بارودۆخی رۆژهەڵاتی ناوەراست وەکو کەش و بای هەندێ وڵاتانە کە بە ئاسانی پێشبینی ناکرێت. دیارە هەر کام لە ئەمەریکا، روسیا، ئیسرائیل، ئێران، تورکیا و عەرەبستانی سعودی جۆرە هیوا و ئامانجێکیان لە شەڕی سوریا و شەڕی دژە تیرۆری دژ بە دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و سوریادا هەبوو. ئایا کەس لەوانە گەیشتنە ئامانجەکانیان یان هەندێ کەوتنە بەر باو هۆزان و باو و بۆران؟
دکتۆر کامەران مەنتک مامۆستای زانستە رامیاریەکان لە زانکۆی سەلاحەدین لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " بەداخەوە تا ئێستا هیچ کام لەو هێزانە نەگەیشتوونەتەئامانجەکانیان، لە راستیدا ئەو ململانیە ململانیەکی جیهانی، هەرێمیە لە سەر بنەمای دوو پرۆژەی جیاواز، پرۆژەیەکی جیهان گەرایی بە رێبەرایەتی ئەمەریکا و پرۆژەیەکی ئیرۆئاسایی بە رێبەرایەتی روسیا کە لە بەرامبەر پرۆژەکەی ئەمەریکادایە بۆ رێگری لە هیژمونی لە ناوچەکانی سنووریدا".
دکتۆر کامەران هەر وەها دەڵێت " دیارە ململانیەکان لە شوێنێک تەقیوەتەە کە رۆژهەڵاتی ناوەراستە، روسیا کار لە سەر ئەوە دەکات هاووپەیمانیەتیەکی بە خێرا لە ئێران، روسیا و تورکیا ببەستیت، بۆیە دەبینیت ئەمەریکا لەم ماوەیەدا زۆربە گەرمی هەڵوێست وەردەگرێت بە شێوەیەک کە دەبینین شەڕی ئابوری دژ بە ئێران و تورکیادا راگەیاندووە، دیارە ئەوەش رەنگدانەوەی هەیە لە سەر سوریا و هەموو ئەو هێزانەی کە لە ناوچەکەدا هەیە".
دکتۆر کامەران دەشڵێت " ئەو ململانیە لە سەر ئەوەیە چۆن سیستمی نوێ جیهان دابرێژێتەوە وە پێیان وایە ئەو سیستمەی کە لە رابوردوودا هەبوە شکەستی خواردووە و پێویستی بە دارشتنی سیستمێکی فەرە جەمسەری نوێە".
Your browser doesn’t support HTML5