۆن لە تونێلەکاندا بەجێماوە، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە میکرۆب ئەمی لەبەردەکاندا دروستکردوە.

ماگنۆس ئیڤارسۆن سەرۆکی توێژینەوە لە زانکۆی باشووری دانیمارک ووتی، "توێژینەوەکە لەکاتێکدا دەستی پێکرد خۆێندکارێکی تایلاندی توێژینەوەی لەسەر کواڵیتی بەردی گارنێت کردوە، تونێلەکانی بۆ دەرکەوتوە کە بڵاوبۆتەوە و ئاراستەی گۆڕاوە، بەپێچەوانەی ئەوی پیشتر زانرابوو گوایە بەهۆی ژینگەوە دروست بوە".

ئیڤارسۆن ووتیشی "یەکەم کەڕەت کە ئەو توونێلانەم بینی تووشی سەرسووڕمان بووم لە ئاڵۆزی و پیشبینی ناکرێت گارنێت جێگایەک بێت میکرۆب بتوانێت تونێلی تێدا بکات بەهۆی پتەویەوە".

زاناکان دەڵێن پێشتر گیانلەبەریان بەم شێوەیە نەبینیوە لەبەردی گرانبەهادا بتوانێت بژی.

Your browser doesn’t support HTML5

بەرنامەی زانست و تەکنەلۆجیا 8-12-2018