دیارە راگرتنی هاووسەنگیەکانی دەسەڵات لە رۆژهەڵاتی ناوەراست کارێکی ئاسان نییە. ئاخۆ لە نێوان ئەو لایەنانەی لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا لە سەر دەسەڵات کێبڕکیاندایە لایەنێک هەیە لەوەی تر باڵا دەستر بێت؟
کەمال رەئوف سەرنووسەری گۆڤاری شار پریس لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " لە رۆژهەڵاتی ناوەراست هەموو ئەو دەسەڵاتانەی کە هەن پابەندن یا پەیوەستن بە هێزە گەورەکانی ترەوە، ئەگە نە بۆ خۆیان توانای مانەوە و ڕاگرتنی هاووسەنگیان لەگەڵ جەماوەر و لەگەڵ میللەتەکانی خۆیاندا زەحمەتە، تەنانەت لەگەڵ دراوسیەکانیشاندا نیانە ".
کاک کەماڵ هەر وەها دەڵێت " ئێستاش ئەو گۆڕانکاریانەی کە لە ناوچەکەدا هەیە ئەبینین لە یەمەن چی ئەگوزەرێ، هێزە دەرەکیەکان چۆن دەست ئەخەنە کاروبارەکانیان، هەر وەها لە سوریا، وە ئەو دەسەڵاتانەی لە دووای سەدام حوسەینەوە لە عێراق هاتووەتە ئاراوە هەمیشە ئێران و ئەمەریکا دەستی تێدا هەبوە وە وڵاتانی کەنداو دەستیان لە پشتەوە هەبوە یاخود دژایەتیان کردووە، بۆیە زەحمەتە بووترێت ئەم هێزانە وە یاخود ئەم وڵاتانەی کە لە ناوچەکەدا هەیە زۆرینەیان بە پشتێوانی هێزە دەرەکیەکان و بە پشتێوانی هێزە گەورەکان خۆیان لە سەر دەسەڵات و کورسی دەسەڵات هێشتوەتەوە "
کاک کەماڵ دەشڵێت " ئەو شەڕانەی لە ناوچەکەدا لە ئارادایە شەڕی بە وەکالەتە (Proxy war ) هەر بەو شێوەی کە دەبینین ئەمەریکا لە تورکیا پشتێوانی دەکات و روسیا و چێن لە ئێران".
Your browser doesn’t support HTML5