زۆر جار لەوانەیە جیابۆنەوەی باڵێک وە یاخود بەشێک لە پارتێک وە یاخود لایەنێک کارێکی ئاسایی و تەندرووست بێت بۆ ئەوەی لە جیاتی مشت و مڕی بێ کۆتایی وەکو هاووسەرگیری لە یەک جیا ببنەوە و هەر کەس رێگاێ خۆ بگرێتە بەر، یەکێیتیش لەو رووەوە مێژویەکی هەیە هەر لە ئاڵای شوڕشەوە بگرە تا گۆڕان و پاشانیش هاووپەیمانی دیمۆکراسی و دادپەروەری. جیا بۆنەوەکەی هاووپەیمانی، ئایا ئایدیۆلۆژی بوو، شەڕی دەسەڵات وەکو باس دەکرێ یان هۆکاری تر؟
عیماد عەلی نووسەر و رۆژنامەنووس لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " جیابۆنەوەی هاووپەیمانی لەسەر بناغەی بەرژەوەندی و (تکتلاتی) ناوخۆێ یەکێتیی بوە، لەو کاتەی یەکێتیی لە قەیرانی سەرکردایەتیدا بوو، جگە لەوەش لەم دووایانەدا کاک بەرهەم هەرچی کرد بواری بۆ نەرەخسا وەکو خۆێ خواستەکانی بە دەست بهێنی بۆ ئەوەی ببێتە سکرتێری یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، هەموو شتەکان، هەموو هۆکارەکان دەگەرێنەوە بۆ بەرژەوەندیە تاێبەتیەکانی خۆێ".
کاک عیماد هەر وەها دەڵێت " من وەکو کەسێکی رۆشنبیر لە دەرەوە وا سەیری دەکەم ئەوەی لە بەرژەوەندی باڵای کوردستاندا بێ، ئەوەی هەموو گەلی کورد چاوی تێ بریبێ، جگە لە جیابۆنەوە و درووست بوونی پارتێکی نوێ هیچی تری تیا نەبوو ".
کاک عیماد دەشڵێت " ئەو پێنج سەرکردەییەی کە لە هاووپەیمانی جیابۆنتەوە و رایانگەیاند کە وازیان هێناوە ئەوان بێ ئاگا بونە لە ئامانجە نهێنیەکانی د. بەرهەم، وە هەموو ئەوانەی لە عەرەبی شیعە و سوننە کە لایەنگیری د. بەرهەمن بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆک کۆمار، هەموومان ئەزانین هەموویان دژ بە خواست و ئامانجە ڕەواکانی گەلی کوردن".
Your browser doesn’t support HTML5