هەوڵەکان بۆ بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیایەک بۆ گۆڕینی گەرمای لەش بۆ ئەیلیکتریک بەردەوامە.

کۆلیچ ستەیشن ، تکساس –

تا دێت ژمارەی ئەو ئامێر و تەکنەلۆجیایەی لەلایەن مرۆڤەوە بۆ بەکارهێنان و چاودێری تەندروستی و بواری جیاوازە بەکار دێت و ئامیری هەستیاری تێدایە لەبەرزبوونەوەدایە. زۆر لەو ئامیرانە پێویستی بە نەوژەندکردنەوەی ئیکلتریکە.

زاناکان دەیانەوێت بەکارهێنانی باتری لەو ئامێرانەدا نەمێت و بتوانن گەرمای لەش و جەستەی مرۆڤ و بەو ئامیرە هەستیارانە بۆ ئیلیکتریک بگۆڕن.

پرۆفیسۆر جیمی گروونلان، لە زانکۆی A&M لەکۆلێجی (لیندا & رالف شمیدیت) بۆ ئەندازیاری میکانیک دەڵێت کەسێکی ئاسایی دەتوانێت توانای 80 وات ئیلیکتریک بدات.

بیرۆکەی گروونلان و تیمەکەی لەتوێژەرەوان، دۆزینەوەی تەکنەلۆجیایەکە بپۆشرێت و گەرما بگۆرێت بۆ ئیلیکتریک، بۆنموونە وەک بۆیاخ وابێت بە پۆشاکەوە و مرۆڤ لەبەریکات، واتە وەک ئەو ڕەنگەی لەقوماشی جل دەدرێت و کاتێک مرۆڤ دیپۆشێت وەک سۆنسەرێک بێت گەرمای لەش بۆ ئیلیکتریک بگۆڕێت.

کۆمپانیاکانی دروستکردنی پۆشاک و کەلوپەلی سەربازی و وەرزشی لەم جۆرە تەکنەلۆجیایەیان هەیە، لەبەر ئەوەی بوونی باتری گەورە و هەڵگرتنی دەبێتە کێشە لەکاتی کەوتن و پاڵکەوتن و بوون بە بار قورس بەسەر جەستەی سەرباز یاخود وەرزشوانەکانەوە.

هەروەها گروونلان ووتی ئەم سۆنسەرانە دەبێت بەشێوەیەک بێت بتوانێت داتا لەسەر کەسەکە کۆکاتە، وەک باری تەندروستی و گەرمای لەش و ئارەق و لێدانی دڵ و خێرایی هەنەسە دان و فشاری خوێن.. تادوایی، پاشان ناردنی بەشێوەیەکی بێتەل بۆ جێگایەک مەبەستی زانیاری بێت لەسەر سەربازەکان، یاخود وەرزشوانەکان و تەنانەت زانیاری نەخۆش بۆ پزیشک.

کاتێک کەسێک گەرما دەردەدات ئەوا پلەی گەرمای دەوری وەک لە جەستەی ساردترە ، ئەم بوونی جیاوازیە لە پلەی گەرمادا دەبێتە دروستبوونی ڤۆڵتی ئیلیکتریک.

زاناکان دەڵێن ئامانج دروستکردنی تەکنەلۆجیایەکە یەک ڤۆڵت بەرهەم بێت و بگاتە توانای 10% لەو گەرمایەی کەسێک دەریدەدات، هەر بۆ نموونە کەسێک کاتێک 80 وات گەرما دەردەدات بتوانێت 8 وات بەدەست بێنێت.

زاناکان لەبارەی پێکهاتەکانەوە دەڵێن بریتی دەبێت لە لوولەی نانۆ جۆری کاربۆن و بۆلیمراتی نایلۆنی و هەروەها کاربۆنی ناسراو بە گرافین کە وەردیلەی زۆر بچووکن.

زاناکان دەشڵێن نازانین تاچەندی‌کە ئەم تەکنەلۆجیایە دەکەوێتە بەردەست بەڵام ئەگەری هەیە لە ساڵێک بۆ 5 ساڵی داهاتوو بەو ئامانجە بگەن.

ڕێخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت "چالاک نەبوونی 4/1ی کەسانی بەتەمەن تەندروستیان دەخاتە مەترسیەوە"

بەپێی توێژینەوەیەکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، زیاتر لە 4/1ی کەسانی بەتەمەن لە جیهاندا، واتە 1.4 ملیار کەس زۆر کەم وەزش دەکەن، ئەمەش دەیانخاتە مەترسیەوە بەتووشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و دەمارەکانی خوێن و شەکرەی جۆری2 و ئەلزەهایمەر و شێرپەنجە.

لەساڵی 2016دا، 1 لە هەر 3 ئافرەت و 1 لەهەر 4 پیاو لە هەموو جیهاندا نەگەشتوونەتە ئاستی پێوستی وەرزشکردن و چالاکی جەستە تا بتوانن بە تەندروستیەکی باش بمێننەوە، واتە بەلانی کەمەوە وەرزشکردنی ئاسایی بۆ 150 دەقیقە، یاخود 75 دەقیقە لە وەرزشی سەخت.

بەپێی ئەو توێژینەوەکەی زاناکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئەنجامیان داوە و لە گۆڤاری The Lancet Global Health بڵاوکراوەتەوە لەوەتای ساڵی 2001ەوە هیچ گۆڕانکاریەک لە ئاستی جیهاندا لەچالاکی جەستەی مرۆڤدا ڕووینەداوە.

بەرزترین ئاستی ئەنجامنەدانی وەرزش لەساڵی 2016 لەجیهاندا لە وڵاتانی (کوێت، ئەمریکا ساموای کە لە ئۆقیانووسی ئارامە، عەرەبستانی سعودی، عێراق) بوە، نیوەی کەسانی بەتەمەن وەک پێویست چالاکیان نەبووە، بەبەراوردکردن بە نزیکەی %40ی کەسانی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا و 36% لە بریتانیا و 14% لە چین، کاتێکی کەم وەرزشیان کردوە.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت نەبوونی چالاکی جەستە وەک پیویست یەکێکە لەهۆکارە سەرەکیەکانی گیان لەدەستانی پێشوەخت لە هەمووجیهاندا. مەترسی نەخۆشیەکانی وەک دڵ و دەمارەکانی خوێن و شێرپەنجەو شەکرە بەرزدەکاتەوە.

ڕوسیا لێکۆڵینەوە لە ئەگەری زیان گەیاندنی بەمەبەست لە بنکەی ئاسمانی نیودەڵەتی دەکات.

لەهەفتەی رابردوودا ئەندامانی بنکەی ئاسمانی نێودەوڵەتی لەخولگەدا کونێکیان لەدیواری بنکەکەدا دۆزیەوە، تیرەکەی 2 ملیمەترە، لەسەر دیواری بەشی سۆیۆزی ڕوسیا درووستبوە، ئەمەش دوای ئەوەی کارمەندانی چاودێری لەسەر زەوی ئاگاهیاندا لە کەمبوونەوەیەکی کەمی فشاری هەوا لەناوبنکەکەدا. بەرپرسان ووتیان تیمی لەئێستادا لەبنکەکەن 3 ئاسمانگەڕی ئەمریکایی، 2 لەڕووسیا و یەک لەئەڵمانیا، ژیانیان لەمەترسیدا نەبوە.

دوای دۆزینەوەی کیشەکە ئاسمانەگەڕانی ڕوسیا چارەسەری کوونەکەیان بۆ کاتی کردوە بە بەکارهێنانی تەیپێک و مادەیەک ڕێگری لە دەرچوونی هەوا دەکات.

مەتەڵی دروستبوونی کونەکە بۆ بەرپرسانی ئاسمانی و ئەمریکا و ڕوسیا نادیارە. دیمیتری ڕۆگۆزین بەڕێوەبەری ئاژانسی ئاسمانی ڕووسیا (ڕووس کۆزمۆس) ووتی ئەگەرەکان ئەوەیە کەسێک بە دریڵەوە بەمەبەست لەکاتی دروستکردنی دیوارەکە لەسەر زەوی یاخود لەئاسمان ئەو کارەیان کردبێت.

ڕۆگۆزین ئەو ئەگەرانەی بەدووردانا کە ئەو کوونە لەئاکامی بەرکەوتنی پارچە نەیزەکی ورد دروستبووبێت، ووتیشی ئەو ئەگەرەش لەبەرچاو دادەنێن " ئەم کارە لەئاسمان بەمەبەست کرابێت".

ڕەیا نۆڤۆستی لەئاژانسی ئاسمانی ڕووسیا ئاماژەی بەوەدا " چەند جارێک هەوڵدراوە ئەوکوونە بکرێت بە دەستێک کە نەیتوانیوە بەئاسانی ئەوکارە ئەنجامدات و ڕووشانی جێگاکان ئاشکرا دیارە لەدوروبەری کوونەکە، ئەتوانین ئەوەش بڵێن ئەمە هەڵەیەکە لەڕووی تەکنیکیەوە کراوە کەسانی نەشارەزا کردویانە".

Your browser doesn’t support HTML5

بەرنامەی زانست و تەکنەلۆجیا 09-10-2018