ئاگر گرتن و گڕتنی جەنگەڵ و دارستانەکان لەوانەیە کارێکی ئاسایی بێت، کالیفۆرنیا باشترین نموونەیە، هەرچەند زۆر جارگومان لە هۆیەکانیدا هەیە کە لەوانەیە مرۆڤ دەستی تێدا هەبێت. لەم ساڵانەی دواییەدا گەواهی هەمان جۆرە ئاگر گرتن بوینە لە رۆژهەڵاتی کوردستان وە بە تاێبەت لە دەوروبەری مەریوان کە دوێنی شەممە لە دەرئەنجامی ئاگرێکدا چوار چالاکوانی ژینگە پارێزی کورد گیانیان لە دەست دا. ئاخۆ ئاگرەکانی مەریوان و رۆژهەڵاتی کوردستان سروشتیە بە هۆێ گەرما، کەم تەرخەمی هاووڵاتیانە وە یاخود بە ئەنقەست بوە ؟
حەمەی دانش ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری ئەنجومەنی سەوزی چیا لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " بە پێی ئەو لێکۆڵینەوە مەیدانیانەی ئەنجومەنی سەوزی چیا لە درێژایی 15 – 20 ساڵی رابوردوودا لەسەر مەسەڵەی ئاگر کردوویەتی، بەشی هەرە زۆری ئاگرەکانی کوردستان بە گشتی و مەریوان بە تاێبەت هۆکاری ئینسانی هەیە، بەشی سروشتیش رەنگە ببێت بەڵام زۆر زۆر کەمە، ئاگری ئەم دوایەشە هۆکاری ئینسانی بوە ".
کاک حەمەی دانش هەر وەها دەڵێت " چەند گومان هەیە کە چی بوە، یەکێک لەو گومانانە مانورەکانی ناوەندە نیزامیەکانی وەکو سوپاس ئەرتەش بوە کە لەوێ بەریوە دەچێت "
کاک حەمەی دانش دەشڵێت " ئەوەی راستی بێت کوژرانی یا کوشتنی ئەو چوار هاوریەمان لە بازنەیەکی ئیبهام ( نا روونی ) دا ماوەتەوە واتە هێشتا دەرنەکەوتووە چۆن بوە و چی بوە، هەندێک کەس باس لە تەقینەوەی مادەیەکی تەقەمەنی دەکەن ئەگەر مین بۆبێت یان هەر شتێکی تر، بڕێک کەس گومانی ئەوەیان هەیە کە بە دووکەڵ خنکابن یان ئەوەی بە ئاگرەکە سووتابن".
Your browser doesn’t support HTML5