هیوا دیلان: پیلانێک لە ئارادا بوو بۆ تیرۆرکردنی زەکی شەنگالی

Hiwa Dilan

لە 15 ئەم مانگە زەکی شه‌نگالی ئه‌ندامی كۆردیناسیۆنی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان - كه‌جه‌كه‌ لە دەرئەنجامی هێڕشە ئاسمانیەکانی فرۆکەکانی تورکیا گیانی لە دەست دا. ئاخۆ ماڵئاوایی کەسایەتیەکی وەکو ئەو چ جورە کاریگەیەکی دەبێت لەسەرهەڤاڵان و هاووریانی؟ کەسێک پاش فەرەتر لە 35 ساڵ خەبات لە شاخ و کێوە دژوارەکانی کورستان چۆن وا بە ئاسانی کەوتە بەر ئامانجی فرۆکەکانی تورکیا؟

Zaki Shangali

هیوا دیلان رۆژنامەوان و هەڤاڵ و هاووریەکی دیرینی زەکی شەنگالی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەلێت " بۆ ماوەی 3 -4 ساڵ هەم لە چیاکانی کوردستان و هەم لە ئەوروپا پێکەوە خەباتمان دەکرد، هەر وەها لە راگەیاندنەکان و کارە گشتیەکان بۆ هەموو بەشەکانی کوردستان، راستە کاک زەکی ئیزدی بوو بەڵام بۆ کورد، بۆ کوردستان، بۆ خاکەکەی، بۆ نەتەوەکەی خەبات و تێکۆشانی ئەکرد و هەر لەو پێناوەشدا گیانی خۆێ بەختکرد".

کاک هیوا هەر وەها دەڵێت " ئامۆژگاریەکانی کاک زەکی لەو چوارچێوەیەدا بوو ئەگەر جارێک کەوتی، دووەم جار ئەگەر باوەرت بە خۆت هەبێ دەتوانی سەربکەوێ، دووای ‌هێڕشی چەتەکانی داعش بۆ سەر سوریا و عێراق، چەمکێکی جیاواز دەوڵەتی تورکیا لەسەر تەڤگەری ئازادی کوردستان هاتە کایەوە، هەمان ئەو چەمکەی" بیکوژە و لە ناوی ببە و بێ ئەوەی کەس لە دەوروبەرەکانت بزانن"، ئەوەش بە تەنها دەوڵەتی تورک نییە، بێگومان پارتی دیمۆکراتی کوردستان یەکێک لەو لایەنانەدایە کە لەو رووەوە هاوکاری تورکیا دەکەن ".

PKK fighters

کاک هیوا دەشڵێت " لە ماوەی ئەم چوار ساڵەی دواییەدا کاک زەکی هەوڵی دا لە یارمەتیدان لە سارێژکردنی برینی ئیزیدیەکان و لە دەرەئەنجام چەندین جار تووشی نیشان بڕی بوەتەوە و لەو ‌هێڕشانە رزگاری بوە بەڵام لە دواییشدا لە 15 مانگ لە بەرێوەجۆنەکانی گوندی کۆچۆ بۆ وە بیرهێنانەوەی چوارەمین ساڵیادی کۆمەڵ کوژی ئیزیدیەکان بەشداری کردبوو، دووای بەرێوە چوونەکە بە دواێیاندا چوونە و بە هاوکاری لایەنانێکی تر تیرۆر کرا، ئەمە و سەردانی عەبادی بۆ تورکیا پێشانی ئەوە دەدات کە پیلانێک لە ئارادا هەبوە ".

Your browser doesn’t support HTML5

Interview with Hiwa Dilan