حاتم مەنبەری: کۆماری ئیسلامی سەردەمی روێشتنی تەواو بوە و سەردەمی رووخانی هاتووە

Hatim Manbari

ئێران ساڵانێکە لە بەرامبەر فشارەکانی دەرەوە وە بە تاێبەت ئەمەریکا خۆێ راگرتووە، ئێستاکە کە فشارەکان لەسەر ئێران توندتر بونەتەوە شیانی هەیە ئێران بە هەمان شیوە خۆێ ڕابگری؟

حاتم مەنبەری لێکۆڵەر و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " بێگومان کۆماری ئیسلامی ئێستاکە لە ئەوپەڕی دەورانی سەختی خۆێدا دەژێ، یەک دونیا قەیرانی جۆرا و جۆر گرێبانی رژیمیان گرتووە، قەیرانی پەیوەندیە دەرەکیەکانی بە تاێبەتی لەگەڵ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، یەکێک لە قەیرانیەکانیەتی، قەیرانی گەنجان، قەیرانی ئاو، قەیرانی کۆنترۆڵکردنی دەسەڵات وە قەیرانی نەبوونی وەڵام بۆ هەموو ئەو گرفتانەی لە کۆمەڵگادا هەن بەرۆکی کۆماری ئیسلامیان گرتووە، بۆیە ئەم جارە لەگەڵ هیچ کاتێکی دیکەی تەمەنی کۆماری ئیسلامی بەراوورد ناکرێ ".

کاک حاتم هەر وەها دەڵێت " ئەوە هێشتا سەرەتای بەشێک لە گەماروەکانە کە هێشتا شتە ئەساسیەکان بە تاێبەتی فرۆشتنی نەوەتی ئێران ناگرێتەوە، بەڵام ئەوهەواڵانەی کە لە ناوەوەی ئێرانەوە دەگەن دوو شت یەکجار یەکجار زیاتر لەوەی کە چاوەڕوان دەکرا چوونەتە پێش، یەکێکیان گرانبوونی هەموو ئەو شتانەیە کە خەڵک پێویستیەتی لە خواردنی رۆژانەوە بگرە هەتا کرێ ماڵ و هات و چوو، هەتا دووەم شتیان ئەو بارودۆخە ناڵەبارەیە کە لە باری روحیەوە بەسەر کۆمەڵگای ئێراندا زاڵ بوە، وە ئەگەر بێت و هەنگاوی دووەمی گەماروەکان دەست پێی بکات، حتما ئەم دوو ئەکتەرە ئەساسیەی ناو کۆمەڵگا زۆر زیاترلە ئێستا خۆیان دەردەخەن وە کاریگەری یەکجار گەورەیان لەسەر تێکڕای ئیدارەکردنی کۆمەڵگای ئێران لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەبێت ".

کاک حاتم دەشڵێت " بێگومان کۆماری ئیسلامی بە هەزار دەلیل سەردەمی روێشتنی تەواو بوە وە سەردەمی رووخانی هاتووە بەڵام هەموو ئاکتەر و فاکتەرەکان هێشتا ئامادە نەکراوون کە پاڵی نهائی بدەن بە کۆماری ئیسلامیەوە و بە تەواوی سیستمی ئێران لە دەست دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی نەجات بدات".

Your browser doesn’t support HTML5

Interview with Hatim Manbari