لە کاتێکدا لایەنە عێراقیەکان لە گفتوگۆ کردندان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ. لە سەرەتای ئەم هەفتەیە سەرۆک وەزیری عێراق حەیدەر ئەلعەبادی کە سەرۆکی هاوبەندی نەسرە، ڕایگەیان هیچ سازشێک لەسەر کەرکوک ناکەن لەبەرامبەر ئەوەی کوردەکان بێنە ناو هاوپەیمانێتێەکەیانەوە. ئەمەش کاردانەوەی لایەنی کوردی بەدوای خۆیدا هێناوە.
ڕێبوار تەنها ئەندامی پەرلەمانی عێراق نوێنەری کەرکوک لە گفتوگۆیەکیدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا گوتی کەرکوک سەردەستەی کارەکانیانە و لە پرۆژەکەی کە ئامادەشیان کردووە بۆ بەشداری کردن لە هەر هاوپەیمانێتیەک ئەمەیان بە ڕوونی خستۆتە ڕوو.
ڕێبوار تەها سەبارەت بە قسەکانی عەبادی گوتیشی " کێشەکە ئەوەیە سەرۆک وەزیرانی عێراق خۆی بێئاگا دەکات لەو دۆخەی ئیستا لە کەرکوکدا هەیە. پێئەچێت لە مستەوای مەسولیەت نەبێت. ئەو دەبێت جوان بڕوانێتە دۆخی کەرکوک کە دۆخێکی عەسکەرتاری سەپێندراوەتە سەر کەرکوک."
Your browser doesn’t support HTML5