لە هەولێر چوار لایەنی سیاسی بۆ ڕێگری كردن لە ساختەكاری لە هەڵبژاردنەكاندا كۆبوونەوە

هەر یەكە لە بزووتنەوەی گۆڕان و یەكگرتوو ئیسلامی و كۆمەڵی ئیسلامی و بزووتنەوە ئیسلامی كۆبوونەوە. پاش كۆبوونەوەكەیان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند، بۆ ئەوەی لە ماوەی پرۆسەی هەڵبژاردن هەماهەنگی و هاوكاری یەكتر بكەن لەسەر ئەوە كۆکن پێویستە هەموو لایەنە سیاسیەكانی كوردستان پابەندی یاسا و ڕێنماییەكانی كۆمسیۆن بن تا هەڵبژاردنێكی خاوێن و دوور لە سەرپێچی بەڕێوەبچێت و كەمترین سكاڵا و تێبینی لەسەر پرۆسەكە هەبێت .

سەبارەت بە تەزویر و ساختەكاری لە هەڵبژاردنەكاندا ، هێمن شێخانی بەرپرسی مەكۆی گۆڕان لە هەولێر دەڵێت كومسیۆن دڵنیایی داوەتەوە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بەڵام لە پاڵ ئەوەشدا ئەوان سەرنج و تێبینیان هەیە چونكە لە ماوەی ڕابردوودا چەندین جار لە لایەن كۆمسیۆنی باڵاوە دڵنیایی دراوە بەڵام دواجار تەزویرەكە هەر كراوە ، بەڵام ئەوەی كە جێگای دڵخوشی هاووڵاتیان بێت دەبێت ئەمجارە جیاواز لەو هەڵبژاردنەی كە بۆ پەرلەمانی عێراق كرا كە ئەمە بە كلیكێك دەیانتوانی دەیان هەزار و سەدان هەزار دەنگ كۆبكەنەوە و بیخەنە سەر لایەنێكی تر ئەمجارە ئەوە ڕوونادات.

دەقی ڕاپۆرتی پەیامنێرمان ئەحمەد زێباری

Your browser doesn’t support HTML5

ئەحمەد زێباری